Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
جۆرجیا و مۆزەخانەكەی ستالین و ئێمە

جۆرجیا و مۆزەخانەكەی ستالین و ئێمە

Closed
by May 21, 2012 گشتی

نەورۆزی ئەمساڵ لەگەڵ دەزگای بەدرخاندا و وەكو یەكێك لەبەشدارانی ڤیستیفاڵی بەدرخان، چووم بۆ جۆرجیا و لە پایتەختی ئەو وڵاتە لە تەبلیسی 4 رۆژ مامەوە. جۆرجیا وڵاتێكی پێشكەوتوو نییە، بەڵام وڵاتێكی جوانە. بەتایبەت ئەو بەشە لە تەبلیسی كە ئێمەی لێ‌ بووین، جوان و دڵگیر بوو. شارێكی پاك و ئارام و بێ‌ دەنگ بوو. جۆرجییەكان لەڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێكی باشدا نەبوون. وەك ئەو وەرگێڕەی لەگەڵ ئێمەدا بوو پێی وتین، بەرزترین موچەی ئەوان، موچەی مامۆستای زانكۆ بوو، كە لە 400 بۆ 500 دۆلار تێپەڕی نەدەكرد. كەچی لەڕووی ئاسایش و ئارامییەوە بەئاشكرا هەست بەوە دەكرا كە ئەوان زۆر ئارام دەژین. ئەوەی من لەو 4 رۆژە لە خەڵكی جۆرجیا تێگەیشتم، بەلای ئەوانەوە، ستالین كە لە ئەسڵدا خەڵكی جۆرجیایە، كەسێكی خۆشەویست نییە، كەچی هەوڵیش نادەن بیسڕنەوە. بە پێچەوانەوە، مۆزەخانەیەكی گەورەیان بۆ درووست كردووە، كە لەزۆر شوێنی جیاجیای دنیاوە خەڵك دەچنە ئەو مۆزەخانەیە و بە پارە تەماشای ئەو خانووە بچووكە دەكەن كە ستالین لەسەردەمی لاوی و لەگەڵ دایكییدا تیای ژیاون. تەماشای وێنە و جلوبەرگ و كەرەستەكانی ژیانی ڕۆژانە و دەستنووس و كتێب و ئەو دیارییانە دەكەن كە لەزۆر كەسایەتی دیاری دنیاوە بۆ ستالین نێردراون. وەڵامی جۆرجییەكان بۆ ئەوەی كە ستالینیان خۆش ناوێت ئەم مۆزەخانەیە چییە بۆیان درووست كردووە؟ ئەوەیە كە ستالین بەشێكە لە مێژووی ئەوان..! من هەستم نەكرد ئەوان هەوڵ بدەن سیمای ناشرینی ستالین جوان بكەن. هەستم كرد هەوڵیان داوە تەنانەت بەشە ناشیرینەكەی مێژووی خۆیشیان بەجۆرێكی دی بەكار بهێننەوە و بیخەنە خزمەتی وڵاتەكەیانەوە. هەر لەناو مۆزەخانەكەدا بووم، بۆچوونێكی دكتۆر كەمال مەزهەرم بیركەوتەوە كە پێم وابێت چەند ساڵێك پێش ئێستا لەوتارێكیدا سەبارەت بە شێح مەحمودی نەمر بینیی بووم، دكتۆر كەمال لەو وتارەدا باسی ئەوەی كردبوو كە زۆرجار لەوڵاتان كەسایەتییەكیان نییە بووبێت بە ڕەمز، خۆیان دروستی دەكەن، بەڵام لای ئێمە ڕەمزەكان خۆیان هەن، كەچی لەبری ئەوەی خزمەتیان بكەین، دەیانشكێنین..!!


محەمەد كوردۆ

 

******************************
*گۆشەی راز و نیاز، كوردستانی نوێ‌، ژمارە (5781)  20/  5 / 2012

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.