ته‌وه‌ری ماهیه‌تی خودا له ده‌قی شیعریدا …. له‌تیف هه‌لمه‌ت
• : روانینیت بۆ (خودا) چی یه ؟ و ئایه ئه‌و (خودایه)ی له ده‌قه شیعره‌كاندا باس ده‌كرێ , هه‌مان ئه‌و (خودا)یه كه له عقیده‌ی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر جیان , چۆن خوێنه‌ر له شوێنكاته جیاجیاكان جیان بكاته‌وه ؟ ئایه شاعیران ناترسن له هه‌ندیك له خوێنه‌ره‌كانیان كه وشه‌ی (خودا) له دیوانه‌كانیان ره‌ش بكه‌نه‌وه, كه لای ئه‌وان (كفره ) ونابێت بخوێندرێنه‌وه ؟
• : وه‌ك ئاشكرایه كرده‌ی شیعراندن كرده‌یه‌كی نا ئاوه‌زه (نا عقلانیه) كار له‌گه‌ڵ وشه‌كان ده‌كات به پشت به‌ستن به هه‌ست و سۆز . ئایه به‌كارهێنانی وشه‌گه‌لی وه‌ك ( خودا) له‌م كرداره نائاوهزه كه شعره, تاچه‌ند به‌پێویستی شیعری ده‌زانی ؟ وه ئایه تۆیی شاعیر تا چه‌ند هه‌ستیاری له‌به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه و جیا ده‌كه‌یته‌وه له ووشه‌كانی تر ؟
• : وه‌ك باسمان كرد له‌كرداری شعراندن ئاوه‌ز كه‌مترین كاریگه‌ری هه‌یه . و زۆرێك له‌خوینه‌ران به‌ته‌رازووی ئاوه‌ز ده‌قه‌كان هه‌لده‌سه‌نگینن , و به‌جۆریك هه‌ندیك له نوسه‌ران ئه‌م كرده‌یه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان داده‌نێت . وئایه پیویسته كامه لایه‌ن تیروانینی خۆیی بگۆرێت, شاعیر هه‌ستیارانه مامه‌له له‌گه‌ل ووشه‌كان بكات یاخود خوێنه‌ر ئه‌دبیانه له‌ووشه‌كان بروانێت ؟
ئا: هۆگرعومه‌ر
hogrme@gmail.com
نوسه‌ر و شاعیر له‌تیف هه‌لمه‌ت
+: به‌لی هه‌مان خودایه و من خۆم رۆڵه‌ی ماڵێكی ئاینپهروهرم و له‌و ماڵه‌دا گوێم به ده‌نگی قورئان خویندنی باوكم پژاوه و له‌ناو ته‌فسیری زومه‌خشه‌ری و قورتبی و فه‌خری رازی و به‌یزاوی و سه‌حیحی موسلیم و بوخاری و چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و ژیاننامه‌ی سۆفییهگهورهكان و بۆستان و گوڵستانی سه‌عدی شیرازی و (پهندهكان) و (مه‌نتیق ئهلتهبر)ی شیخی عه‌تار و مه‌سنه‌وییه‌كانی مه‌ولانای رۆمی و سه‌ربورده‌كانی بایه‌زیدی بۆستامی و شه‌وانی ره‌مه‌زانی پر له مه‌ولا یهسهڵی لهیلهتولقهدری مالماندا چاوم هه‌لهیناوه و گه‌وره بووم و له‌گه‌ل سۆزی ده‌رویش و دێوانهكاندا گریاوم و له‌گه‌ل زریكه‌ی زه‌نگۆله‌ی ده‌فدا حاڵ گرتومی و ههیئهلام كردووه و هه‌میشه خوام له‌یاده بووه و هه‌رگیز من هیچ شه‌وێك پێش شایتمان هینان نه‌نوستووم و نانووم . و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه‌له گه‌لێ ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا خوای مه‌زن به‌هانامه‌وه هاتووه و یارمه‌تی داوم … و باو باپیرانی من و هه‌ندێ له مام و ئامۆزاكانم تهكێدارییان كردووه و تفه‌نگ وخهنجهری راوورووت و جه‌رده‌ییان به‌سه‌دان كه‌سی دلره‌ق و له‌خوا نه‌ترس و ناراست توورداوه , و عه‌شقی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و قورئانیان له دلیاندا چاندووه و ته‌پل و ده‌فی یادكردنه‌وه‌ی خوایان داوته ده‌ستیان و كۆمه‌لگایان به نووری ئیمان رازاندۆته‌وه … له‌به‌ر ئه‌وه من خۆم به خودا ناسێكی راستگۆ ده‌زانم , و وه‌ك هه‌ندێ لایه‌ن و گرووپ خوام نه‌كردوه به چاوگی پاره‌په‌یداكردن و هه‌ر وه‌ك رابیعه‌ی عه‌ده‌ویه ده‌لێ: من نه بۆ پاداشتی به‌هه‌شت و نه له ترسی دۆزه‌خ نیه .. كه خوا ده‌په‌رستم …به‌لكو بۆیه ده‌یپه‌رستم , چونكه خوایه و ئه‌فرێنه‌ری هه‌موو گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ره‌كانه. و شانازیش به‌وه ده‌كه‌م كه خوای مه‌زن سوره‌تێكی له قورئانی پیرۆزدا به‌ناوی -سوره الشعرا‌و-دابه‌زاندووه . له‌و سووره‌ته‌دا له ئایه‌تی (227,226,225,224)داباسی شاعیران ده‌كات و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه شاعیران كه‌سانێكی فریوده‌رن و خه‌لكانی سه‌رلێشێواو دوایان ده‌كه‌ون و شاعیران له شی‌و و دۆل و كهندو كۆرپانی خه‌یال وكهلكهلهدا سهرهرۆن و پێرۆی گفتارهكانیان ناكه‌ن .. واتا ئه‌وه‌ی ده‌یلێن هه‌ر قسه‌یه و ئه‌نجامی ناده‌ن . ئه‌وانه‌یان نه‌بێ كه ئیماندارن و چاكه‌خوازن . ئیتر خوای مه‌زن به‌م زمانه جوانه‌وه باسی شاعیرانی له رێدهرچوو ده‌كات و وه‌كو هه‌ندێ له ئاینمهدار و بانگخوازی لای خۆمان-رێزم بۆ هه‌موویان هه‌یه- ئه‌و شاعیرانه گومرا و نهفرهتشۆر ناكات ..چونكه خوای مه‌زن له روانگه‌یه‌كی ده‌روونیه وه ده‌روانێته ئهفرێنهرهكانی خۆی و ده‌زانێ ده‌مار و بیركردنه‌وه‌ی شاعیر له هی خه‌لكی دی جیایه و هه‌ر به‌هۆی ئه‌م جیاكارییهشهوهبوو كه ئیفلاتوون كه‌وه‌كو فه‌یله‌سۆفێكی رۆحی خوداناس ناودێركراوه نه‌ختێ به دلرهقانه بواری نیشته‌جێبوونی شاعیرانی له‌ناو سنووری كۆماره‌كه‌یدا نه‌داوه ..و به‌جۆرێك له جۆره‌كان شاعیرانی له سنووری كۆماره‌كه‌ی ده‌ركردووه…
خوای مه‌زن له سووره‌تی – الشعرا‌و -دا ده‌فه‌رموێ:(والشعراو یتبعهم الغاوون (224)ال‌م تر انهم فی كل واد یهیمون (225) وانه‌م یقولون ما‌لا یفعلون (226)الا الژین امنوا و عملو الصالحات و ژكروا الله كپیرا وانتصروا من بعد ماڤلموا و سیعلم الژین ڤلموا ای منقلب ینقلبون (227)…
جگه له‌وه‌ش خوای مه‌زن و بێ هاوتا له‌گه‌لێ سووره‌ت و ئایه‌تی پیرۆزی دیكه‌ی قورئانی نه‌مردا به زمانێكی روون و ره‌وان و به‌نه‌رم نۆلی وله‌سه‌رخۆیی ده‌دوێ و باسی شاعیر ده‌كات له ئایه‌تی -36-ی سووره‌تی –الصافات- دا ده‌فه‌رموێ (و یقولون ائنا لتاركوا الهتنا لشاعر مجنون )له ئایه‌تی -30-ی سووره‌تی -الگور-دا ده‌فه‌رموێ: ( ام یقولون شاعر نتربص به المنون)له ئایه‌تی -41-ی سووره‌تی (العاقه)دا ده‌فه‌رمووێ: (وما هو بقول شاعر قلیلا ما تۆمنون)هه‌روه‌ها خوای مه‌زن له ئایه‌تی -41-سووره‌تی -یونس-دا ده‌فه‌رمووی:( وما علمناه الشعر وما ینبغی له ان هو الاژكر وقرأن م‌بین) دیسانه‌وه په‌روه‌ردگاری یه‌كتا له ئایه‌تی -5-ی سووره‌تی -الانبیاو -دا ده‌فه‌رمووێ :(بل قالوا اچغاپ احلام بل افتراه بل هو شاعر فلیأتنا بئایه كما أرسل الاولون )
ئه‌وه‌ی له خواترس بێ به ویژدانه‌وه سه‌رنجی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه بدات و لێیان ورد بێته‌وه بۆی روون ده‌بێته‌وه كه خوای مه‌زن تا راده‌یه‌كی دیار به‌رێزه‌وه باسی گرووی شاعیران ده‌كات چ باوه‌ردار و چ لاده‌ر …و هیچ قسه‌یه‌كی زوشت و نارێك و هیچ ههرهشهیهكیش كه‌ئاراسته‌ی درۆزنان و داونپیسانی ده‌كات یا ئه‌وانه‌ی دزی ده‌كه‌ن و فرت و فێل له ته‌رازوو كێش و پێوانه‌دا ده‌كه‌ن …اراسته‌ی شاعرانی ناكات . شایانی باسه‌و ئاشكرایه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا شاعیرگه‌لێكی جوێنفرۆشی وه‌كو(حوتهیئه) هه‌بوو كه ئه‌وه‌نده ده‌می پیس بوو خه‌لیفه‌ی دووه‌م عومه‌ری كوری خه‌تاب به‌ندی كرد دوایی له‌به‌ر خاتری مناله‌كانی ره‌های كرد.
به‌رای من له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه ناكرێ كه‌س به‌ربه‌ست بخاته ریی شاعیر و پێی بڵێ تۆ ئه‌م وشه‌یه وا بهكاربێنه و وای بهكارمهیهنه…و خۆ ئه‌گه‌ر وشه‌ی خوای به‌جوانی دانابوو یاخود به‌گوماناوی ئه‌وسا ئێمه جوانی ده‌قه‌كه وه‌رده‌گرین و لایه‌نه ئالۆز و گومان لێكراوه‌كه‌ی بۆ خودی خوا خۆی جێدێلین و ئه‌و یا لێی ده‌بوورێ یا سزای ده‌دات و ته‌نها خودای مه‌زن ده‌توانێ سزا به‌سه‌ر شاعیران‌دا بسه‌پێنێ و ناوه‌رۆكی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌رگیز رێگای نه‌داوه بههانههانهی هه‌ندێ ئاینمهداری توندره‌وو به‌فیتی هه‌ندێ فتوارهوای توندره‌و –مقتدربالله-حه‌لاج- له‌دار بدات و سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی-شه‌هابه‌دین سه‌هره‌وه‌ردی- بخنكێنێ و تاوه‌كو دونیا ما بێ كوشتنی حه‌لاج و سه‌هره‌وه‌ردی دوو په‌له‌ی خوێناوین به ناوچه‌وانی فهمانرهوایهتی –المقتدربالله-و-سه‌لاحه‌دین- ی ئه‌یووبییه‌وه ئه‌وه‌ش بزانه من سه‌لاحه‌دینی ئهیووبیم زۆرخۆشده‌وێ و شیعریشم بۆ نوسیوه …به‌لام به رای من سه‌لاحه‌دین به‌كوشتنی سه‌هره‌وه‌ردی تاونباره و خوا لێی نابوورێ , چونكی گه‌وره‌ترین ئه‌قل و بیری رۆژهه‌لاتی ئیسلامی كوشتووه و ده‌توانم بلێم ئیفلاتوونی رۆژهه‌لاتی كوشتووه و ئه‌گه‌ر سه‌هره‌وه‌ردی نهكوژرایه به‌رای من ئیستا رۆژهه‌لاتی ئیسلامی پابه‌سته‌ی خاچپه‌رستانی ئه‌ورووپاو ئه‌مریكا نه‌ده‌بوو… ئه‌وانه پایهستهی ئێمه ده‌بوون . جگه له‌وه‌ش شاعیران له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا – ئه‌گه‌ر حاله‌تی حه‌لاجی لێدهركهین ئازاد بوون و ئه‌بوونه‌واس له ده‌رباری هارون ره‌شید دا كه به‌ناوبانگترین خه‌لیفه‌ی ده‌وله‌تی ئیسلامی عه‌باسییه شیعر به كچانی سه‌ماكار و گۆرانیبێژانی كاره‌كه‌ر و كه‌نیزه‌ك و ته‌نانه‌ت به غوڵام و منداڵه لووسكهی ده‌رباری خودی خه‌لیفه‌دا هه‌لده‌دات و باسی شه‌وانی رابواردنی خۆی له‌گه‌ل ئه‌و كه‌نیزه‌ك و لووسكانهدا به شیعر ده‌كات و باسی مه‌یی و خواردنه‌وه و بهدمهستیش له‌شیعر دا به‌ره‌هایی ده‌كات و نه‌خه‌لیفه‌ی موسلمانان و نهئیمامی ئه‌بوو حه‌نیفه و نه‌هیچ ئیمامێكی دی ئه‌و سه‌رده‌مه و نهقازی ئه‌و سای به‌غدا فتوای كوشتن و گرتنیان بۆ ده‌رنه‌كردووه و ئه‌وه‌تا ئه‌بوونه‌واس ده‌لێ:
الا فاسقنی خمرا , وقل لی هی الخمر
ولا تسقنی سرا اژا امكن الجهر
دیوانی ابیالنواس /ص44/2007
واته: مه‌ییم بده‌رێ و پێم بلێ ئه‌مه مه‌یه
به‌نهێنی مهمدهرێ گه‌ر بواری ئاشكرا هه‌یه .
***
خه‌یامیش ده‌لێ:
چوون مرده شوم به‌می بشوییدا مرا
واز چوب رزم تخته تابوت كنید
***
به‌شه‌راب بمشۆن یاران دوای مردن
داری مێو بكه‌ن به تابووتی من
***
هه‌روه‌ها شاعیرێكی تری ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ناوی ئهبوهندی ریاحی ده‌لێ:
اجعلوا ان مت یوما كفنی
ورق الكرم , وقبری معصره
***
اننی ارجو من الله غدا
بعد شرب الراح حسن المغفره
– دیوان ابیالنواس – ص 15و16
دارالكتاب العربی/ 2007
گه‌ر رۆژێ مردم با كفنم گه‌لای
ره‌ز بێ و , گلكۆكهم كووپه‌ی مه‌یخانه
***
من له‌دوای مه‌ست بوون ده‌زانم سبه‌ی
له‌لای خودا هه‌ر لێبوردن جوانه…
***
شایانی باسه زۆرینه‌ی شیعری ئه‌بوونه‌واس و ده‌یان شاعیری هاوچه‌رخی ئه‌و مهیبازی و داوێن پیسییه و نهخهلیفه و نه پیاوانی ئاینمهدار هیچ فتوایه‌كیان له باره‌یانه‌وه نه‌داوه , چونكه فتوای خوای مه‌زن ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جۆره شاعیره سه‌ره‌رۆ و وێلی كۆردهرهی خه‌یال و ئهندیشهن …
جگه له‌وه‌ش گریمان شاعیرێك له شیعرێكیدا ناوی خوای مه‌زنی وا به‌كارهێنا بۆنی گومرایی لیهات …به‌رای من هه‌ق نیه لێی بكرێتهههلاو وابزانن به‌قسه‌ی شاعیرێك ئیتر ئیسلام ته‌فرو توونا ده‌بێ و باشتریش وایه بیر‌ورا ئازادبێ و له‌م جۆره شیعرانه له‌لای ئه‌بوو عه‌لای معریش زۆره و كه‌س فتوای كوشتنی نه‌داوه و ته‌نانه‌ت حافزی شیرازی له شیعرێكیدا نكۆلی له بوونی رستاخێز و زیندوبوونه‌وه ده‌كات و كه‌سیش نهئهوساو نه ئێستا شمشێری فتوای لێ تیژنهكردووه … و ئه‌وه‌تا حافز ده‌لێ:
من كه ئهمروزم بهشت نقد حاصل می شود
وعد فردای زاهید چرا باور كونم
