حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم دره‌وشانه‌وه‌یه‌ك له تاریكی‌دا
رۆڤار بڵاوكرایه‌وه‌یه‌كی كولتوورییه و له ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بڵاوده‌كرێته‌وه، هه‌ر ژماره‌ی تایبه‌ته به داهێنه‌رێكی كورد، نوێترین ژماره‌ی كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران ئه‌م ژماره‌یه‌ی رۆڤار له‌سه‌ر روناكبیریی ناوداری كورد (حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم) ه‌و ژماره‌كه‌ش به‌ناونیشانی حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم دره‌وشانه‌وه‌یه‌ك له تاریكی‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌م ژماره‌یه‌ی رۆڤاردا دا هه‌ریه‌ك له پڕۆفیسۆر عێزه‌دین مسته‌فا ره‌سول و د.ره‌ئوف عوسمان و عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه، جه‌لال ده‌باغ، شێركۆ بێكه‌س، ره‌ئوف بێگه‌رد، رێبوار سیوه‌یلی، كامه‌ران سوبحان، كه‌ریم شێخانی، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم به وتارێك به‌شدارییان كردووه له‌سه‌ر لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌ده‌بی و كولتووری ئه‌و روناكبیره.
رۆڤار، له ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م دوو مانگ جارێك بڵاو ده‌كرێته‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ره‌ئوف بێگه‌رد، به‌ڕێوبه‌ری نووسین كامه‌ران سوبحان، ئێستا له سه‌رجه‌م كتێبخانه‌كاندا به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت.