Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
تۆ نموونه‌ی؟ کام نموونه‌؟ ئایا ئه‌وان نموونه‌ن؟

تۆ نموونه‌ی؟ کام نموونه‌؟ ئایا ئه‌وان نموونه‌ن؟

Closed
by September 1, 2010 گشتی

لەسەرخێر ئەوە سێ هەفتەیە بەرنامەیەکی تری سەد دەر سەد تورکی لەکۆڕەک پێشکەش ئەکرێت و، برادەرینە ئەزانن دووسەد دەر سەد بە کوردی پێمان ئەفرۆشنەوە؟ هەریەک لە ئارامۆ وئەڤین بە بیرۆکەی خۆیانی ئەزانن. خۆزگە هی خۆیان بوایە و بەرنامەیەکی نەبیراوی تریان بوایە لە کوردستان.
خۆ ئێمە لاریمان لەو بەرنامەو شۆو پرۆگرام ومانشێتانە نیە کەدایئەبەزێنن، تەنها دان بە بیانیی بوونیاندا بنێن، لەوانەیە هەندێ بەرنامەو شۆ جێی خۆشی گرتبێتەوە بەرلەوەی بە مەرسومی کۆماری یەکی ئارامۆ یان ئەڤین لەبارچوبێتن، وەکو”کام تراک” و” ئەژدەرشۆ” کەشۆیەکی ڕادەبەدەر بەتواناو خزمەتی چاکی گۆرانی کوردی ئەکرد جگە لەو بەسەرکردنەوانەی کەزۆر گۆرانی بێژی لەپەراوێزەوە هێنایەوە دنیای هونەری گۆرانی کوردی وەک ، جەلال سەعید، و ئیحسان زیرەک، هاوتا  و هەندێکی تریان کە بەساڵی جارێک هەر هەواڵیشیان نازانین.
با زۆر لەباسەکەمان لانەدەین و سەری خوێنەریش وکاربەدەستانی کۆڕەک وکەناڵ چواریش نەیەشێنین.
ئەمان پێمان ئەڵێن ئەم نۆ مناڵە کە دوان یان سیانیشیان مێردمناڵن نەک مناڵ، نموونەن، بەڵام بەچ پێوەرێک وبەچ پێوانەیەک؟ هەڵبەت هیچ نکوڵی لەدەنگی هەندێکیان ناکرێت کە بەڕاستی دەنگیان خۆشەو مایەی سەرسوڕمانە. بەڵام کاکی دا‌هێنەری پرۆگرام یان دۆزەرەوەی بیرۆکەی تۆ نموونەی، بەهیچ شیوازێک پێمان ناڵێ ئەم نۆ مناڵەی کە حەوتیان خەڵکی هەولێرو یەکیان دهۆک وهەر بۆ چاوبەست کردنیشمان یەک هەڵەبجەیی یان تیایە، چۆن نموونەن ؟ ئەی ناوچەکانی تری –تەنها- باشووری کوردستان، بەهرەمەندیان تیا نیە؟ کەئەبوایە لەسەرەتاوە ناوی پرۆگرامەکە “بەهرەمەندان ” بوایە کە لە ووڵاتەلێوەرگیراوەکان  وایە . ئەی سلێمانی، ڕانیە، کەرکوک، زاخۆ، خانەقین، و باناوی هەموو شارەکانی تر نەنووسم چونکە لیستێکی دوورودرێژتان بۆ قوت ئەکەمەوە، نممونەیان تیانیە؟
هەرلەوڕۆژانەدا برادەرێک ڕەخنەی لەناوی تۆ نموونەی گرتبوو، بەڵام زۆر بەهەڵە وەریگێرابوە سەرزمانی عەرەبی وئینگلیزی، بەعەرەبی (( انت المپل))، و بەئینگلیزی (( ئایدڵ)) کەئەکەنە نموونە نەک نموزەج وئیگزامپڵی ئینگلیزی. بەهەرحاڵ نموونە کان ئەبوو لەهەموو شارەکانەوەو بەفلتەرێکی هەڵبژاردندا تێپەڕینایە وئەوسا ئەم نۆ کەسەیان لێ هەڵبژێردرایە، هەڵبەت بۆ نۆ؟ ئەمە پەیوەندی بە برێک تایمی ئەڤینەوە هەیە لەبەرنامەکەی((ئەڤین ژن وژیان)) و هەروا ئارامۆ لە (( ئارامۆ شۆ)).