***
ئه‌م شیعره و ده‌یان شیعری دی له‌م جۆره له دیوانی حافز دا هه‌یه و كه‌سیش لێی نه‌كردووه به ههڵاوهاتوهاوار به‌لكو دیوانه‌كه‌ی له هه‌موو حوجره‌كانی كوردستان و ئیران و پاكستان و توركیای عوسمانلی و ئه‌فغانستان و چه‌ندین ولاتی دیكه‌ی ئیسلامی دا خوێنراوه و به‌رز و شكۆدار راگیراوه و به‌رای من مه‌لای زانا‌و دانا و لاوانی شاره‌زای ده‌ستووری ئیسلام و ناوه‌رۆكی قورئانی پیرۆز له‌م جۆره شیعرانه قه‌ڵس نابن و نووسه‌ر ئازاده و وه‌كو له لاپه‌ره -4-ی كتێبی –مهمه الشاعر فی الحیاه –ی (سید قوتب)دا هاتووه كه سالی 1996(دارالجمل) چاپی كردوه .. سه‌ید قوتب له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوی‌دا كۆمه‌ڵێ وتاری كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی نووسیوه و له‌یه‌كی له‌و وتارانهیدا كه‌له گۆڤاری -الرساله- دا بلاوی كردۆته‌وه , داوای ئه‌وه‌ی كردووه مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی رووت بێته‌وه و…دواتر وازی له‌و بیركردنه‌وه لیبرالییانه هێناوه و كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ی فتوای كوشتنی ده‌رنه‌كردووه و به‌لكو دواتر خۆی بوو به گه‌وره‌ترین بانگخوازی ئیسلامی و گیانی خۆی له‌و رێگایه‌دا به‌خت كرد ..و له‌هه‌موو ژیانی خۆیشیدا ده‌مارگیر نه‌بوو و شتێكی له‌شێوه‌ی فتوا یاخود قسه‌ی ناپه‌سه‌ند ده‌رباره‌ی شاعیره لاده‌ره‌كان نه‌نووسیوه و له‌روانگه‌یه‌كی فراوانه‌وه شیعری هه‌لسه‌نگاندووه . به‌لام به‌داخه‌وه هه‌ندێ مه‌لا و زانای ئاینی كورد كه پسپۆر‌و شاره‌زای ناوه‌رۆكی ئیسلام نین و هه‌ندێ بانگخوازیش كه ته‌نها رووكه‌شی ئیسلام ده‌زانن و شاره‌زای ده‌ریای بێ پایانی ئیسلام نین به هه‌موو شتێك شاعیرێك بینووسێ قه‌ڵس ده‌بن و گه‌لێ له‌و مامۆستا‌و بانگخوازانه زۆرجار گوێم لێ بووه باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه گوایه جارێكیان پێغه‌مبه‌ر -د.خ-قه‌رز له جووله‌كه‌یه‌ك ده‌كات و قهرزهكهی له كاتی خۆیدا پێنادرێته‌وه و جووله‌كه‌كه ده‌چێ له‌ناو یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ردا یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌توند رادهتهكێنێ ملی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبی ئازاری ده‌بێ به‌سه‌ریدا هاوار ده‌كات و ده‌لێ بۆ قه‌رزه‌كه‌م ناده‌یته‌وه … ئه‌و جۆره مه‌لا و بانگخوازه ئه‌وه‌نده نه‌شاره‌زای ئیسلامن نازانن جووله‌كه قه‌رز به‌سوو ده‌دات و سو‌و له ئیسلامدا حه‌رامه و جگه له‌وه‌ش پێغه‌مبه‌ر بنه‌مای ئیمبراتۆرییهتیكی ئیسلامی دامه‌زراندووه … تۆ بلێی به‌قه‌رز و قۆله ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتبێته ئه‌ستۆ ؟ ئه‌ی بابلێین رۆژی پێویستی به‌قه‌رز بووه …ئی بۆ له جووله‌كه‌ی قه‌رز ده‌كات و بۆ له عوسمانی كوری عه‌فان و عباسی كوری عبدولموته‌لیب و ئه‌بو به‌كری سه‌دیق وعبدولرهحمانی كوری عه‌وف قه‌رز ناكات..دوای ئه‌وه ئه‌مه بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ كه‌مكردنه‌وه‌یه له شكۆمه‌ندی پێغه‌مبه‌ر , چونكه چۆن جووله‌كه‌یه‌ك ده‌توانێ ئه‌و جۆرهكار و ره‌فتاره له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌رێكدا بكات كه هێنده ئازابووه له‌شه‌ری ئوحود دا ته‌نها ئیمامی عه‌لی و ئه‌بوو دووجانه و ته‌لحه‌ی كوری عبدوللا و ئهبوعبیدهی جه‌راح وده پازده یاوه‌ری له‌گه‌لدا مایه‌وه و هه‌موویان وه‌كو زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن هه‌لاتن و پێغه‌مبه‌ر دروودی خوایلی بێ ئه‌گه‌رچی برینداریش كرا , به‌لام توانی به رم چه‌ند هێرشبه‌رێكی گومرا بكوژێ و وره بداته‌وه بهههلاتووان و بگه‌رێنه‌وه مه‌یدانی شهر و به‌رگری كردن …به‌راستی ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌و مه‌لا و باگخوازه خۆشباوه‌رانه كوفره و ده‌بێ سكالایان له‌سه‌ر تۆمار بكرێ نه‌ك شیعری شاعیرانی یاخی و شۆرشگێر…چونكه ئه‌و به‌رێزانه باسی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌و جۆره بكه‌ن و نه‌زانن ئه‌و رووداوه سه‌رگوزشته‌یه‌كی دهستههلبهسته و ده‌چێته خانه‌ی ئیسرائیلیاتهوه…جا ده‌بێ چی له شیعر بزانن و چۆن بتوانن له نهێنییه‌كانی شیعر بگه‌ن . و چۆن شاعیران هه‌لسه‌نگێنن ..
من خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شانازی ده‌كه‌م كه موسلمانم هه‌رگیز باكم له‌و كه‌س و لایه‌نه توندره‌وانه نیه كه به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنیانه‌وه له‌ناوه‌رۆك و به‌رنامه و پرۆگرامی پیرۆزی ئیسلام له‌و وشه‌ی خوایه به‌گومان بن من له‌شیعره‌كاندا به‌كاریان دێنم و بهگومرایی ناودیری بكه‌ن و له‌هه‌مان كاتدا به‌سنگێكی فراوانه وه پێیان ده‌لێم له‌یادتان بێ خوا ده‌فه‌رموێ (هه‌ندێ گومان تاوانه)هیوادارم ئه‌و به‌رێزانه ئه‌و چیرۆكه‌ی ( الگیب صالح)یان خوێندبێته‌وه كه باسی ئه‌وه ده‌كات حكومه‌ت ده‌یه‌وێ شه‌قامێكی نوێ و گه‌وره …شه‌قامێكی مۆدێرن و هاوچه‌رخ دروستبكات و ده‌بێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نهزهرگای پیاو چاكێك بروخێنێ…به‌لام جه‌ماوه‌ر و خه‌لك ئه‌و كاره په‌سه‌ند ناكه‌ن و خۆیشاندان سازده‌كه‌ن و حكومه‌ت ده‌لێ كه واتا شه‌قامتان ناوێ ئه‌وانیش ده‌لێن شهقاممیشمان دهوێو نهزرگاكهشمان ده‌وێ با شه‌قامه‌كه به‌ده‌وری نهزرگاكهدا بروات نه‌ك بهناوهراستیداو ئه‌م چیرۆكه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه خه‌لك كلتووری پیرۆزی خۆی ده‌وێ و شارسانیهتیشی ده‌وێ و هیچیان ناكات به قوربانی ئه‌وی دیكه‌یان …منیش له شیعروهونهردا پاراستنی پیرۆزمهندییهكانم ده‌وێ و وشه‌ی خودا به‌و جۆره له شیعردا بهكاردینم كه به‌لای خۆمه‌وه جوانه و پێویستیم به‌وه نیه لهبۆتهو قالبی دارێژراوی ئاینمهداراندا بینووسم و ئه‌گه‌ر بگاته ئاستێكی گیروگازدار من خۆم شێخم و چرای باوه‌ر و خوداناسی و خوداپه‌رستی مالی ئێمه له هی مالی ئه‌وانه گه‌شتره و به‌تینتره كه‌ده‌یانه‌وێ به‌ربه‌ست بخه‌نه رێگای پێشكه‌وتنی كۆمه‌لایه‌تی و بواره‌كانی دی ژیان و بهشاعیرانی لای خۆشمان ده‌لیم داهێنه‌رانی جیهان (پۆشكین/رێلكه/گۆته/ئیلیۆت/ملتۆن/دانتی/لۆركا/هلدرلین/و هتد) جۆرێك له‌جۆره‌كانی سۆفیگه‌رێتی و ئایندارییان پێرهوكردووه و یاخیبوون له دابونه‌ریتی ئاینی له هیچ شوێن و كاتێكدا مانای داهێنانی نه‌گه‌یاندووه … و ناگه‌یه‌نێ ..له‌هه‌مان كاتدا به‌برایانی ئاینپه‌روه‌رو ئاینمهدارانی پیرۆز ده‌لێم: ئێوه بۆتان نیه ببن به سانسۆر به‌سه‌ر شاعیرانه‌وه و هێلی سه‌وز و سووریا‌ن بۆ دیاری بكه‌ن و من پێم سه‌یره ده‌بینم له كه‌ناله‌كان و مینبه‌ره پیرۆزه‌كانه‌وه هه‌ندێ مه‌لای به‌رێز و بانگخواز زۆرزۆر بهسهرگهرمی و قسه‌ی ناشیرینه‌وه شالاو ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ندێ له شاعیران و ئه‌لێی له‌بیری خۆیانی ده‌به‌نه‌وه كه خوای مه‌زن ده‌فه‌رموی):ادع الی سبیل ربك بالحكمه و الموعڤه الحسنه )هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :(وجادلهم بالتی هی احسن ). پێغه‌مبه‌ریش -د.خ-ده‌فه‌رموێ :(الكلمه الگیبه صدقه)ئه‌مه‌یه یاسا‌و پێرۆی ئیسلام ,به‌لام به‌داخه‌وه هه‌ندێ زانا و مه‌لا و بانگخواز پێره‌وی ناكه‌ن.جگه له‌وه‌ش هه‌ندێ له زانایانی ئاینی و مه‌لایانی به‌رێز ته‌نیا له وشه‌ی خوا له شیعری نوێ‌دا قه‌لس ودهمارگیر نابن به‌لكو وشه‌ی ماچیش له شیعری دلداریدا به حه‌رام و گومرایی ده‌زانن و ئه‌وه له بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه كه حه‌زره‌تی مووسا (7-تا-10)سال وه‌كو له قورئانی پیرۆزدا له ئایه‌تی (27-28)دا, خودای مه‌زن ئاماژه‌ی بۆ كردووه..حه‌زره‌تی مووسا شوانی بۆ حه‌زره‌تی شوعه‌یب كرد بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی خۆی بداتێ…ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌مه عه‌شق نیه پالی ناوه به حه‌زره‌تی مووساوه ئه‌و شه‌رته شوانییه قبوول بكات له حه‌زره‌تی شوعه‌یب بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی خۆی لێ ماره‌بكات ئیتر چیه؟ ئه‌ی چامه‌ی -بانت سعاد-كه كه‌عبی كوری زوهه‌یر بۆ پێغه‌مبه‌ری خوێنده‌وه و تیادا باسی جوانی قه‌د و بالای سوعاد ده‌كا پێغه‌مبه‌ر(د.خ)جبه‌كه‌ی خۆی داده‌گرێ و ده‌یدا به‌سه‌ر شانی كه‌عبدا…شیعرێكی غه‌زه‌ل و دلداری نیه چیه؟ بامن یه‌ك شتیك به‌تۆ و خوێنه‌ران بلیم من رێزم زۆرم هه‌یه بۆ هه‌موو مه‌لایه‌كی زانا‌و پیاوانی دانای ئاینی كه‌خۆیان ماندودهكهن وله‌رێگای ئاینه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان ومرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن و به‌لام خوای مه‌زن خۆی ئاگاداره هه‌ندێ له برایانی مه‌لاو مامۆستایانی ئاینی لهرووكهشی ئاین گه‌یشتوون به ناخی شه‌ریعه‌تدا رۆنهچوونهته خوارێ و له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا به هه‌له‌دا ده‌چن ئیتر چۆن له‌بواری شیعر تێگه‌یشتندا به‌هه‌له‌دا ناچن…هه‌ر بۆ نمونه:(ابن هشام و ابن عباس وجهریری كوری عبدالله و عفیف الكندی و زید بن ارقم) و ده‌یان سه‌رچاوه‌ی دی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئیمامی عه‌لی یه‌كه‌مین نێرینه‌یه كه‌له مه‌كه‌دا ئیمانی هێناوه و دووه‌مین نیرینهش كه ئیمانی هێناوه زه‌یدی كوری حاریسه‌یه..