Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

تكایه‌ زمانه‌كه‌شمان گه‌نده‌ڵ مه‌كه‌ن

Be First!
by October 13, 2010 گشتی

زمان یه‌كیكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه‌ . خاوێنكردن و  گه‌شه‌پیدانی ، راژه‌یه‌كه‌و شێواندنی جۆرێكه‌ له‌گه‌نده‌لی . كاتێ‌ وشه‌یه‌كی بیانی ئه‌كه‌ویته‌ ناو زمانه‌كه‌مان ، ئه‌بی بزانین چۆن به‌كاریده‌هێنین . زانینه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌وه‌ی ئاخۆ وشه‌یه‌كی به‌رامبه‌رو هاوواتامان هه‌یه‌؟یا ئه‌توانین وشه‌یه‌كی هاوواتای بۆداتاشین ؟ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ، ئه‌وسا ئه‌بێ‌ بزانین به‌كارهێنانی وشه‌ بیانییه‌كه‌  وه‌ك خۆی  له‌گه‌ڵ سروشتی زمانه‌كه‌ماندا ئه‌گونجێ‌ ؟ ئه‌گه‌ر نه‌گونجا  ئه‌بێ‌ به‌رگێكی خۆمالیی به‌به‌ر ئه‌و وشه‌یه‌دا بكه‌ین . ئه‌م كاره‌ش وه‌نه‌بێ‌ ته‌نیا ئه‌ركی پسپورانی زمانبێ‌ . هه‌ندێجار ره‌مه‌كی خه‌لكه‌كه‌ش ئه‌و ئه‌ركه‌ ئه‌نجامئه‌دا .
فلیم  نه‌ك  فیلم
بۆنموونه‌ ، كاتێ‌ وشه‌ی FILM كه‌وته‌ زمانی كوردییه‌وه‌ ، خه‌ڵكه‌كه‌ له‌خۆیانه‌وه‌ كردیان به‌ فلیم  نه‌ك فیلم . چونكه‌ فیلم له‌گه‌ل سروشتی زمانی كوردیدا ناگوزنجێ‌ . له‌ناو هیچ وشه‌یه‌كی كوردیدا پیته‌كانی {ف .  ی . ل } به‌دوای یه‌كدا نایه‌ن . به‌لام پیته‌كانی {ف . ل . ی } به‌دوای یه‌كدا دێن وه‌ك {فلیقانه‌وه‌ ، فلیچقه‌ ، ئه‌یفلیقێنێته‌وه‌ }
ئه‌م به‌رگی خۆمالی له‌به‌ركردنه‌ هه‌یه‌و  پێویسته‌ به‌پێی سروشتی هه‌ر زمانێك . عه‌ره‌ب وشه‌ی رێیدیۆی كردوه‌ به‌ رادیۆ ، بردن به‌ برید ، ناساز به‌ نشاز ، زه‌ینه‌ڵه‌ كوسته‌ به‌ زین القوس ، فه‌له‌ستا ن   به‌ فلستین ، دیموكراتی به‌ دیمقراتی .. هه‌موو پاشگریكی TION  له‌ ئنگلیزیدا ئه‌بێ‌ به‌ شن  به‌لام له‌ فه‌ره‌نسیدا ئه‌بێ‌ به‌ سیۆن  . هه‌ندێ‌  زمان ئه‌لین ئوستریا هه‌ندێكیتر ئوتریش .هه‌موو زمانه‌ سلاڤییه‌كان  به‌  HISTORY  ئه‌لین HISTORIA هه‌نگارییه‌كان ئه‌لین TORTENELEM    ئنگلیز وشه‌ی           BANK   ی له‌  BANKO  ی ئیتالییه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌ . بانكۆ به‌ ئیتالی  واتا {ره‌فه‌ } به‌ر له‌ په‌یدابوونی پاره‌ ، له‌ ئیتالیا دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌بوه‌ شتی له‌ خه‌لك وه‌رئه‌گرت و به‌ ئه‌مانه‌ت له‌سه‌ر  ره‌فه‌یه‌ك بۆیهه‌ڵئه‌گرتن به‌رامبه‌ر كرێیه‌ك . كه‌ پاره‌ په‌یدابوو ، دادمه‌زراوه‌كه‌ بوو به‌ بانكۆی پاره‌ .
خۆش ئه‌وه‌یه‌ ، ئنگلیزه‌كه‌ خۆیشی ناڵی فیلم  به‌لكو ئه‌لێ‌ فیڵم كه‌ یه‌كه‌مجار بۆ وێنه‌ی جووڵاو به‌كارئه‌هات Moving pictures  دوایی بوو به‌زاراوه‌یه‌ك بۆ فلیمی سینه‌ما . له‌ سلیمانی و هه‌ندێ‌ شاریكه‌ش تا چل سالێك له‌مه‌وبه‌ر  به‌ ده‌هوڵ و زوڕناوه‌ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌كی دووئه‌سپی جاڕی گۆڕینی فلیم ئه‌درا و جارچیه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌یوت فلیم . یه‌كه‌مجار خوالیخوشبوو ره‌مزی قه‌زاز سینه‌مایه‌كی هاوینه‌ی دامه‌زران . كه‌ كورسیه‌كان پڕئه‌بوونه‌وه‌ ، حه‌سیری بۆرائه‌خستین ، له‌سه‌ربانی ماڵه‌ دراوسیكانیشه‌وه‌  خه‌لكی چوارمشقی بۆیدائه‌نیشتن و هه‌مووش ئه‌مانوت فلیم . كه‌ فلیمه‌كه‌ش ئه‌پچڕا ، فلیمیكیكه‌ی پیشانئه‌داو هه‌ندێجار تا كاته‌كه‌ ته‌واوئه‌بوو چه‌ند نیوه‌ فلیمیك و چاره‌كه‌ فلیمیكی پیشانئه‌دا و بڕۆو به‌خیرهاتی .
چوار پسپورو زمانزانی وه‌ك د. ئیحسان فوئادو عه‌بدوڵا شالی و جه‌مال عه‌بدول و محمه‌د ئه‌مین هه‌ورامانیش سالی 1985 له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌یاندا هه‌ر فلیمیان به‌كارهیناوه‌ . جاریك له‌ ته‌له‌فیزیونیكه‌وه‌ بێژه‌ره‌كه‌ هه‌ر ئه‌یوت  فیلم ، وتیان ئه‌مه‌ هیشتا زمانی پاكنه‌بۆته‌وه‌ و یه‌كێك زیاتر خۆی بۆرانه‌گیراو به‌تووڕه‌ییه‌وه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی گۆڕی و وتی هه‌ر زمانه‌كه‌مان مابوو گه‌نده‌لی بكه‌ن! جا بوئه‌وه‌ی به‌ر تووره‌بوونیكی له‌و جوِره‌ نه‌كه‌وین ، با هه‌موومان بڵێین فلیم نه‌ك فیلم . به‌هیوای بینینی فلیمێكی خۆش .

Previous
Next

Leave a Reply