ئەگەر بێینە سەر پێشکەشکاران ” بەیان” کەئێستاش زۆربەی دانیشتوانی هۆڵەکە بە وەنەوشە ئەیناسن و ناوی ئەبەن،  و “سامان”  کەلەچەند پرۆگرامێکی زۆر فاشیلی تری کۆڕەکەوە هاتووە، “بەیان”یش کەخواهەڵناگرێ هەرلێی نایەت ،ئەویش ئەزموونێکی تری لەو فاشیلتری هەیە وەک پێشکەشکار لە “کەیفی شەممە” ەوە هاتووە، تەنها بیری چووە دارەکەی لەگەڵ خۆیا بهێنێت، چونکە لەو شۆیەدا لەمامۆستا کۆنەکان ئەچوو، بەبینەری ئەووت یان بەشدار بوو ” وا مەکە، ڕێک ڕاوەستە، ووسبە، دانیشە، تۆزێ بە‌ هێمنی،، وکۆمەڵێ دیالۆگی سەقەتی تر. جارێ نازانم کۆڕەک ئەم ناوە سەقەتانە چی یەو لەکوێ وە هێناونی، “کەیف”؟؟؟
وابزانم زۆر لەمێژە ئەم ووشە ناقۆڵایە لەناو زمانەکەمان نەماوە ئیتر بۆ ئەمان ئەیانەوێ لێمان زیندوو بکەنەوە؟
ئەم دوو پێشکەشکارە هیچ جۆرە هەماهەنگی یەک لەنێوانیاندا نی یە زۆر جار ئەم قسەی بەوی تر بڕیوە وهەندێ جار ئەوبەو ئەڵێ سەرەی تۆیە قسەبکە، ئەمە بینەر والێ ئەکات پرۆگرامەکەی لاناخۆشببێت و گلەییو گازندە هەڵبڕێژێت، لەپرۆفیشناڵی کەمبکاتەوە، کەبەداخەوە هیچ کامێکیان لەبوارەکەدا پرۆفیشناڵ نین.
بابێمە سەر ئەودەنگە نەشازو ناقۆڵایەی کەلەسەرەتاوە ڕیکلام بۆ پرۆگرامەکە ئەکات کەوابزانم دەنگی “ڕێباز”ە کەلەئارامۆشۆ تەمسیل ئەکات. ئەم ڕیکلام و پاش کەمێکی تر،، لە تەشویقی پرۆگرامەکە زۆر کەم ئەکاتەوەو بینەر حەزناکات ئەوشتە هیچانەی گوێ لێببێت، بۆ نموونە،” کێبوو فڵانی ماچ کرد؟؟؟؟ فڵان بۆ سەمای کرد؟؟؟؟؟ فیسار بۆ پێکەنیییییییی؟؟؟؟؟؟ باشە ئەمە یاریکردن نیە بەهەستی بینەر کەدانیشتووە کەمێ خۆشی لەپرۆگرامەکە ببینێت، تۆ پێی ئەڵێ دیمەنی داهاتوو ئاوایە، چ پێویست ئەکات؟نازانم ئامادەکاری ئەم شۆ وبەرنامانە کێن ئاوا هەست وسۆزی بینەر ڕاناگرن وبەئارەزووی خۆیان دیمەنی زیادودیالۆگی بێسەرەوبەرەیان بۆ ئامادە ئەکەن؟؟
لیژنەی هەڵسەنگێنەر، پێک هاتوە لە سەرۆک و بەڕیوەبەری گشتی دوو کەناڵەکە ، کە ئارامۆ و ئەڤین ئاسۆن، و هەرجارەی هونەرمەندێکیش دەهێنن و پێڕە سیانی یەکە تەواو ئەکەن. لەکۆتاییشدا هاوارئەکەن” تۆ نموونەی وسەدجار نموونەی” ئەمە چی کەمە لە ” تۆ جیاوازی وسەدجار جیاوزی” لەبەرنامەی ”من جیاوازم” لەزاگرۆس تی ڤی؟؟؟
