Skip to Content

Tuesday, December 7th, 2021

خورماتوو فت..خەمێك لەكەركوك

Be First!
by February 7, 2009 گشتی

 خورماتوو فت..خەمێك لەكەركوك
 شوان داودی

 لەسەرەتای دروست بوونی دەوڵەتی عێراق بۆ پشتگیری كردنی شۆڕشی برایم خانی دەلۆ لە كفری ، رەفعەت بەگی داودە شاری خورماتووی رزگار كردو حكومەتێكی ناوچەیی بۆ ماوەیەكی زۆر كورت تیادا دامەزراند تاوەكو لەلایەن ئینگلیزەوە لێدرا ، لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانی عێراقیشدا ئەگەر چاوێك بەدیكۆمێنتو ئامارەكاندا بخشێنینەوە خورماتوو لە شارە هەرە قارەمانە دیارو قوربانی دەرەكاندا بووە لە پرۆسەی ئەنفالیشدا ئەم شارە پشكی شێًری بەركەوتووە لە قوربانیداندا لە راپەرینی ئازاری 1991یش لە قارەمانیەكی كەم وێنەدا (11) رۆژ لەچوار ریانی بەغدا – تكریت – كەركوك شەڕی سوپای زەبەلاحی عێراقو مونافقینی خەلقیان كرد زیاتر لە   (500) شەهیدیان دا ، لە پرۆسەی ئازادكردنی عێراقیشدا (18) كاتژمێر لە پێش سەرجەم ناوچە دابڕاوەكانی تری كوردستان لە خانەقینەوە تا تەلەعفەر ئازاد كرا یەكەم قەزای دابڕاوی كەركوكیش بوو كە لە خۆپێشاندانێكی (20) هەزار كەسیدا داوای گەڕانەوەی بۆ سەر كەركوك كرد .
 ئەم قەزایە لە ساڵی 1976 بەمەرسومێكی كۆماریو بەئیمزای ئەحمەد حەسەن بەكر لەكەركوك دابڕاو خرایە سەر تكریت .
 لەبەر ئەوەی تاقە قەزای دابڕاوی كەركوكە كە پرۆسەی هەڵبژاردنی تیادا ئەنجام دراوە ، دوور نیە دیمستۆرا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بكاتە پێوەر بۆ گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی بۆ سەر كەركوك بە پێویستمان زانی لەم سەروتارەدا ئیستێكی لەسەر بكەین .
 لە هەڵبژاردنەكەی رابردوودا دوای رەتكردنەوەی زیاتر لە (5) هەزار دەنگ لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە لیستی هاوپەیمانی كوردستان (28)هەزار دەنگی هێنابوو بەرامبەر بە (16) هەزار دەنگ بۆ بەرەی توركمانی .
 بەگوێرەی دوا ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كە لە بەردەستمدایە ، لە شاری خورماتوو دەوروبەری لیستی هاوپەیمانی كوردستان (17286) دەنگی هێناوە بەرامبەر بە (17334) دەنگی بەرەی توركمانی كە بەرەی توركمانی (48) دەنگی زیاترە ، رەنگە حزبەكان ژمارەی تریان بەسەروی خۆیان دابێتو ئومێدیان بەدەنگی سوپاو پۆلیس هەبێ لەچوارچێوەی پارێزگای تكریتدا باری لاریان راست بكاتەوە ، بەڵام راستی ودروستی ژمارەكە ئەوەیە كە خستومانەتە ڕوو واتە بەرەی توركمانی بەیەك هەزارو  چەند سەد دەنگێك لەگەڵ هەڵبژاردنی رابردوودا پێشڕەوی كردووە بەپێچەوانەوە لیستی هاوپەیمانی كوردستان نزیكەی (12)هەزار دەنگ كەمی هێناوە .
 كوردێكی زۆر بایكۆتی سندوقەكانی دەنگدانیان كردوە لە شارەكەدا ، لەمەدا كێ بەرپرسیارە ؟
 وەكو چاودێرێكی سیاسیو شارەزا لەناوچەكە لێرەدا كۆمەڵێ راستی تاڵ دەخەمە بەردەستی سەركردایەتی سیاسیو جەماوەری بەشەرەفی كوردستانو خەڵكی قارەمانی خورماتوو كە چاوپۆشی كردن لێیان دەڕواتە خانەی خیانەتەوە ..
 *بەرپرسی مەڵبەندی (16)ی حەمرینی یەكێتی هەفتەی یەك دوو رۆژ دەوام دەكاتو وەكو میوان لە شارەكەدا دەبینرێ ، لەم كاتە ناسكەی هەڵبژاردندا تەنها بەدوو رۆژ پێش هەڵبژاردنەكە لە شارەكەدا ماوەتەوە .
 *خێزانی هیچ كام لەبەرپرسی مەڵبەندو جێگرەكەیو نوێنەرەكەی مام جەلال نەچوونەتە بەردەم سندوقەكانی دەنگدانو دەنگیان نەداوە ..
 *نوێنەرە كوردەكەی خورماتوو لە پەرلەمانی عێراق (د.عاێی) كە تا ئێستا بۆ تەنها جارێكیش لەو پەرلەمانە پڕ كێشەیەدا ورتەیەكی لێ نەهاتووە ، كوردێكی پێ دانەمەزراوە ، لەبەرامبەر ئەویشدا نوێنەرە توركمانەكان بەدەیان لیستو بەسەدان توركمانیان لەدامو دەزگاكانی شارەكەدا دامەزراندوە جگە لە سوپاو پۆلیس ، كە لەو كوردانەی بایكۆتی دەنگدانیان كردبوو دەتپرسی بۆ دەنگ نادەن ، دەیانگوت : ئەی بۆ لە د. عاێی ناپرسن مانگی دەفتەرێ دۆلار وەردەگرێ نەخۆی نە خێزانەكەی نەهاتوونە بۆ دەنگدان .
 *كوتلەی حوار – كەسەر بە مەڵبەندەكەی ئەبو ئیبراهیمە وای بەدەنگدەرانی عەرەبی سلیمان بەگو ئامرلی گەیاندووە كە جیاوازی نیە لەگەڵ لیستی هاوپەیمانی (780) دەنگی بۆ خۆی بردووە – ئەو دەنگدانە بایی چارەكە كورسیەكیش نابن تەنها دەستكەوتەكەی ئەوەبووە لەدەنگی هاوپەیمانی كوردستانی كەم كردۆتەوە .
 *بەرەی توركمانی بۆ هەر سندوقێكی دەنگدان نوێنەری كیانێكی سیاسی دانابوو كە كارتێكی مۆبایلو 100 دۆلارو سێ ژەم خواردنی بۆ تەرخان كردبوو .
 *كورد نوێنەری كیانی سیاسی  زۆر كەمبووە ، لە كارتێكی مۆبایلی (5) دۆلاری زیاتری بۆ دابین نەكردووە .
 *روی ناشرینی ئیدارە ، كە كورد بەرێوەی دەباتو لە خودی قائمقام بەرجەستە بووە وتێهەڵكیشی پرۆژەو پرۆژەسازیەكانی پڕ لە گەندەڵیو كەم كورتی بوو ، كە خەڵكەكە بەوە پێناسەی دەكەن دەڵێن بەجێبێكی شڕەوە هاتۆتە شارەكە ئێستا بەدەیان ترێلە سامانەكەیەتی .
 *نامەوێ برۆمە ناو مەسەلەی پارەوە تەنها ئەوەندە نەبێ هیچ ئەندام مەڵبەندوو ئەندام كۆمیتەیەك نازانن بڕی چەند بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەكە لە خورماتوو بۆ لیستی هاوپەیمانی تەرخان كراوە ، تەنها ئەوەندە دەزانن یەك دینار نەخراوەتە بەردەست كەس بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن.
 (10) ملیۆنەكەی مەكتەبی رێكخستنیش بۆ مەڵەندی حەمرین (5) ملیۆنی لای بەرپرسی مەڵبەندەكە بووەو نەهاتۆتە شارەكە تەنها دوو رۆژ پێش هەڵبژاردنەكە ، (5) ملیۆنەكەی تریش جێگری یەكەم تەسەروفی تیادا كردووە ، دەزانم لەو بڕە پارەیە (99) كارتی مۆبایلی (5)دۆلاری بۆ نوێنەرەكانی كیانی سیاسی سەر سندوقەكان كڕدراوە .
 *لە گوندی حلێوەی گەورە كە عەرەبی سوننەنو حەمدانین واتە خزمەكانی ئەبو ئیبراهیم دەمراستی یەكێتی لەناو عەرەبەكان لیستی هاوپەیمانی تەنها (28) دەنگی هێناوە (600) دەنگ بۆ بەرەی توركمانی رۆیشتووە .
 *لە گوندی باستمالی توركمانیشین كە (76) كەس مووچەی خانەنشینی لە یەكێتی وەردەگرن (10) كادریان لە ئەندام كۆمیتەو ئەندام كەرت هەیەو (300) ئەندامی رێكخستنیان هەیە لەناو یەكێتیدا هاوپەیمانی كوردستان تەنها (45) دەنگی هێناوە .
 *رەنگە خوێنەر بپرسێ بڵێ چاوی ئەم چاودێرە تەنها كەمو كوڕییەكانی یەكێتی دەبینێو حەقیشێتی ئەو پرسیارە بكات .. منیش لەوەڵامدا پێی دەڵێم خوێنەری بەرێز پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكەی حەوت هەشت هەزار كادرو رێكخستنو مووچەخۆری هەیە كاندیدەكەیان نزیكەی هەزار دەنگی هێناوە وابزانم ئەوەندە بەسە بۆ هەڵسەنگاندنی .
 *لەگەڵ ئەوەی لیستەكەی هاوپەیمانی لە هەشت حزب پێكهاتبوو … بەڵام زۆرێك لە ئەندامانی حزبەكان لەیەكێتیو پارتیش دەنگیان بۆ لیستەكەی شێخ محەمەد كەسنەزانی داوە ..
 *هەندێ بەرپرسی خاوەن نفوز هەن لە سەركردایەتی سیاسی لەخۆشیو ناخۆشیەكانی خەڵكدا ئامادەبوونەو خەڵكی گوێ رایەڵیانە … بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن نەهاتنە ناوچەكە .
 جگە لەمانە كە مشتێكن لە خەروارێك ، لەكەمتەرخەمی حزبەكان ناحیەی نەوجول بنكەی دەنگدانی تێدا نەكراوەتەوە لە كاتێكدا شەش مانگ پێش ئێستا لەلایەن دڵسۆزانەوە پێشنیازی ئەوەیان خراوەتە بەردەم …
  لە مەخمور كە پارتی تیایدا دەسەڵاتدارە كاندیدەكەی یەكێتی زۆرینەی دەنگەكان بەدەست دەهێنی ، لە خانەقین كە یەكێتی دەسەڵاتدارە كاندیدەكەی پارتی زۆرینەی دەنگەكان بەدەست دەهێنی  ، لە خورماتووش ئەوە وەزعمان بوو .
 لەبەر ئەوەی لە كەركوك لەدوای روخانی رژێمەوە كورد دەسەڵاتی فیعلی شارەكەی بەدەستەوەیەو ، دەنگدەرانیش لە خانەقینو مەخمورو خورماتوو بێشەرم كردن لەكەس، پەیامی خۆیان ئاراستەی دەسەڵات كرد .
 بۆ ئەوەی هەمان كارەسات لە كەركوك دووبارە نەبێتەوە، بەپێویستی دەزانم داوا لەسەركردایەتی سیاسی بكەم بەزوترین كات لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بكاتو لێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرسە كەمتەرخەمەكان ئەنجامبداتو پێداچوونەوەیەك بۆ ئەو هەڵانەی لە خورماتوو روویدا بكاتەوە تاوەكو كەركوكیش وەك خورماتوو فت نەبێت .
 
 

Previous
Next

Leave a Reply