Skip to Content

Thursday, December 2nd, 2021

خۆزگه‌کانی به‌ر مانگه‌شه‌و….گه‌شبیر ئه‌حمه‌د

Be First!
by January 12, 2009 ئەدەب

 خۆزگه‌کانی به‌ر مانگه‌شه‌و
 
 من هه‌ر ئه‌بێت بیر که‌مه‌وه
 که‌ تۆ سروه‌ی به‌ره‌بیانی کازیوه‌ بی و
 نه‌سیمی مه‌وسمی ئێوارانی عاشقان بی
 ئیتر چۆن بیر ناکه‌مه‌وه،؛،
 ***‌
 تۆ ئه‌زانی
 که‌ وه‌ک نه‌وره‌س
 له‌ که‌ناری سپێده‌یا تێپه‌ڕ ده‌بی
 گوڵه‌ قژ زه‌رد و لێو ئاڵه‌کانی
  ئه‌م تاراوگه‌یه
  له‌ ئاستی تۆیا
  بێ ڕه‌نگ و بێ بۆن ده‌بێ‌
 ‌هه‌ی مه‌حبوبه‌که‌ی ( ئا….گ)
 ده‌نگی تۆ و جریوه‌ی ئه‌ستێره‌کان
 ئه‌مخه‌نه‌ ناو کوچه‌کانی
 تارمایی ئه‌ندێشه‌وه
 له‌ وێستگه‌کانی یۆتۆبیای شیعرا
  جێم ده‌هێڵن،؛،
 ***
 من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه‌
 به‌ر له‌وه‌ی په‌نجه‌کانم پێنووس بگرێ
 هه‌ستێک پێمده‌ڵێت بیر که‌ره‌وه‌
 ئه‌وه‌نه‌ ڕوانیمه‌ وێنه‌ نه‌رجه‌سێکانی تۆ
 که‌ خۆت تییایا له‌ خاچ داوه و
 به‌ کزه‌ی ( با ) هه‌ڵه‌په‌ڕی
 وه‌ک به‌فری شه‌وو
 چاوه‌کانم کاڵ بوونه‌وه،؛،
 ***
 
 
 
 
 ئه‌و کاتانه‌ی که‌ له‌ شیعرا
 په‌یامێکی ئه‌رخه‌وانی ئه‌درکێنی
 من له‌ سه‌وزی چاوی تۆیا
 سارد و سڕی ئه‌م زستانه‌م
 لێ ئه‌بێته‌ به‌هارێکی پڕ بارانی،؛،
 
 ***
 
 من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه‌
 چونکه‌ تۆ پێم ده‌ڵێیت بیر که‌ره‌وه‌
 تۆیه‌ک، که‌ له‌ هه‌ور ئه‌چی
 له‌ گه‌وهه‌ری ڕاموسان و
 له‌ تریفه‌ی مانگه‌ شه‌و ( ته‌ڕ ) تری
 ئیتر چۆن بیر ناکه‌مه‌وه‌
 من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه‌،؛،.
 
 ‌‌
 گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
 10/01/2009
 gashbir@hotmail.com
 

Previous
Next

Leave a Reply