ئارامۆ باکگراوندێکی موسیکی هەیەو ڕینمایی یەکانی بۆ “بەهرەمەندەکان” ئەکادیمیانەیەو بەپێی ئەزموونی خۆی ئامۆژگاری باشیان ئەکات هەرچەندە زۆربەیان دوبارە وسەدبارەی یەکن، بەڵام نازانم ”ئەڤین ئاسۆ” چی لەموسیک وهونەر ئەزانێ واکردوویانە بە سوورەی بەرلەشکر؟؟ هەڵبەت ئەڤین پێسکەشکارێکی زۆر سەرکەوتووە ولەڕادیۆی پارێزگاران و ڕادیۆ نەواوە سەرچاوەی گرتوە ئینجا زاگرۆس تیڤی  وپاشانیش کۆرەک وکەناڵ چوار، بەڵام خوا هەقە هاتا بڵیی هەڵسەنگێنەرێکی زۆر ناسەرکەوتوە، باشتر وا بوو بوارەکەبۆ کەسی پرۆفیشناڵ بەجێ بهێڵی، موسیکزان وگۆرانی بێژان وهونەرمەندانی بەناووودەنگی کوردی تر.
ناوەڕۆکی پرۆگرامەکە وایە ،هەر نۆ بەهرەمەند گۆرانی ئەڵێن ولەکۆتاییدا خۆشترین گۆرانی دەستنیشان دەکرێت ولە (فیناڵ، هەروەک خۆیان ئەڵێن، کەخۆی فاینەڵ ە) باشترین بەهرەمەند دەستنیشان ئەکرێت لە پەیوەندی یان ئێس ئێم ئێسی بینەرانەوە.
دەستپێکی پرۆگرامەکەش بەوڕاپۆرتە سواوەدەستی پێ کرد کە هەموو لەجێدا نوستبوون و دواتر ونانی بەیانیان ئەخوارد کەئەمەش بەتەواوەتی جیاوازی چینایەتی خانەوادەکانیانی دەرئەخست لەهەژارو دەوڵەمەند، کەئەمەش لەوانەیە ببێتە جێی بەزەیی بینەران ودەنگ دان بەو مناڵەی کەئەوان وای دائەنێن شایەنی بەهرەمەندترینیانە وسۆزی بینەران رائەکێشیت .
ئەم پڕۆگرامە لەووڵاتانی دیکەی جیهان سەدایەکی باشی هەیەو چەندەها گۆرانی بێژی بۆ ووڵاتەکە دەرخستوە هەروەک لەبەهرەمەندانی ئەمریکا وهی ئەوروپاچەندان دەرکەوتوون، کەئەو “هەنار”ەی هێنابوویان لەم هەلقەی سێیەمدا یەکێکە لەوان کەلە ئەڵمانیا دەرکەوت.
ئێمە هیوادارین ئەم بەهرەمەدانە هونەرمەندانی داهاتووی کوردبن وئەڤین وئارامۆش بەدڵێکی فراوانەوە ئەم ڕاو بۆچوونانەم وەربگرن، چونکە ئەم جۆرە پرۆگرامانە مایەی دڵخۆشی بینەری کوردەو هەفتە دوا هەفتە چاوەڕوانی شتی نوێ یە ،خۆزگە دوور ئەکەوتنەوە لەشتی دووبارەوەبووی پرۆگرامەکە و هەموو هەلقەیەک سەپرایزێک خۆی بکا بە شاشەکانماندا ، وتکایە تکایە با “ڕێباز ” وەک “ئەناونسەر” تام لەپرۆگرامەکە نەبڕێت ولەماڵەوە دانیشێت تا ئارامۆ شۆ دەست پێ ئەکاتەوە، چونکە منی بینەر بەپێێ ووتەی ئێوە” شایەنی باشترینین” کە هەرگیز ئەوکەمووکورتیانەی باسم لێکردن ئەوکەلێنەم بۆ پڕ ناکاتەوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەر نۆ بەهرەمەندەکە ئەخوازین و چاوەڕێی باشترین لێتان

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.