Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
تیرۆر كردنى نەهلە حسێن شاڵی……

تیرۆر كردنى نەهلە حسێن شاڵی……

Closed
by December 23, 2008 ژنان

 تیرۆر كردنى نەهلە حسێن شاڵی نیشانەى چونە سەرەوەى توند و تیژیه‌ لە دژی ژنان!!
 سمیر نوری

 شەوی پێنج شەممە رێكەوتى 18-12-2008 نەهلە حسێن شاڵی لە ماڵەكەى خۆیدا بە وەحشیانە ترین شێوە تیرۆر دەكریت  و بەپێى هەواڵەكان سەر دەبڕدرێت.
 نەهلە حسێن شاڵی لە خێزانێكی ناسراوى شیوعی شاری كەركوكە كە پێشتر لەگەڕەكی شوریجەی كەركوك دادەنیشتن و لە كاتی تیرۆركردنیدا لە گەڕەكی قادسیە بوون. نەهلە حسێن شاڵی سكرتێری كۆمەڵەى ژنان بوو و كارمەند  بوو لە تەلەفزیونى ئازادی.
 ئەو شێوە تیرۆر كردنە و شێوە دڕنانەیە لە كوشتنی ژنان زیاتر بە كاری ئیسلامیەكان و باندە چەقۆ كێش و بكوژە كانى ئەوان دەچێت، بەڵام ئەوە تەنها ئیسلامیەكان نین كە دەستیان سورە بەخوینی ژنان بەڵكو سەرتاپای عێراق بوەتە گۆڕەپانی  تەراتێن و ئینسان  كوژی  بەگشتی و ژنان بەتایبەتى و تەنها لە كوردستان دا لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 12 هەزار ژن كوژراون و بكوژانیان لە كوچەو كوڵانەكانی كوردستان بە ئازادانە دەسورێنەوە. تەنها لەشاری بەسرە لەساڵی ڕابردوودا دەیان ژن تیرۆر كران و باندە جل وبەرگ ڕەش پۆشەكان وەكو دێوەزمە دەیان ژنیان لە جنوبی عیًراق تیرۆر كرد.
 تیرۆر كردنی ژنان و تۆقاندنیان لە سەردەمی رژیمی گۆڕ بەگۆری سەدام حسێنەوە دەستی پێكردوە كە لە ژیر ناوى هەڵمەتی ئیمانیى(حەملەی ئیمانی) دا سەدان ژنیان لە بەغدا و موسل بە ڕۆژی روناك تیرۆر كرد، بە بەگۆڕبەگۆڕ بوونیشیان ئەم كارە نەحس و دڕندانەیان تەسلیم بە باندە ناسێونالست و ئیسلامیكان كرد. و لە شەڕی یەكەمی خەلیج وە ئەم كارە تا هاتوە بە دژی ژنان پەڕەی سەندوەو  بە هێڕش و جەنگی دووەمی ئەمریكا لە دژی عێراق  ئەم زوڵم زۆرە لە دژی ژنان گەیشتوەتە چڵە پۆپەی خۆی.
 سەربارى هەموو ئەو كارەساتانەی بەسەر خەڵكی عێراق دا هاتووە لە ماوەى ئەم چەند ساڵەی دوایدا، ژنان وەك مەحروم ترین بەشی كۆمەڵگەی عێراق لە هەموو روِویەكەوە بەر هێڕشی هێزەكانی سینارێوی ڕەش بوونەتەوەو لە دەستوری عیراق و هەموو ئەو یاساو تەشریعانەی دەرچوون ولە رێگاى داسەپاندنی شەریعەی ئیسلامی بەسەر ژناندا بە ڕەسمی كۆیلایەتى ژنانیان چەسپاندوە و ژنان بەدەستى ئەپارتایدی جنسیەوە دەناڵێنن دڕندانەترین سیاسەتی ئەپارتاید بە حەقیان جێبەجیًَ دەكرێت. سونەتى پیاو سالاری و بەكەم زانینی ژنان بە هەموو شێوەیەك برەوى پێدەدرێت.
 سەرەڕاى ئەوەى ئەم تیرۆر كردنە بەشێكە لە چوونە سەرەوەى تیرۆر و كوشت بڕ لە شاری كەركوك و نیشانەی ئەوەیە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بارودۆخی شاری كەركوك بەرەو خراپتر پاڵ پێوە دەنرێت، بەڵام ئەم كارە ئەوە پێشان دەدات نوكی ڕمی باندە ئینسان كوژەكان ژنانیان كردوەتە نیشانە. هەرەوەها ئەمە ئەوە پێشان دەدات كە ئەم باندانە ناتوانن تەحەمولی ئازادی خوازان و یەكسانیخوازى و كەسانی چەپ و سكیولاری كۆمەڵگە بكەن.
 بە پێچەوانەى ئیدعاكانی ئەمەریكاوە ئەمە ئەوە پێشان دەدات خەڵكی عێراق لە كەمترین باری ئەمنى بەهرەمەندن و سەرەڕای بوونى چەندان لایەنی خۆ بە بەرپرس زان لە ئەمنیەتى شارەكە بەڵام تاوانی ئاوەها دڕندانە و بێشەرمانە لەناوەڕاستى شاردا ڕوودەدات، هێزەكانى ئەمریكا، پۆلیسی كەركوك ، ئاسایشی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاسایشی سەر بە یەكێتی نیشتمانی و چەكدارە ڕنگاو ڕەنگەكان ئەو هێزە چەكدارانەن كە لەم شارەدا خۆیان بەبەرپرس دەزانین ، لەگەڵ ئەوەشدا تاوانی ئاوەها گەورە ڕوو دەدات لە پەنای ئەمانەدا. لەڕاستیشدا ئەمانە خۆیان جیگای گەورترین مەترسین لەم شارەدا و سەرچاوەى پەشێویەكانی ئەم شارەن.
 ناسێونالیومی كورد بۆ خۆڵ كردنە چاوی  خەڵك هەفتەی دژی توند و تیژی ڕادەگەینی، بەڵام بۆ یەك چرگەش توند و تیژی و بكوژ  و ببڕ لە دژی ژنان لە كوردستان ڕانەوەستاوە بگرە توندتر بوەتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تاوانی گەورەتر بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت .
 بزووتنەوەى یەكسانی ژنان كە بزووتنەوەیەكی هەلپێكراوە لەگەڵ بزووتنەوەى كۆمنیزمی كرێكارى هێزی واقعی و بەرگریە لە ژنان و مافەكانین و ئەوە بۆ دوو دەیە دەچێت ئەم بزووتنەوەیە پێى ناوەتە ناو خەباتێكی بێوچان و شۆڕشگێڕانە بۆ نەهیشتنی زوڵم و زۆر لە بەرامبەر ژنان و لەچەندان نەبەرد و ڕووبەڕونەودا دەستەویەخە لەبرابەر ناسێوناڵزمی كودا ڕووبەڕوو بووەتەوە ، ئەم بزووتنەوەیە لە بەرامبەر تەحدای گەورەدایە، فیمینزمی سۆشیالستی و كۆمنیزمی كرێكاری بەرپرسن لە وەڵام دانەوە بە رزگاری ژنان و گشت كۆمەڵگە.
 بەربەریەتێك بەرامبەر بە هەڵسوڕاوی ژنان نەهلە حسێن شاڵی جێبەجی كرا لەڕووەیكەوە ڕوو بەڕووى كۆمەڵگەیە، لە ڕوویەكی ترەوە ڕوو بە ڕووى ئەم بزووتنەوەیە بووەتەوە  و ئەم بەربەریەتە تەنها بەسۆشیالیزم و بزووتنەوە لێكهەڵپیكراوەكان بە سۆشیالیزمەوە ئیمكانی هەیە.

 سمیر نوری
  20-12-2008 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.