Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
تۆرونتۆ   فلیمی دەرهێنەری سینەمایی کیڤن ماک کێرنان دەربارەی کورد نمایش دەکرێت

تۆرونتۆ فلیمی دەرهێنەری سینەمایی کیڤن ماک کێرنان دەربارەی کورد نمایش دەکرێت

Closed
by December 10, 2010 تایبەت

عوسمان عەلی ، کەنەدا
 

 

ماڵی کورد رۆژی شەممە 11/12/2010 مێوانداری نووسەر و فلیمسازی ئەمریکا کیڤن ماک کێرنان دەکات . پاشان بەئامادەبوونی هەردوو پاڕلەمانتاری فیدراڵی کەنەدا ” کارین مۆک و جیم کریجیانیس ” فلیمی دەرهێنەر  بەناوی ” گود کورد ، باد کورد ” لە هۆڵی ئەرمینیان سەنتەری تورۆنتۆ نمایش دەکرێت ، پاش کۆتایی فلیمەکەش لە کۆڕێکی فراواندا دەرهێنەر وەڵامی سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان دەداتەوە .
فلیمساز و دەرهێنەر کیڤن ماککێرنان نووسەری کتێبی ” کوردەکان ” . بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی فلیمی سینەمایی کردووە و دوو جاریش خەڵاتی ڤیستیڤاڵی بەدەست هێناوە ، ناوبراو چەند جارێک سەردانی کوردستانشی کردووە .  ئەم بەرهەمەش یەکێکە لە شاکارەکانی کیڤن ماککێرنان .
 فلیمی ” کوردی باش و کوردی خراب ” دەچێتە ناو وردەکاری ژیان و بزاڤی ڕامیاری خەڵکی کوردستان  لە هەر دوو پارچەکەی باکوور  و باشووری کوردستان .

رۆژ :  شەممە 11/12/2010               
کاتژمێر : 6 ی ئێوارە
                                                                                
Date ; 11 th December،2010
             At ; 18:00

Address ; Armenian youth centre
                50 Hallcrown place Toronto ، ON . Canada

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن :
416 499 4781
416 508 4415
905 391 8488

هاتنتان مایەی خۆشحاڵیمانە
ڕاگەیاندنی ماڵی کورد
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.