Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

جوانترین تارمایی….ئاراس عەبدولكەریم

Be First!
by December 19, 2008 ئەدەب

 جوانترین تارمایی
  ئاراس عەبدولكەریم

 
 
 بەرقەرار بیت …
 دوای تەكاندنی ئەو هەموو سەفەرە سندیبادیانەی
 فەرش.. فەرش
 بە ئاسماندا أامخستبوون ،
 هەر نەتهێشت ئەستێرەیەكت دەستم لێ دا و
 سۆراخی چرایەكت بكەم ..
 دوای كوێربوونەوەی ئەو هەموو ئاوێنانەی
 پارچە .. پارچە
 لە ناویاندا بۆت ئەگەأام ،
 هەر أێت نەدا
 تارماییە كاڵەكەت بمناسێتەوە
 هەر أێت نەدا
 بە لێڵییش بێ ، شێوەت بكەم..
 سوپاس گەورەم ..!!
 سوپاس بۆ ئەو پایتەختی چۆڵەوانیەی
 دەرگا .. دەرگا ، پێت بەخشیم و
 بۆ ئەو عەرشی تەنیاییەی
 كردوومی بە بێ هاوتاترین سوڵتان و
 وەك ئەسپێكی شێت و شبر
 لەمپەأی بێ دەنگییەوە
 تا ئەوپەأی چاوەأوانیی
 تەراتێنی تیا ئەكەم ..! 
 تۆ بە بێ شەأ
 جوانترین مەملەكەتی وەهمت
 بەو هەموو قەڵا و شوورا بەرزانەوە
 تەسلیم كردم ..!
 سوپاس بۆ ئەو پۆشاكی پێغەمبەرایەتیەی
 كە لە مردنت هەڵكێشا و
 كردتە بەرم ..
 سوپاس بۆ ئەو خاچە جوانەی پێت بەخشیم و
 بۆ ئەو هەموو بزمارە دەست أەنگینانە و
 بۆ ئەو تاجە دأكاویەی
 لە بری خوا ، كردتە سەرم ..!!
  *******
 ئەی ئەو تارماییە جوانەی
 كە عومرێكە
 بە قەد  ئاسمانێك خەیاڵم شین ئەكەیت و
 سەرم سپی و
 چاوم كز و
 أۆحیشم كاڵ ئەكەیتەوە ..
 كەس وەكو تۆ نەیناسیوم ؛
 كەس وەك تۆ لەو دیوی شێتییمەوە نەهاتۆتەوە
 من ئەزانم
 تۆ دەمێك بوو
 دەستت لەسەر دڵی ئەو وەهمە دانابوو
 كە منی نووسیوەتوە..
 ئاخر من ئەوەندە بەدم
 لەوەتەی ئەم ماخۆلانە
 لە ناو چاوما بۆت ئەگەأێ ؛
 گەر لە كەناری هەموو ئێوارەیەكا
 چاوەأوانیەك نەكوژم ،
 تفێك لە قەدەری خۆم ئەكەم ..ّّ!!
 ئاخر من ئەوەندە بەدم
 بۆ ئەوەی هەست بكەم لە نێو هەناسەمدایت ،
 ئەبێ بەقەدەر مردنێك بیرت بكەم ..
 من كە ئەو چرایانەم كوشت
 كە لەسەر أەفەكانی شەو أیزكرابوون
 بۆ ئەوە بوو ، نەبا ، لەپأ
 خۆت بكەیت بە ماڵە خۆڵەمێشییەكەمدا و
 بە فوویەك بمدۆزیتەوە ..!
 من كە حاشام لەو هەموو گەڵایانە كرد
 كە ساڵەكانمیان ئەژمارد ،
 لە ترسی ئەوە بوو نەبا
 چنگت بكەیت بە پاییزا و
 ئەو ونبوونە هەڵأژاوەم كۆكەیتەوە ..
