خۆسیه ئه‌لبیرتۆ مۆخیكا سه‌ركرده گه‌ریلا ماركسیسته جوانه‌كه
بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالستی جیهانی به تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكای لاتین كه كۆكتێلی
شۆرشگێڕی جیفارایسته‌كان و زوهدی كاسۆلیكه رزگاریبه‌خشه‌كان و پۆپۆلیزمی چه‌پگه‌رایانه و بیری یه‌كسانی خوازی سۆسیالستیانه‌ی ماركسیزمه له هه‌ر یه‌كه‌ی به‌شێكی هه‌ڵگرتووه‌و نموونه‌یه‌كی جوانی له ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی دادپه‌روه‌رانه پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كردووه, هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی دادپه‌روه‌ری و ئازادیخوازی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه, ئه‌مه‌ش وایكردووه له دوای هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی, ماركسیسته‌كان ئه‌مریكای لاتین بێ گویدانه هه‌ره‌سی وڵاتانی به‌ناو سۆسیالیزم له به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی جیهان , له وڵات له دوای وڵات له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه و به ده‌نگی خه‌ڵك بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات, مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كوێربن نه‌زانن له‌م جیهانی سته‌م و نایه‌كسانییه‌دا و له رێگای ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه چه‌پ به‌هێزو گوڕ‌و تینێكی زیاتره‌وه هاتۆته‌وه مه‌یدان.
یه‌كێك له‌و جوانیانه‌ی ماركسیسته‌كان له ئه‌مه‌ریكای لاتین پێشكه‌شیان به مرۆڤایه‌تی كردووه خۆسیه ئه‌لبیرتۆ مۆخیكای ناسراو به بیبی سه‌رۆك كۆماری هه‌نووكه‌ی ئۆرۆگوایه, جوانیه‌كه‌شی نه‌ك له بوێری و خۆڕاگری سه‌رده‌می گه‌ریلاییه‌كه‌یه‌وه بێت ئه‌وه بۆ عاشقی شۆڕشگێران لێ ده‌گه‌ڕێین, به‌ڵكه له‌و ژیانه ساده‌یه‌وه‌یه له دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هه‌ڵی بژاردووه, له‌و رێگایه‌وه هه‌یبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی سته‌مكاری تێكشكاندووه و گاندیانه به بیرێكی كراوه‌تر و ریالیستیانه‌تر هاتۆته مه‌یدان و ته‌نانه‌ت له راپرسییه‌كانی ده‌زگا سه‌رمایه‌دارییه‌كانیشه‌وه له تۆپی لوتكه‌ی باشترین سه‌رۆكه‌كانی جیهان ناسراوه, دیاره له مێژوودا كه‌م نه‌بوونه ئه‌و سه‌رۆكه سۆسیالستیانه‌ی ژیانیان له گه‌ڵ هه‌ژاران جیاواز ی نه‌بووه, له كۆمۆناره‌كانی پاریسی ساڵی 1871 ه‌وه بگره كه موچه‌كانیان كه كرێی كرێكارێكی به ئه‌زمون زیاتر نه‌بوو تا ده‌گاته لۆلای سه‌رۆكی به‌رازیل و مۆرالیسی سه‌رۆكی پۆلیڤیا كه كۆشكه‌كه‌ی بۆ هاووڵاتیان هه‌میشه ده‌رگای له‌سه‌ر پشته …. هتد, به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانی خۆیان تا ئاستی بیبی ساده بكه‌نه‌وه .
بیبی كێیه؟؟؟
مۆخیكا له باوكێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك باسكی به ناوی لدمتریۆ و دایكێكی ئیتاڵی به‌ناوی ولوسی كوردانۆ له 20ی ئایاری ساڵی 1935 له دایك بووه , له ته‌مه‌نی 5 ساڵی باوكی مردووه, له ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه خولیای پاسكیل سواری بووه‌و په‌یوه‌ست بووه به چه‌ندین یانه‌ی وه‌رزشییه‌وه .
له دامه‌زراندنی تۆبامارۆسه‌وه په‌یوه‌ست بوه پێوه‌ی , له ساڵی 1969 به‌شداریكردووه له گرتنی شاری باندۆی نزیك پاته‌خت , له ساڵی 1970 ه‌وه له زینداندا بوو, چه‌ندین جار له زیندان هه‌ڵات و گرترایه‌وه, به‌هۆیه‌وه بۆ زیندانی ژوری تاكه كه‌س له ناو بیره قوڵه‌كان گواسترایه‌وه‌و 2 ساڵ له‌و جهه‌نه‌مه مایه‌وه, بیبی 4 جار زیندانیكراوه, له ساڵی 1971 یه‌كێك بووه له‌و زیندانییه سیاسیانه‌ی به‌شداری له هه‌ڵاتن له زیندنانی یونتا كارتاس كرد كه به یه‌كێك له نه‌به‌ردییه گه‌وره‌كان دێته ژماردن, له ساڵی 1972 گرترایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی 6 جار له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له‌كاتی راوه‌دووناندا ته‌قه‌ی لێكرا, 14 ساڵ له زیندان مایه‌وه, به‌رده‌وام له زندانه‌وه له په‌یوه‌ندیدا بوو له گه‌ڵ راول ساندیكی دامه‌زرێنه‌ری تۆبامارۆس, له ساڵی 1985 له‌و كاته‌ی لێبوردنی گشتی درا بۆ زیندانیان و دیموكراتیه‌ت گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵات له گه‌ڵ راول ساندیك و 11 له سه‌ركرده‌كانی دی تۆبامارۆس به یه‌كه‌وه ئازاد كران.
ناوبراو له نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2008 وه‌زیری كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵی ئۆرۆگوای بوو پاشان له پۆسته‌كه‌ی لابرا, له مارسی 2010ه‌شه‌وه سه‌رۆكی ئیكوادۆره, له ساڵی 2005 هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ خاتوو لۆسیا تۆبلانسكی كردووه كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانه و منداڵیان نییه‌و خاوه‌ندی باخچه‌و خانووه‌كه‌ی بیبیه, كاته به‌تاڵه‌كانیان خه‌ریكی چاندن و په‌روه‌رده كردنی گوڵن بۆ باشتر كردنی باری ئابوورییان, بیبی باوه‌ڕی به بیری ئاینی نییه, بۆینباخ نابه‌ستێت و به‌رگی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی له به‌رناكات , به شێوازه ساده‌ییه‌كه‌ی سه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و سه‌رۆكه‌كانیان ده‌كات, به‌مه‌ش بۆته یه‌كێك له‌سه‌ركرده ئاوازه‌كان .
مۆخیكا ناسراو به بیبی كه ئێستا سه‌رۆكی وڵاته , هیچ ژماره‌یه‌كی بانكی نییه و به نرخترین شت كه هه‌یبێت سه‌گه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی مانوێلا و ئه‌و ئۆتۆمۆبیله بۆقیه فۆلكس واگن بیتڵه‌كه‌یه‌تی كه نرخه‌كه‌ی له بازاڕی وڵاته‌كه‌ی بایی 1945 دۆلاره و له وڵاتانی بیانی به تایبه‌ت یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ند سه‌د دۆلارێكی كه‌م زیاتر ناكات, له موچه مانگانه‌كه‌شی كه 12500 دۆلاره ته‌نها 1250 دۆلاری بۆ خۆی هه‌ڵه گرێت ئه‌وی دیكه وه‌ك سه‌رده‌می تۆبامارۆسیه‌كه‌ی به‌سه‌ر رێكخراوه خێرخوازییه‌كان و هه‌ژاراندا دابه‌شی ده‌كات , رۆڵی رۆبن هودییه‌كه‌ی له ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بانكه‌كانه‌وه گۆڕیوه بۆ دابه‌شكردنی داهاتی خود, ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌م به‌سه زیاتره له داهاتی زۆر له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌م چونكه زۆربه‌ی گه‌له‌كه‌م به برسیه‌تی ده‌ژێن, بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رافه‌تمه‌ندانه بژێم به‌سمه.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی بیبیدا گه‌نده‌ڵی به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر به پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی له ئۆرۆگوای دابه‌زیووه, ئێستا ئۆرۆگوای دووه‌م وڵاته له بواری كه‌می گه‌نده‌ڵی له ناو وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا لاتین و ناوه‌نددا.
مۆخیكا له ساڵی 1994 وه‌ك ئه‌ندامی پارله‌مان هه‌ڵبژێردرا, له ساڵی 1999 وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران , له ساڵی 2004 زۆرترین ده‌نگی له لیستی به‌ره‌ی به‌رفراوان هینایه‌وه ,له ساڵی2005 بووه وه‌زیری سامانی ئاژه‌ڵ, له ساڵی 2008 له وه‌زیری لادرا گه‌ڕایه‌وه ئه‌نجومه‌نی پیران .
مۆخیكا له هه‌ڵبژاردنی 25ی ئۆكتۆبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئۆرۆگوای كه 89,9%ی ده‌نگده‌ران به‌شداریان تێیدا كرد له كۆی 2563397 ده‌نگده‌ر 2303336 كه‌س پشكداریان كرد له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 1093869 كه‌س كه ده‌یكرده 49,6%ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان پێی دا‌و نزیكترین پاڵێوراو نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌وی هێنایه‌وه له ناو 5 پالێوراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی, له خولی دووه‌مدا كه له 29ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 ئه‌نجامدرا توانی به‌هێنانی 1183503 ده‌نگ كه ده‌یكرده 54,8% ده‌نگده‌ران بیباته‌وه, هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی كاندیده‌كان له دژی هاوپه‌یمانیه‌تی موقه‌ده‌سیان پێك هێنا.
هاوكات لیسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیش 50 كورسی له كۆی 99 كورسی برده‌وه, له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پیرانیش 16 كورسی له كۆی 30 كورسی ئه‌نجومه‌نی پیرانیشی برده‌وه .
مۆخیكا ناسراو بو بیبی و بزوتنه‌وه‌ی تۆبامارۆس
مۆخیكا له دوای دانیال ئۆرتیگا دووه‌م گه‌ریلای چه‌كداری ماركسیه له ئه‌مه‌ریكای لاتین ده‌گات به ته‌ختی ده‌سه‌ڵات , هه‌رچه‌نده كاسترۆو لۆلاش له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه هاتوون, له زیندانه‌كان ناو بیره قوله‌كانی وڵاته‌وه گه‌یشتووه به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له وڵات.
تۆبامارۆس یه‌كێك له گروپه چه‌كداره ئه‌فساناوییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتین بوو كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان لایه‌نگر و كه‌سانی سه‌رسوڕمانی خۆی هه‌بوو, ئه‌م رێكخراوه به‌ناوی تۆباك ئه‌مارۆی دووه‌م (هیندییه سوره‌كانه) ناو نرا كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌لینكای ئه‌مه‌ریكای لاتین بوو له ساڵی 1572 به ده‌ستی ئیسپانیه‌كان كوژرا.
به‌ره‌ی رزگاری نیشتمانی FLN ناسراو به (Tupamaros ) له ساڵی 1960 له ئۆرۆگوای له لایه‌ن گروپێك كه‌سانی ماركسیه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی راول ساندیكی ماركسیستی پارێزه‌ره‌وه دامه‌زرا ( 1926-1989 ), مۆخیكا یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م رێكخراوه, راول سادیك له په‌نجاكان په‌یوه‌ست بوو به پارتی سۆسیالستی ئۆرۆگوایه‌وه‌و وه‌ك پارێزه‌رانی كرێكارانی كشتوكاڵی ده‌ستی به‌كار كرد,له كۆتایی په‌نجاكان بزووتنه‌ه‌یه‌كی دروست كرد به‌ناوی له گه‌ڵ ساندیكا ده‌بینه خاوه‌ند زه‌وی, له ساڵی 1962 له گه‌ڵ كرێكارانی قامیشی شه‌كر په‌لاماری یه‌كێتی ئۆرۆگوایان دا له شاری مۆنتینیگرۆی پایته‌خت و سوتاندیان , ئه‌مه یه‌كه‌م چالاكی رێكخراوه‌كه بوو, له ساڵی 1963ش په‌لاماری یانه‌ی سویسریان دایه‌وه له پایته‌خت و چه‌ند چه‌كێكیان به ده‌ستكه‌وت گرت بووه هه‌وێنی بزوتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌ی تۆبامارۆس , مێژووی چالاكیه‌ش به دامه‌زراندنی تۆبامارۆس داریكرا, له ساڵی 1963 به‌هۆی هه‌وڵی گرتنی راول ساندیكه‌وه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌و خۆشاردنه‌وه‌و یاخی بوونی سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه , رێكخراوه‌كه چووه قۆناغی خه‌باتی ژێر زه‌مینییه‌وه , به‌شێك له هاوه‌ڵانی ساندیك خۆیان ته‌رخان كرد بۆ پاراستنی راول سادیك و به‌شه‌كه‌ی تریان بۆ راهێنانی سه‌ربازی چوون بۆ كوبا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كات 80%دانیشتوانی ئۆرۆگوای شارنشینی بوون و نزیك به نیوه‌یان له شاری مۆنتینیگرۆدا ده‌ژیان و لایه‌نگرانیان له پایته‌ختدا بوون, بۆیه تۆبامارۆسییه‌كان خه‌باتی خۆیان له شاره‌كانه‌وه ده‌ستپێكرد به‌تایبه‌ت پایته‌خت.
ئه‌م رێكخراوه له یه‌كگرتنی چه‌ندین گروپی ماركسیستی سه‌ر به ده‌سته و بۆچونی جیاجیا پێك هات ژماره‌یان له‌سه‌روبه‌ندی گه‌شه‌كردندا به 6000 بۆ 10000 گه‌ریلا دیاریده‌كرا, كه پێك ده‌هاتن له سۆسیالسته‌كان و ماوی و ئانارشیسته‌كان ……, هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تیش له 12000 سه‌رباز و 22000 پۆلیس پێك ده‌هات.
ئامانجیان له خه‌باتی چه‌كداری ناو شار ئه‌وه‌بوو زه‌مینه‌ی شۆرشی سۆسیالستی خۆش بكه‌ن,چالاكی تۆبامارۆسییه‌كان له كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكان زیادی كرد كه بریتی بوو له رفاندنی كه‌سانی كاریگه‌ر له ریزی حكومه‌ت له پێناو ئاڵوگۆڕپێكردنیان به به‌ندكراوه‌كانی رێكخراوه‌كه و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بانك و خۆراك و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژاراندا, چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه له ساڵی 1972 سنوری ئۆرۆگوای تێپه‌ڕاند و په‌ڕیوه‌وه بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاتانی راستگه‌رای نۆكه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه دروستكرد, له مه‌كسیك بزووتنه‌وه‌ی 23ی سه‌پته‌مبه‌ری كۆمۆنیستی و چه‌پی شۆرشگێر له شیلی و سوپای سور له یابان و گروپی سوپای سور ناسراو به راف له ئه‌لمانیا ئیلهامیان له تۆبامارۆسه‌كان وه‌رگرت و هه‌مان رێچكه‌ی تێكۆشانیان گرته به‌ر .
بزووتنه‌وه‌كه چالاكییه‌كانی به په‌لامار بۆ سه‌ر بانكه‌كان و كۆمپانیا‌و ئه‌و شوێنانه ده‌ست پێكرد كه خواردنی زۆر لێ‌بوو پاشان به‌سه‌ر هه‌ژاندا دابه‌شیان ده‌كرد , بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه وێنای رۆبن هودی به‌خۆوه بینی كه ئێستا بۆته ئارمی بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌ژاران كه به بزووتنه‌وه‌ی 99% ناسراوه له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
له ساڵی 1969 ئه‌مه‌ریكا دان میتریۆنی له ئێف بی ئایه‌وه نارد بۆ ئۆرۆگوای تا به ناوی رێكخراوی ئه‌ی ئای دی مرۆڤ دۆسته‌وه كار بكات, بۆ راهێنانی پۆلیسی ئۆرۆگوای بۆ سه‌ركوتكردنی بزووتنه‌وه‌ی تۆبامارۆس, كه پێشتر ناوبراو له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان له پێكهێنانی تیمه‌كانی مه‌رگ له به‌رازیل دژ به چه‌پگه‌راكان هه‌مان رۆڵی هه‌بوو , لێ له ئۆرۆگوای كاری ناوبراو راهێنانی پۆلیس بوو بۆ ئه‌شكه‌نجه دان به كاره‌با , تۆبامارۆسییه‌كان توانیان ناوبراو برفێنن و له به‌رامبه‌ریدا داوای به‌ردانی زیندانییه‌كان بكه‌ن, به‌ڵام كه وه‌ڵامیان نه‌درایه‌وه كوشتیان, به‌هه‌مان شێوه باڵوێزی به‌ریتانیاشیان رفاند.
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت له ساڵانی 1070 بۆ 1971 حكومه‌ت پشتیوانی گه‌لی له پشت نه‌ما و كه‌وته ناو قه‌یرانه‌وه, له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 1971 بڕیاردرا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌په‌كان به تۆبامارۆسییه‌كانه‌وه به‌ره‌ی به‌رفراوان (ئه‌مپیلۆ)یان دامه‌زراند, سه‌رجه‌م پارت و رێكخراوه چه‌پگه‌راكانی ئۆرۆگوای له ریزه‌كانی خۆی كۆكرده‌وه توانیان 18,6%ی ده‌نگه‌كان بهیننه‌وه, ئه‌مه یه‌كه‌م به‌شداری تۆبامارۆسییه‌كان بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كان, له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پارتی سور توانی 40,3%ی ده‌نگه‌كان بهێنێته‌وه‌و حكومه‌ت پێك بهێنن و به‌دوایدا بڕیاری شه‌ڕی تۆبامارۆسی دا و تێسره‌واندنی كاریگه‌ریان له بزووتنه‌وه‌كه دا و سه‌رۆك و 12 سه‌ركرده‌ی دیكه‌یان له ناویاندا بیبی كه‌وتنه زیندانه‌وه تا له ساڵی 1985 ئازادكران.
له ساڵی 1989 كه ساڵی مردنی راول ساندیكیشه, تۆبامارۆسییه‌كان بزووتنه‌وه‌ی به‌شداری خه‌ڵكیان دامه‌زراند كه له گه‌ریلاكانی پێشوو و چه‌ند گروپێكی دیكه پێك ده‌هات , بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2004 به‌ره‌ی به‌رفرانیان راگه‌یاند كه له 18 پارت و رێكخراوی سیاسی پێك دێت له گه‌ریلاكانی تۆبامارۆسه‌وه بۆ شوعیه‌كانی سه‌ر به سۆڤیه‌ت و سۆسیالسته‌كان و سۆسیال دیموكراته‌كان و دیموكراته كریستانه‌كان و لاهوتی رزگاریبه‌خش ………
ئۆرۆگوای له نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2002 به دوای قه‌یرانی ئابووری وڵاتی ئه‌رجه‌نتین تووشی داڕمانی ئابووری هات, داهاتی نه‌ته‌وه‌یی به رێژی 11%دابه‌زی ,بێكاری به رێژه‌ی 20% به‌رز بوه‌وه به تایبه‌ت له ناوچه لادێیه‌كان , 40%ی هاووڵاتیان باری ژیانیان بۆ ژێر هێڵی هه‌ژراری دابه‌زی , به ناچاری وڵات 3,2 ملیار دۆلاری له سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی قه‌رز كرد, ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه رێگای بۆ چه‌پگه‌راكان خۆش كرد تا تاباری فاسكۆیزی پزیشك و سۆسیالست خوازی ماركسیست له 3ی ئۆكتۆبه‌ری 2004 سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌ی به‌رین بكات بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات, ناوبراو لایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی هه‌ژاران و پێشتر پارێزگاری شاری مۆنتینیگرۆی پایته‌خت بوو.
خۆسێكا مۆخیكا ناسراو به بیبی پشتیوانی فاسكۆیز بوو, ته‌نانه‌ت ئه‌م گه‌ریلایه له كاتی سوێندخواردنه‌كه‌ی له ته‌نیشتییه‌وه بوو, چه‌په‌كان پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان له نۆفه‌مبه‌ری 2006 هه‌موو قه‌رزه‌كانی سندوقی دراوی جیهانیان دایه‌وه و رێككه‌وتننامه‌كه‌ی له گه‌ڵیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و بێكارییان كه‌مكرده‌وه , هاوكات له‌سه‌رده‌می فاسكوێزدا سه‌رۆكی پێشووی وڵات ماریا بوردابیری و جه‌نه‌رال غریغۆریۆ ئه‌لزاریز زیندانی‌كران به‌هۆی پێشیلكاری مافی مرۆڤه‌وه دژ به تۆبامرۆسیه‌كان و چالاكانی سیاسی ئه‌مه‌ش پاش بڵاوبونه‌وه‌ی په‌رتوكی لۆس ئه‌نیۆس ئۆسكۆرۆس 1967-1987 له نووسینی مێژوونووسی ئه‌مه‌ریكی سكوت مایرز.
