Skip to Content

Friday, October 22nd, 2021

جندوالله و ته‌قێنه‌وه له چاه‌به‌هار و کاردانه‌وه‌کانی دوای ته‌قێنه‌وه‌کان

Be First!
by December 20, 2010 گشتی

نووسینی :محه‌ممه‌د حه‌کیمی


ته‌قێنه‌وه‌کان له ئێران به‌رده‌وامه و هه‌ر رۆژه له گۆشه‌ییه‌ک ده‌نگیه‌کی ناخۆش گویچکه‌کان که‌ڕ ده‌کات و چه‌ندین که‌س به هۆی سیاسه‌تی هه‌له‌ی رژێمی تارانه‌وه ده‌بنه قۆربانی به بروای من ته‌نیا به‌رپرسی سه‌ره‌کی ئه‌م تاوانه ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی تارنن که به بێ ئه‌وه‌ی بیر له سیاسه‌ته‌کانیان بکه‌نه‌وه خاکی ئێرانیان کردوه‌ته گۆرستانی ئازادیخوازه‌کان وکه‌مایه‌تیه ئایینیه‌کان و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. هه‌ر به‌و هۆیه خه‌لکی نارازی و به گیان گه‌یشتووی ئێران به تایبه‌تی که‌مایه‌تیه ئایینیه‌کان ناچار بوون ده‌ست بده‌نه ئه‌و جۆره تۆند و تیژییه.
چه‌ندین ته‌قێنه‌وه بۆ جاریه‌کی تر شاری چابه‌هاریان له ئێران هه‌ژان و ده یان که‌س بوونه قۆربانی و بریندار بوون و  رژێمی ئێرانیش هه‌ر وه‌ک جاران  بێ ئه‌وه‌ی لێکۆڵێنه‌ بکات له مه‌ڕ رووداوه‌که و بزانێت ئه‌م هێرشانه له کۆیوه سه‌رچاوه ده‌گرێ زۆر زۆۆ ئه‌مریکا و ئیسراییلی به‌م کرده‌وه ترۆریستیه تاوانبار کرد و له دوای ئه‌و قسانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێم جندوالله ئه‌و هێرشانه‌ی وه‌ ئه‌ستۆ گرت و وتی ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانمان له زیندان ئازاد نه‌کرێن ئه‌وا کاری له‌و شێوه درێژه‌ی ده‌بێت و دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه و وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌و هێرشه له لایه‌ن جندوالله‌وه رژێمی تاران ده‌ستی کرد به ڕه‌شبگیری خه‌ڵکی به‌لووچ و 11 که‌سی به بێ دادگایی و ته‌نیا به تاوانی س بوون له سێداره‌دا.
 دوای له سێداره‌دانی ئه‌و 11 که‌سه دادگای سیاستان راگه‌یاندنی دا وتی: 11 که‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له جندوالله‌دا له سێداره دراون و تا ئێستا رژێمی تاران زیاتر له سه‌دان که‌سی به تاوانی ئه‌ندام بوون له حزب الله له سیستان له سێداره داوه ، به‌ڵام ئایا هه‌موو ئه‌و که‌سانه جندواللان یان ته‌نیا تاوانی سیستان و به‌لووچستان ئه‌وه‌یه که  ئه‌و ناوچه سۆنین و باوه‌ریان به رژێمی تاران نیه و ئه‌وان به داگیر که‌ری ئێران ده‌زانن و رژێم له‌و ناوچه خه‌رێکی له ناو بردنی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی و هه‌ر به‌و هۆیه ده‌ستی داوه‌ته ئاڵ و گۆڕ کردنی خه‌ڵکه‌که و رایان ده‌گوازێت بۆ ناوچه‌کانی‌تر یان که‌سانی مه‌ده‌نی و سیاسی به بێ هۆ ئه‌وان ده‌نێردرێن بۆ زیندانه‌کانی‌تری ئێران و بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن له سێداره ده‌درێن.
 له‌م ناوه‌داسه‌رۆکانی وڵاته بیانیه‌کان به تایبه‌تی ئوباما ئه‌و کرده‌وه ترۆریستیه‌ی ئیدانه کرد و وتیشی کوشتنی خه‌ڵکی بێ ده‌سه‌ڵات له رۆژی عاشوورا کاریه‌کی ترسنۆکانه‌ و ناشرینه و هه‌ر وه‌ها وتیشی کرده‌وه‌ی ترۆریستی له هه‌ر کۆێ بێت ئێمه ئیدانه‌ی ده‌که‌ین و به هه‌موو هێزمانه‌وه دژی ترۆر له هه‌ر کوێ بێت راده‌وه‌ستین.
 ئه‌گه‌ر چی رژێمی تاران زۆر زوو وڵاتانی تر به‌ پشتیوانی له جندوالله تاوانبار ده‌کات و هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا نه‌جار و سه‌ر له‌شکه‌ر فیروزئابادی وتییان: ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر چاه به‌هار له لایه‌ن گرۆپی جندواللاوه بوو و ئه‌و گرۆپه له نێو خاکی پاکستان پێگه‌یان هه‌یه و هه‌موو ڕاهێنانی سه‌ربازی و ترۆریان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و پاکستان به‌رپرسه له‌و کرده‌وه ترۆریستیه و هه‌ر وه‌ها وتیشی ئێمه پاکستانمان ئاگادار کردوه‌ته‌وه که به وردی لێکۆلینه‌وه له سه‌ر ئه‌پرسه ده‌کرێت ، هه‌ر چه‌ند به کرده‌وه ڕووداوه‌کان ده‌ڵێن پاکستان نه ته‌نیا داڵده‌ی ئه‌و گرۆپه‌یان نه‌داوه به‌ڵکوو پاکستان زۆر یارمه‌تی ئێرانی داوه به تایبه‌تی له ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ریگی سه‌رۆکی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه س.
له دژ کرده‌وه‌ی رژێمی تاران بۆ به‌ر گرتن به ئه‌و جۆره هێرشانه 11 که‌س له سیستان له سێداره دڕان و هه‌ره‌شی زۆریشیان کرد و هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا ده‌یان که‌س له سیستان ده‌سبه‌سه‌ر کران.

Previous
Next

Leave a Reply