 بەرقەرار بیت كە ئەو غەدرەت لێ نەكردم ..
 ئاخر ئەگەر ئەم وەحشەتەم لێ دەربێنیت
 كوێم ئەمێنێ گۆرانییەكی  تیا بڵێم ؟!
 گەر ئەم بەفرە لەسەر چاوم بتەكێنیت ،
 ئیدی كام ماڵی ئاگرەت بۆ بگەأێم ؟!
 ئاخر گەر ئاگرێكم نەبێ
 من بەم چاكەتە شأەوەی
 لەم زەمەنە أەزیلەم قەرز كردووە ،
 چۆن بەرگەی ئەم زستانەی ناو أۆحم ئەگرم ؟!
 بەرەكەتی ئاگر نەبێ چ موعجیزەیەك ئەتوانێ
 ئەم تۆپەڵە زوقمەی دڵم بكاتەوە و
 تۆزێكم بكات بە هەڵم ..؟!
 سوپاس كە نەتدۆزیمەوە
 سوپاس گەورەم ، كە نەتهێشت أەق ببمەوە ..!!
  *******
 ئەی ئەو تارماییە جوانەی
 لە بوونتەوە
 تەم ئەتبات و تەم ئەتهێنێ ،
 ئەی ئەو عەشقەی
 عومرێكە ئەم قەرەجییەم
 غەشیم .. غەشیم !
 سەرزەمینت بۆ ئەگەأێ !!
 دروود بۆ تۆ
 كە قەت ئەو درۆیە ناكەیت
 لە ناو " با " دا
 بە بەردەمی پەنجەرەی ئێوارەیەكما
    گوزەر بكەیت ..
 دروود بۆ تۆ
 كە قەت ئەو غەدرەم لێ ناكەیت
 بە ناوی مردنێكەوە
 چنگ بكەیت بە ناو دڵما و
 بیرم بكەیت ..!
  *******
 بەرقەرار بیت
 سوپاس بۆ ئەو هەموو سەفەرە شینانەی
 بە ناوی گەأانی تۆوە
 ئاسمانێكیان
 بە پەلكەزێأینە و مانگ و بارانەوە
 هێنایە نێو شەوە أاكشاوەكانی نێو چاومەوە ..
 سوپاس بۆ یەكە بە یەكەی
 ئەو تەڵەسمی دووكەڵانەی
 بە بیانووی سۆراخی تۆوە
 ئاگر .. ئاگر ، بردیانم
 هەموو مەملەكەتی " جن "یان گەأانم و
 كەی حەز بكەن
 مناڵییم ئەبارێننەوە  بەسەر حیكایەتی نوورا و
 كەی حەز بكەم
 شار بە شار خۆم ئەشارمەوە و
 ماڵ بە ماڵ و ساڵ بە ساڵ و شەو بە شەو
 لە ناویاندا خۆم ون ئەكەم..
 ئاخر ئەگەر هەمیشە عەشقێك نەبێ
 بۆم بگەأێ ،
 من چ مانایەكم ئەبێ ..؟!
 هەمیشە عەشقێك نەبێ بۆی بگەأێم ،
 لە كوێ سەفەر حەوسەڵەی منی ئەمێنێ ؟!
   *******
 دروود بۆ تۆ
 كە تا مردن ونت كردم
 سوپاس بۆ ئەو مەنفا كاكی بە كاكیەی
 هێناتە نێو أۆحمەوە و
 هەتا مردن ، غوربەتم تیا سەوز ئەكا و 
 نایەڵێ بێ گۆرانیی بم ..!!
  *******
 سوپاس كە نەتدۆزیمەوە ..
 كە لێ گەأایت
 نەتوانم سۆراخت بكەم ..
 بەرقەرار بیت
 كە أێگەت دام
 بۆم هەبێ هەتاكو مردن
    بیرت بكەم…!!
 
 arasabdulkerim@hotmail.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply