خۆم سوێر ده‌كه‌م… توانا حه‌مه‌نوری
زۆرجار پشت له‌خۆر ده‌كه‌م
نه‌بو گوڵێك روو له من بكا
له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئێوه‌وه
پێكه‌نینكه‌م دره‌ختێكی دڕكداره
له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئێوه‌وه
گریانه‌كه‌م شیله‌یه
جوانیه‌كه‌شم ته‌نهایه
ناشرینیه‌كه‌شم له‌گه‌ڵتاندایه
به‌چرایه‌ك ده‌چم له‌نێوانتانا
روناكم و كه‌س ته‌ماشام ناكا
من نه‌بومه كوڕی ئاسمان…
نه‌بومه به ئه‌ستیره‌یه‌ك
شه‌وان به‌دزی خه‌ڵكه‌وه
ته‌ماشای ماڵه‌كه‌ت بكه‌م
ئێستاش وه‌كو مناڵیم
كه دایكم ده‌بینم ده‌ست به گریان ده‌كه‌م
چمكێكی كراسه‌كه‌ی ده‌گرم و
ده‌ست بۆ مانگ درێژ ده‌كه‌م
داوای لێده‌كه‌م بۆم داگرێت
هه‌میشه سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌م
بۆیه نه‌مبینی گوڵێك له‌زه‌وی…
من…
نه‌بومه شاسوارێك…
نه‌بومه كوڕی پادشایه‌ك…
ئه‌سپێكی سپیم نه‌بوو…
له ئاهه‌نگێكدا چاوه‌ڕێی شه‌رابی خه‌ڵك بكه‌م…
مه‌ستیان كات و ده‌ستت بگرم و رابكه‌ین و
له‌نێو دارستانێكدا…
گوڵێكت پێشكه‌ش بكه‌م
نه‌متوانی پیاوێك بكوژم…
نه‌متوانی فشه‌یه‌كیش بكه‌م…
نه‌مزانی دوو پیت به دێڕیكه‌وه گرێی بده‌م و بیهۆنمه‌وه…
نه‌مزانی سورمه‌یه‌ك له وشه‌كانم بده‌م و بیبریقێنمه‌وه…
زۆرم هه‌وڵ دا شیرین بم… بێتام بووم…
ناچارم خوێ به‌سه‌رما بكه‌م…
تاكو تامێك بده‌م
ئه‌گه‌ر سوێریش بێت…