Skip to Content

Tuesday, December 7th, 2021

خەزانى عەشق …!…..سەروەر كەریم

Be First!
by January 26, 2009 ئەدەب

 خەزانى عەشق …!
 سەروەر كەریم

 Sarwar_kareem@yahoo.com

 ( لەڕێى ئەوشۆخەدا خۆم كردە خاك و پێى نەناپێما
 دەسا خاكى هەموو عالەم بەسەر خۆمانەكەم ، چیبكەم ) مەحوى

 بەم تەمەنە پڕلەحەسرەتەوە ،
 هەڵوەداى كام كەنار بم ،
 كەخۆر زەمەنێكە ماڵئاوایى كردوەو ،
 ژیان بووەتە عەنقایەك و،
 هەناسەكانى بوون هێدى .. هێدى فەنادەبێت .
 ئاى ساتى وەحشەت ناكى تەمەن !
 هەر لەئەزەلەوە بەئازار ڕات ژەنین و،
 گوێت بۆنزاى ئەو زاهیدە نەگرت ،
 كەشەوان سرووتى بۆهاتنى یار دەكردو ،
 نەگەیشتە ماچى لەبى شەككەربارى .
 مەجنونانە وێڵى لالەزار بوو !
 وەلىَ تەنیا مایەوەو ڕوخسارى نەبینى !
 ئەفسوس … ئەفسوس
 عەشق عەقیقێكە و ،
 كەس ناتوانێت پێناسەى بكات و ،
 عارفانە لەسایەى دا ئاسودەبێت و ،
 لەشەقەى باڵەكانى بدات و ،
 بگات بەزنارى فڕین و ،
 لەئاسمانى موحیبەت دا هەناسەى قوڵى ئومێد بدات .
 چەند بێمانایە لەم بوونە خاكەساریەدا ،
 بەشوێن وەفاو عەشق دابگەڕێن ،
 كەبوونى خۆمان دۆڕاندوەو ،
 ڕۆژانە هەڕاجى هەستەكانمان دەكەین و ،
 بەشوێن پیرێژنە جادووگەرەكاندا دەگەڕێن ،
 تافاڵ بۆ وێنەى یار بگرێتەوەو ،
 سەرابى دڵمان تەژى بكات لەخۆشنودى .
 ئەودەمانەى شوێن وەهمى عەشق كەوتین و ،
 نەزانانە گۆرانیمان بەباڵاى دا دەوت ،
 گێل بووین … گێل .
 ئاخر عەشق لەسەراب دا چۆن باڵادەكات ؟
 كەئێمە لەنەستمان دا مانایەكى نى یە !
 هەموو ڕێگاكانمان تەیكرد ،
 تابگەینە لوتكەى ئەڤین ،
 تەنیا ماین و ڕووى مانگ ئاساى مەعشوقمان نەدى !
 
 سلێمانى
 23/1/2009
 
 ماناى هەندێك ووشە:
 عەنقا : باڵدارێكى وەهمیە
 وەحشەت : ترسناك
 نزا : پاڕانەوە
 لەب : لێو
 شەككەر بار : لێوى هەنگوینى
 لالەزار : دەشتى پڕگوڵ و گوڵزار
 عەقیق : جۆرە مورویەكى گران بەهایە ، ڕەنگى سورى لەهەممیان گرانترە
 عارف : دوا پلەى تەسەوف
 خاكەسارى : ئەوەى لەناو خاك و خۆڵدا بتلێتەوە .
 تەژى : پڕ
 

Previous
Next

Leave a Reply