Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
جۆرج ئۆرویل و سەر سوڕمانى موخابەراتى بەریتانى

جۆرج ئۆرویل و سەر سوڕمانى موخابەراتى بەریتانى

Closed
by January 14, 2009 گشتی

 جۆرج ئۆرویل و سەر سوڕمانى موخابەراتى بەریتانى
 و/تاهیر عو سمان

 دۆسیەكانى موخابەراتى بەریتانىm15 كە بەم دواییانە كەوتنە بەردەستى جەماوەرەوە روونیان كردۆتەوە كەوا نووسەرى بەریتانى بەناوبانگ جۆرج ئۆر ویل بۆ ماوەى زیاتر لە دەسال َ لەبەر گومان كردن لە بیر و بۆچوونە سیاسیەكانى خراوەتە ژێر چاودێرى نۆكەرانى موخابەراتى بەریتانیەوە . بەڵام لەوە دڵنیا نەبوونە كە ئایا ئەو نووسەرە شیوعیە . لە راپۆرتێكى لقى تایبەتى لە پۆلیسى ئەسكو تلند یاردا هاتووە كەلە مانگى كانوونى دووەمى 1942 دا ئامادەكراوە كەوا نووسەرى ناودارى خاوەن رۆمانى 1984 خاوەن بیر و باوەرێكى شیو عى چەسپاوە !!
 بەڵام ئەفسەرێكى موخابەرات وەڵامى ئەو راپۆرتە بەوە دەداتەوە كەوا نە ئۆرویل پەیوەندى بە حیزبى شیوعیەوە هەبووە و نەحیزبى شیو عیش پەیوەندى بە وە و ە هەبووە . یەكێك لە دۆسیە پارێزراوەكانى  نێو كۆمەڵێك بەڵگەنامەى بەریتانى ئاشكراى دەكەن كەوا موخابەرات دژى ئەوە نەبووە ئۆرویل لە یەكێك لە بنكە سەربازیەكانى كاتى جەنگى جیهانى دووەم كار بكات . بەڵام ئۆرویل ئەو كاتە دەكەوێتە ژێر چاو دێرىو تاقیكردنەوە نهێنیەكان پاش ئەوەى ببێتە پەیامنێرى رۆژنامەى سەنداى ئۆبزرڤەر لە نێو بارەگاى هێزەكانى بەریتانیا لە باكوورى ئەفریقیا .
 راپۆرتى لقە تابەتیەكەى موخابەرات دەلًىَ ( ئەو پیاوە بیرو راى شیوعى جیا جیاى هەیە زۆر لە هاوڕىَ هیندیەكانى دەڵێن ئەوان چەندین جار لە كۆبونەوە شیوعشەكان بینیویانە . هەروەها راپۆرتە كە دەلًىَ ئەو هەمیشە جلو بەرگى بۆهیمى پۆشیوە جا لە كاتى كاركردن دا بووبىَ یا لە ساتە كانى گاڵتەو یاریدا . ئەفسەرێكى m15بە تەلەفۆن پەیوەندى بەو كەسەوە كردوە كە راپۆرتەكەى ئامادە كردوە سەبارە ت بە مەبەست و ناوەرۆكى راپۆرتەكە پرسیارى لىَ كردوە , لە ئاكامى ئەو پەیەندیەشدا دەركەوتووە كەوا راپۆرت نووسەكە پێى وابووە كەوا ئۆرەیل كە لە بە ڵگە نامە كاندا بە ناوى راستە قینەى خۆى واتە بە ( ئیریك بلێر) ئاماژەى پىَ كراوە ( شیوعیەكى توند رەو نیەو زۆر لە گەڵ هێڵە رە سمیەكەى حیزبى شیو عیدا یەك ناگرنەوە )).
 ئەفسەرەكەى موخابەرات نووسیویە كەوا ئەو پیاوە باشەى كە راپۆرتەكەى نووسیوە خۆى سەرى لىَ سور ِماوەو نەیزا نیوە چ وشەیەك بۆ وەسفى ئە و كابرایە دابنىَ . بۆیە زاراوەى بیرو راى شیوعى هەمەجۆرى ) بۆ بەكار هیًناوە . پاشان دەلًىَ لە نووسینەكانى دوایى ئۆرویل دا دەركەوتووە لەوانەش ( شێرو كەركەدەن ) لاهەروەها لە گفت و گۆیەكانى لەو سیمینارەى كە لە بارەى ( خیانەتى چەپ ) سازكرابوو . وا دەردەكەوىَ كە ئەو پەیوەندى بە حیزبى شیو عیەوە نەبىَ و حیزبى شیو عیش پەیوەندى بە مەوە نەبىَ .
 ئۆرویل ى نووسەریش بە چەند بەر هە مێكى ئە دەبیەوە ناسراوە وەكو 1984 , كێڵگەى ئاژەڵەكان , كە تیلیدا رەخنە لە سیستەمە تۆتالیتاریەكان دەگرىَ . هەروەها چەند كتێبێكى ترى هەیە كە هێرش دەكاتە سەر زوڵم و ستەم وەكو ( لەلەندەن و پاریس ) رێگا بەرەو شۆستەى وینجان) .
 بەڵگە نامە بەریتانیەكان روونیان كردۆتەوە كەوا ئۆرویل بۆ یە كەمین جارلە ساڵى 1929 بووەتە مایەى سەرنج راكێشانى موخابەراتى بەریتانى راسپێردراو بە قەڵا چۆكردنى سیخوڕى m16 كاتێك داواى كردوە ببێتە پەیامنێرى بڵاو كراوەیەك لە پاریس بەناوى (_ووركرز لایف)(ژیانى كرێكاران). لە ساڵى 1942 دا راپۆرتێكى موخابەرات بەوە وەسفى دەكات كە لە ژیانیدا كەمێك ئاژاوە گێڕەو تێكەڵى چەند لایەنێكى توند رەو بووە) .
 وە راپۆرتەكە دەلًىَ بێگومان ئەو پباوە بیرو راى چەپى توندى هەیە بەڵام هێشتا لە شیوعیە توند رەوە كان دوورە. لە چەندین راپۆرتى هاو شێوەى تردا هاتووە كە لە بارەى چەندین كە سایەتى ئەدەبى و هونەریەوە نووسراون كەوا بۆ نوونە ئالان لۆ ماكس _ى مۆسیقا ژەنى ئە مە ریكى لە ترسى ئەوەى پەیوەندى بە شیو عیە كانە وە هەبىَ بە هەمان شێوە لەلایەن  m15 خراوەتە ژێر چاو دێریەوە وە باڵێكى تایبەتى موخابەرات چاو دێرى ئەو بەرنامە مۆسیقیەیان كردوە كە ناو براو لە سەرەتاى پەنجاكان لە bbc پێش كەشى كردوە . لە هەندێك بەڵگەنامەو تۆمارى دیكەدا هاتووە كەوا سیخورێكى ئەرجەنتینى بەناوى ئەرنستۆ هۆب كە سیخوڕى بۆ ئەڵمانیەكان كردوە . دەستى لە گواستنەوەى چەند كەلو پەلێكى بەنرخى ئەڵمانیدا هەبووە بۆ باشورى ئەفریقیا . بەڵام لە تشرینى یەكەمى 1943 دواى ئەوەى پەندین  راپۆرت و هەواڵ بۆموخابەرات بەرز دەكرێتەوە لە ناوچەى ( جەبەل تاریق ) دەگیرىَ و لە لەندەن لێپر سینەوەى لە گە ڵدا دەكرىَ . هەروەها موخابەرات چاپى 1945 ى گۆڤارى ( سروشتى) ( the naturist بە وردى دەپشكنن بۆ دڵنیا بوون لەوەى كە ئەگەر چەند نووسینێكەى نهێنى هەبىَ تەنها بە گیراوەى سۆداو ئاو بخوێندرێتەوە . وە پشكنینێكى ورد لەسەر ئەو ژمارەى گۆڤارەكەكرا چونكە گومان دەكرا لە نێوان دێرەكانى چەند وتارێك لەبارەى ئافرەتە رووتەكان و چەندین وتار بەناو نیشانى رێبازى سروشتى لە وڵاتە یەكگرتووەكان و لە ش شاسى سروشتى بە درێژایى ساڵ , بڵاو كرابێتەوە .
 سەرچاوە/www.bbc.co.uk
 وەرگێڕ/tahir_om@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.