كاتێك خۆسیه مۆخیكا خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری راستگه‌راكانی ئۆرۆگوای ترسیان لێ نیشت ئه‌م گه‌ریلا ماركسیسته بگات به ده‌سه‌ڵات, ته‌نانه‌ت ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی لویس لاكای له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا به رابردووی تۆبامارۆسیه‌كه‌ی ویستی نه‌یاره‌كانی بترسێنێت و له خۆی كۆیانبكاته‌وه . هاووڵاتیان ئۆرۆگوای سه‌یری مۆخیكایان وه‌ك گه‌ریلای تۆبامارۆس و وه‌ك سیاسیه‌كی میانه‌ڕه‌و ده‌كرد له‌م نێوه‌دا دابه‌ش ببوون به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا , توندڕه‌و و میانه‌ڕه‌و , به تایبه‌ت لایه‌نگرانی ئه‌و له كرێكاران و جوتیاران پێك ده‌هاتن و چاوه‌ڕوانی گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی ئابووریانه‌ی رادیكاڵیان لێده‌كرد .
له كۆتایدا یادگارییه‌كی رۆبون هودیانه‌ی تۆبامارۆسییه‌كان ده‌گێڕمه‌وه , شه‌وێك تۆبامارۆسییه‌كان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر یانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا یه‌كێك له دروشمه هه‌ره به‌ناو بانگه‌كانیان له‌سه‌ر دیواری یانه‌كه ده‌نووسنه‌وه ((یان هه‌موو سه‌ما ده‌كه‌ن, یان كه‌س سه‌ما ناكات )), له‌وساوه ئه‌م درووشمه به سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاو بوه‌وه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم تۆبامارۆسییه‌كان خاوه‌ند ویژدانێكی زیندوو بوون وه‌ك كۆمۆناره‌كان , به‌ڵام سیاسه‌ت ده‌بێت ریالیستیانه بچێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وم و سه‌ركه‌وتوو بێت.
زانیاری له‌سه‌ر وڵاتی ئۆرۆگوای
ئۆرۆگوای وڵاتێكی ئیسپانی زمانی بچوكی 176215 كم دوجایه و خاوه‌ند خاكێكی به‌رینی كشتوكاڵییه كه 87,65%ی خاكه‌كه‌ی به كه‌ڵكی كشتوكاڵ دێت, ده‌كه‌وێته نیوان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتینه‌وه, له 24ی ئۆكتۆبه‌ری 1830 وه‌ك ده‌وڵه‌ت خۆی راگه‌یاندووه, له 25ی ئۆگستسی 1825 سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ راگه‌یاندووه .
5 ساڵ جارێك له‌م وڵاته سه‌رۆك كۆمار راسته‌وخۆ له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت , له گه‌ڵ 99 پارله‌مانتار و 30 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵات.
ئۆرۆگوای ئێستا له لایه‌ن به‌ره‌ی (به‌رفراون ) به‌ڕێوه ده‌چێت , بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1990 به‌ره‌ی ناوبراو توانی شاری مۆنتنیگۆی پایته‌خت بباته‌وه كه نیوه‌ی هاووڵاتیان له‌و شاره ده‌ژێن, هاوكات له ساڵی 2005 ه‌وه حوكمی وڵات ده‌كات .
هه‌ردوو پارتی نیو لیبراڵ و راستی ئۆرۆگوای كه پارتی سپی و پارتی سور ناسراون, به تایبه‌ت پارتی سور له دوای 1836ه‌وه حوكمی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن تاساڵی 2000.
هاووڵاتیانی ئۆرۆگوای 88%یان به بنه‌چه ئه‌وروپین به تایبه‌ت ئیسپانی و ئیتاڵی و به دوایدا فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و پورتوگالی و سكۆتله‌ندی و ئه‌رمه‌نی و ئێرله‌ندی و ماڵتی و سویسری و روس و پۆله‌ندی و كروات و بولگار و مه‌جه‌ر و لیتوانی وئه‌ستۆنی و……ن , 6% یشیان مستیزۆنن و , 4%یشیان كۆیله بوونه كه زۆربه‌یان ئه‌نگۆلین , 1 بۆ 2%یان عه‌ره‌بی لوبنانی و سورین …,هاوكات له 94%یان به ئیسپانی قسه ده‌كه‌ن .
ئۆرۆگواییه‌كان له هاووڵاتیانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكای لاتین عه‌لمانیترن , 47% كاسۆلیكن , 11,1% پرۆتستانتن , 0,3% جوله‌كه و 23,2% یان باوه‌ڕیان به خودا هه‌یه به‌ڵام به هیچ كام له ئاینه‌كان نا و 17,2%یشیان بێدینن.. , له ساڵی 1916ه‌وه له‌م وڵاته دین و ده‌وڵه‌ت له یه‌ك جیاكراونه‌ته‌وه و ژنان له ساڵی 1917ه‌وه به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن .
رێژه‌ی هه‌ژاری له ساڵی 2009 گه‌یشتۆته 20,5% , له ساڵی 2010 دابه‌زیووه بۆ 18,6% , له 2006 دوای ئه‌وه‌ی چه‌په‌كان هاتنه سه‌ر حوكم به ماوه‌یه‌كی كه‌م له 40% هاووڵاتیان هه‌ژاربوون , دایان به‌زاند بۆ 27,5% ساڵ به ساڵیش له‌سایه‌ی حوكمڕانی باشی چه‌پگه‌راكان رێژه‌كه له دابه‌زیندایه, به پێی ئاماری ساڵی 2007 , 10%ی هاووڵاتیانی زۆر هه‌ژار 1,6% سامانی وڵاتیان هه‌یه و 10%ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین خاوه‌ندی 35,5% سامانی وڵاتن, ریشه‌ی ئه‌م نایه‌كسانیه‌ش له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و سیاسه‌تی نیو لیبراڵی حوكمڕانه‌كانی پێشودایه.
ئه‌م وڵاته كشتوكاڵ 9,1%ی داهاتی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی و پیشه‌سازی 22,5% و خزمه‌تگوزاری 69,3%ی ئابووری ئه‌م وڵاته پێك ده‌هێنن.
داهاتی تاك به پێی ئاماری ساڵی 2011 گه‌یشتووه به 2290 دۆلار له ساڵێكدا, لێ داهاتی تاك به پێی هیزی كڕین له‌م وڵاته گه‌یشتۆته 11860 دۆلار له ساڵێكدا, له پایته‌خت 2408 دۆلار‌و له شوێنه‌كانی دیكه‌ی وڵات 1924 دۆلار بووه , له یۆلی 2008 ه‌وه بۆ سه‌ره‌تای 2011 موچه به‌ڕێژه‌ی 46,12% زیادیكردوه, له‌م وڵاته لانی كه‌می موچه‌ی ئیسمی فه‌رمانبه‌ران 325 دۆلاره له مانگێكدا .
ژماره‌ی هێزی كار 1637000 كه‌س بووه به پێی ئاماری ساڵی 2010 , له‌وانه 42,2%ی له ژنان پێك هاتوونه , كه 13%له كه‌رتی كشتوكاڵ و 14% له كه‌رتی پیشه‌سازی و 73% له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری كارده‌كه‌ن.
له‌و ژماره‌یه 15% له فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتین و ئه‌وانی دیكه له كه‌رتی تایبه‌تن , به پێی ئاماری 2010 بێت 6,2%ی هاووڵاتیان بێكارن.
چه‌پ و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له ئۆرۆگوای
پاش ئه‌وه‌ی چه‌په‌كان له ئۆرۆگوای گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات , كۆی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی وڵات 13,740ملیار دۆلار بوو, كاتێك تاباری فاسكوێزی چه‌پگه‌را ده‌سه‌ڵاتی به‌جێهێشت له‌ماوه‌ی 5 ساڵ فه‌رمانڕه‌واییدا داهاتی نه‌ته‌وه‌یی وڵات گه‌یشته 30,497 ملیار دۆلار, زیاتر له 150% زیادیكرد , به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی بیبی بوو به سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی وڵات له ماوی 3 ساڵی رابردوودا گه‌یشته 49,716 ملیار دۆلار , كه ژماره‌یه‌كی بێوێنه‌یه له مێژوی وڵاته‌كه .
له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌پگه‌راكان به پێی ماڵپه‌ڕی سیای ئه‌مه‌ریكی ئابووری وڵات له نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2008 ساڵانه به‌ڕێژه‌ی 8% گه‌شه‌ی كردووه , به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری جیهانییه‌وه له ساڵی 2009 رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری دابه‌زیووه بۆ 2,6% و له ساڵی 2010 به‌رز بۆته‌وه بۆ 8,9% و له 2012 دابه‌زیووه بۆ 3,5% .
سه‌رباری دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ژاری به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 120% له‌ماوه‌ی 8 ساڵی فه‌رمانڕه‌وایی چه‌پگه‌راكانی ئۆرۆگوای, كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی, هاوكات چه‌په‌كان باشترین نموونه‌یان بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری پێشكه‌ش كرد نموونه‌كانیشیان بینینی ئاماره‌كانی وڵاتانی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین و شیلی و ئۆرۆگوای و ……. ه .
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د