به‌لام ده‌یان جار گوێم لێبوه هه‌ندێ مه‌لا و بانگخواز ئه‌و راستییه‌یان گۆریوه و گوتوویانه ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق یه‌كه‌مین نێرینه‌یه كه ئیمانی هێناوه… ئه‌م حاله‌ته یاخود ده‌مارگیرییه دژی شیعه…یاخود ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌لا و بانگخوازانه مێژووی ئیسلامی پیرۆزیان نه‌خوێندۆته‌وه…
جا ئه‌گه‌ر ده‌مارگیری بێ ئه‌وا پێی گوناحبار ده‌بن و ئه‌گه‌ر له نه‌شاره‌زاییش بی باشتر وایه زیاتر خۆیان ماندو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر شاره‌زای مێژووی ئاینه پیرۆزه‌كه‌مان بن …ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه‌من شانازی پێوه ده‌كه‌م كه موسلمانم…ئه‌وسا له نهێنییه‌كانی ئه‌و دیوی شیعر تێده‌گه‌ن و به‌له سه‌رخۆیی ویاسا و لۆجیكه‌وه تاوتووێ ده‌كه‌ن و هه‌لسوكه‌وتی له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و ئیتر له‌م مشتومره نابه‌جێیانه له نێوانی شاعیران و مامۆستایانی به‌رێزی ئاینی و برایانی مه‌لا و بانگخوازهكاندا روونادات…
هه‌روه‌ها جه‌لادیكی وه‌كو هارون ره‌شید كه هه‌زاران لاو و كه‌نیزه‌كی سه‌ماكار و گۆرانیبێژی به‌دمه‌ست و داوینپیس لهدهرباریدا بووه, و دهربارهكهی مولگه‌ی خراپه‌كاری و به‌دره‌وشتی بووه و به‌فه‌رمانی ئه‌و حه‌زره‌تی ئیمام موسای كازم شه‌هید كراوه…به‌لای هه‌ندێ مه‌لاوه پیاوچاكه و سه‌لاوی خوای لێ ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش تف و له‌عنه‌ت له شاعیری داهێنه‌ر ده‌كه‌ن , چونكه شیعره‌كانیان ناوی خوای تیایه..
+له‌راستیدا ئاینیش كرده‌یه‌كی نا ئاوه‌زییه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌رێگای ئه‌قل و هۆشمه‌ندیه‌وه باوه‌رو ئیمان به‌خوای تاك و مه‌زن په‌یدا بكه‌ین و ئاینپهروهریین..ناگه‌ینه هیچ ئانجامێك و ئاوه‌زی ئێمه..(واتا ئاوه‌زی مرۆڤی ئاسایی)نه‌ك سۆفی و ئه‌ولیاكان و پێغه‌مبه‌رانی خوا…ئه‌وه‌نده نیه بتوانێ خودای پێبدۆزێتهوه و هه‌ر وه‌كو چۆن چاو وبیناییمان و گوێمان و كهپوومان مه‌ودای سنوورداری بینین و بیستن و بۆنكردنیان هه‌یه و ناتوانن له‌و مه‌ودایه تێبپه‌رن…و چاو مه‌حاله بتوانێ ئه‌و دیوی ئاسمان و ناخی ده‌ریا و قوولایی زه‌مین و ئه‌و دیوی چیا‌و بیابان و دارستانه‌كان ببینێ و گوێ مه‌حاله ده‌نگی بوونه‌وه‌ری ناخی زه‌ریاكان ببیستێ و لووت مه‌حاله بۆنی لالهزارهكانی شیراز له سولیمانی وكفری و هه‌ولێره‌وه بكات …به‌و جۆره‌ش دلنیابه كه ئه‌و ئه‌قل و هۆش و ئاوه‌زه‌ی ئێمه سنووری دیاریكراوی خۆی هه‌یه و ناتوانێ له‌و دیوی ئه‌و سنووره وه هه‌ست به‌بوونی هیچ شتێك بكات…دۆزینه‌وه‌ی خوا به ئه‌قل وه‌كو ئه‌وه وه‌هایه خشتی ئاسن یاخود فه‌رده شه‌كر به‌ته‌رازووی زێره‌نگه‌ر بكێشیت و ئه‌گه‌ر كارێكی وه‌هامان ئه‌نجامدا به‌بێ سێ و دوو كردن تهرازۆكه ده‌شكێ و ناگه‌ینه ئه‌نجام و بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بین به‌خوا و ههرئاینێكی دیكه‌وه (شانازی ده‌كه‌م من موسلمانم)ده‌بێ ئالای سپی ههلكهین و خۆمان به‌یده‌ستی خودای مه‌زن و ئاین بكه‌ین …
ئێمه به هه‌له‌دا ده‌چین ئه‌گه‌ر وابزانین ئه‌قل و ئاوه‌ز هۆكارێكن بۆ باوه‌رهێنان به‌بوونی خوای یهكتاو بهلگهشم له‌م باره‌یه‌وه زۆره و هه‌ر بۆ نموونه (ئومه‌یه‌ی كوری سهلهت)و(نه‌زه‌ری كوری حارپ)دوو نیوچه فه‌یله‌سووفی هاوچه‌رخی پێغه‌مبه‌ر بوون دووردی خوای لێبێ موسلمان نه‌بوون ,به‌لام بیلالی حه‌به‌شی و ئه‌بوزه‌ری غه‌فاری و عه‌ماری كوری یاسر و ..هتد كه ره‌نگه له سه‌ره‌تادا خوێنده‌واریش نه‌بووبێتن موسلمان بوون…به‌لام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه كه‌سانی ژیر و خوێنده‌واری هۆشمه‌ند موسلمان نه‌بوو بێتن به‌لكو به‌رامبه‌ر به‌وه كه‌سانی وه‌كو سه‌لمانی فارسی و ئیمامی عه‌لی موسلمان بووه و ئیمامی عه‌لی ئه‌وه‌نده زانا‌و دانا و رۆشنبیربووه پێغه‌مبه‌ر له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی(من شاری زانستم و عه‌لی ده‌رگایه‌تی…
به‌رای من ئێمه ناتوانین به‌عه‌قل بگه‌ینه ئیمان و ئه‌گه‌ر به عه‌قل بوایه..ده‌بوو سارته‌رو كامۆو لینین و ماركس و هتد ئیمانداربوونایه…
كه‌چی ئه‌وان ئیماندارنین و سه‌دان ملیۆن نیوچه خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار و خه‌لكی عه‌وام ئیماندارن.
من خۆم ناتوانم به ئاوه‌ز و عه‌قل موسلمان و ئیماندار بم…چونكه ئه‌گه‌ر هه‌زار به‌لگه‌م هه‌بی بۆ بوونی كردگار هه‌زار هه‌زار به‌لگه‌ی دی پێچه‌وانه‌م هه‌یه…به‌لام من به‌سۆز و خه‌یال باوه‌رم به‌بوونی كردگار هه‌یه و مایه‌ی خۆشحالیشمه كه من موسلمانم و كه‌لتوری ئیسلامی كه‌لتورێكی كراوه‌یه و پانتایی یه‌كی بی كۆتایی هه‌یه و وه‌كو سۆفی به‌ناوبانگ (سه‌هره‌وه‌ردی شه‌هید) ده‌لێ(زانست قۆرخكراوی هه‌ندی كه‌س نیه ئیتر بۆ خۆیانی داگیر بكه‌ن و ده‌رگاكه‌ی له خه‌لكی دیكه دابخه‌ن و …به‌دترین سه‌ده ئه‌و سه‌ده‌یه‌یه كه رایه‌خی ئیجتهادكردنی تیادا لوولدهكرێ و ره‌وتی هزرو بیری تیادا پهكدهخرێ و ده‌رگای دووزینه‌وه‌ی تیادا كلۆم ده‌درێ و رێگای روانین و بۆچوونی تیادا داده‌خرێ) شایانی باسه مه‌لا و زانا ئاینییه‌كانی دیمه‌شق له‌سه‌ر هه‌ندێ ئیجتیهاد و روانینی سۆفیگه‌رێتی سههرهوهردییان به گومرا ناوزه‌دكرد و له‌ئه‌نجامدا بههانههانه وفیتی ئه‌وان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی بریاری كوشتنی سه‌هره‌وه‌ردی دا‌و ده‌لێن خرایه ژوورێكه‌وه تا وه‌كو له برسا مرد…دهشلێَََََََََن به په‌تێك خنكێنراوه(هه‌ی ئه‌و ده‌سته بشكایه كه خنكانی)هه‌رچۆنی بێ عه‌قل كه‌س ناگهینته باوه‌رو ئیمان ,به‌لام ده‌بێ خۆمان به‌یده‌ستی خه‌یال و سۆز بكه‌ین و به‌بالی خه‌یال و سۆز ههلفرین له‌گه‌ردووندا و شوێن پێكانی خوای یهكتاو جێدهستهجوان و ره‌نگین و شاكاره‌كانی بدۆزینه‌وه و ببین به‌كه‌سێكی باوه‌ردار …و خاوه‌ن ئیمان .
+شیعر نه‌ك (میعر)كه ئه‌مرۆ زۆر زۆر بووه..بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌نووسرێ كه حه‌زی له شیعره…ئیتر ناكرێ بلێن شیعر هه‌ر بۆ نووسه‌ری شیعره‌كه خۆیه‌تی …یا بۆ جه‌ماوه‌ره …خۆ شیعر نان نیه هه‌موو جه‌ماوه‌ر پێویستییان پێی بێ و كاریش نیه تاكو بۆ هه‌مووان بێ..وه‌كو وتم شیعر بۆ كه‌سێكه حه‌زی له شیعر بێ …جاری وا هه‌یه ئه‌و كه‌سه فه‌یله‌سووفێكه یا كرێكارێكه یا نیوچه خوێندهوارێكه …یا مۆستایهكه یاخود شۆفێریكه…یا فه‌قێی مزگه‌وتێكه یا قوتابییه‌كه…یا پزیشكێكه …یا دوكاندارێكه …هتد له‌به‌ر ئه‌وه هاوكێشه‌ی له جۆری (شیعر بێته ئاستیجهماوهرهوه یا جه‌ماوه‌ر بێته ئاستی شیعره‌وه ) هاوكێشه‌یه‌كی نه‌فامانه‌یه و شتی وا به هیچ پێوه‌رێكی وێژه‌یی په‌سه‌ند نیه…و ئه‌مه وه‌كو ئه‌وه وایه بلێن ئاین رێوره‌سمی سه‌ختی تیایه…ئایه ئاین بێته ئاستی جه‌ماوه‌ره‌وه یاخود جه‌ماوه‌ر بێته ئاستی ئاینه‌وه …به‌راستی ئه‌مه قسه‌یه‌كی بوودهله و بێ‌مانا وبێ واتایه…و ئاین بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه په‌سه‌ندی ده‌كات و شیعریش بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه حه‌زی له شیعره و نهئاین و نه‌شیعر به‌زۆر ده‌رخواردی كه‌س نادرێن…ئیتر من حه‌ز ده‌كه‌م به شاعیران بلێم گومرایی له شیعردا و شكاندنه‌وه‌ی ئاین ناچنه خانه‌ی داهێنانه‌وه خه‌سله‌ت و مۆركی داهێنان جیایه و گومراییش جیایه..وه‌هه‌روه‌ها به برایانی مه‌لا و ئاینمهدارانیش ده‌لێم مه‌رج نیه هه‌موو ناوهێنانێكی خوا له شیعری نوێ‌دا گومرایی بێ و هیوادارم ئه‌مه نه‌بێ بهههلهیهكی باو‌و كورد ده‌لێ هه‌رخوا هه‌له ناكات و منیش ده‌لێم جاری وا هه‌یه زانای گه‌وره‌و دوانزه عیلمیش ده‌كه‌وێته هه‌له‌وه و جارێكیان زانای ئیسلامی به‌ناوبانگ زۆر رێزم هه‌یه بۆی…مامۆستا قه‌رزاوی -له وته‌یه‌كی دا ئه‌وه‌ی ده‌ربری كه سه‌له‌فییه‌كان و سۆفیه‌كان هه‌میشه پشتگیری و پالپشتی رژێمه سته‌مكاره‌كانیان كردوه …من به‌لامه‌وه سه‌یره مامۆستا قه‌رزاوی- سه‌له‌فی و سۆفی – بخاته یه‌ك خانه‌وه …چونكه سۆفیه‌كان هه‌میشه دژی رژێمه‌كان بوون و سه‌له‌فییه‌كان و ههندێله مه‌لایان و شهریعهتمهداران لایه‌نگری خه‌لیفه زالمهكان و سولتانه به‌دكاره‌كان و رژێمه خوێناوییه‌كان بوون…هه‌ر به نمونه : به‌فتوای زانایانی سه‌رده‌می خۆی یه‌زیدی كوری معاویه حه‌زره‌تی حوسێن و نێرینه‌كانی بنه‌ماله‌ی پێغه‌مبه‌ری قرانكاری كرد و ئافره‌ته شكۆمهندهكانیانی له كه‌ربه‌لاوه به‌دیلی گه‌یانده دیمه‌شق و ئیمامی سیووتی له لاپه‌ره(163و164و165)ی- تاریخ الخلفا‌و- دا باسی ئه‌وه ده‌كات كه یه‌زید له‌شكری كردۆته سه‌ر شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز و خه‌لكێكی زۆری كوشتووه و شاری مه‌دینه‌ی تالان كردووه و هه‌زار كچی پاكیزه‌ی له شاری مه‌دینه‌دا ئه‌تك كردووه و خه‌لكی مه‌دینه‌ی پیرۆزی ترساندوه و, له سحیحی موسلیم داهاتووه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی له‌عنه‌تی خوا و مه‌لائیكه و هه‌ر هه‌موو خه‌لك له‌و كه‌سه‌ی شاری مه‌دینه ده‌ترسێنێ…كه‌چی زۆربه‌ی مه‌لاكان یه‌زیدی نه‌فره‌تی و مه‌لعوون و فاسق به خه‌لیفه و پیاوچاك له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن و نه‌فره‌ت له شاعیرێكی داما و ده‌كه‌ن…و نه‌فره‌ت له یه‌زید ناكه‌ن .
هه‌روه‌ها سیووتی له لاپه‌ره ئاماژه بۆ كراوه‌كان دا باسی ئه‌وه ده‌كات یه‌زید به‌دمه‌ست بووه و داوینپیسیكردووه و به‌مه‌به‌ستی كوشتنی ئبن زبیر كه‌عبه‌ی بهرمهنجهنیق داوه…ئه‌م كارانه‌ی به‌پشتیوانی پیاوانی ئاینی كردووه…به‌لام هیچ سۆفییه‌ك له مێژوودا- سۆفی ده‌لێم نه‌ك مۆفی- دارده‌ستی پاشا و سولتان و خهلیفهكاننهبووه.
له‌كۆتایی ده‌لێم شاعیری گه‌وره‌ی پاكستانی ئیقبالی لاهووری ده‌لێت:- (هاوارهكهم ترس و له‌رز ده‌خاته ناو كه‌عبه‌وه…) هه‌روه‌ها ده‌لێ:-(خوا هه‌ناسه‌ی جبره‌ئیلی داومه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی پێی بدویم) هه‌روه‌ها ده‌لێ:- (ئه‌ی جبره‌ئیل لاسایی وه‌جد و مه‌ستیم مه‌كه‌ره‌وه) هه‌روه‌ها ده‌لێ:- ئه‌ی موسلمان له دلی خۆت بپرسه و له مه‌لا مه‌پرسه…بۆ چی مالی خوا تههی بووه له خواناسان)دیسانه‌وه ده‌لێ(من كافرێكم له كافره‌كانی هیندستان )هه‌روه‌ها گووتوویه‌تی: (ئیقبال له‌به‌رده‌م خواشدا ناتوانێ بێده‌نگ بێ كێ ده‌توانێ ئه‌م مرۆڤه چه‌توونه بێده‌نگ بكات) هه‌روه‌ها ده‌لێ:- ( تۆ بۆچی چاره‌نوسی خۆت پابه‌ندی چاودیری خوایی ده‌كه‌ن؟
بۆچی خۆت چاره‌نوسی خۆت به‌رجه‌سته ناكه‌ی)
سه‌رچاوه..دیوانی (جناح جبریل/محمد ئیقبال)
ئیتر خوای مه‌زن له‌شه‌رو ئافاتی بانگخوازی نه‌زان و نه‌شاره‌زا..شاعیران بپارێزێ و سڵاوی خواتان لێ بێ .