Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
خەلکی کوردستان قەت حکومەتی ئیسلامیان نەویستووە

خەلکی کوردستان قەت حکومەتی ئیسلامیان نەویستووە

Closed
by December 29, 2010 گشتی

نووسینی: حسێن حسێنی

ئایین بەشێکی دانەبڕاوەیە لە ژیانی هەموو کۆمەلگاکان  بە کوردستانیشەوە، کۆمەلگەی کوردی  هەمیشە رێزی بیرو باوەڕە ئاینیەکانی  بە ئاینی ئیسلامیشەوە گرتووە ، پێوەندی خەلک لە کۆمەلگای کوردی هەرگیز  پڕاو پڕ بە پێی دەقە ئاینیەکان نەبووە ، ئەگەر دەقەئاینییەکان دژ بە هاو ژیانی خەلک بووبێت ئەوە دەقە ئاینییەکان بووە کە چاو پۆشیی لێکراوە، بۆ وێنە لە ناوچەی کرماشانی کوردستانی رۆژهەڵات تا پێش پەیدا بوونی کۆماری ئێسالامی شێعە و سونی و کاکەی(یارسان) وا تێهەڵکێشی یەک ببون کە کەس نەیدەتوانی لەیەکیان  جیا بکاتەوە، بەڵام ئێستا بە هۆی دەستتێوەردانی کۆماری ئیسلامییەوە تا رادەێکی هەرچەند کەمیش بێت هەست بە جیاوازی دەکەن بۆ نموونە لە هەندێک ناوچەی بناری داڵاهۆ کە مەڵبەندێکی یاری نشینە ماوەیەک کۆماری  ئیسلامی دەرماڵەی نوێژکردنیان بۆ خەلکەکە دانابوو!. هەرچەند زۆربەی خەلکی کورد موسڵمانن بەڵام ئەمە قەت  هۆکار نەبووە بۆ ئەوەی  هەلگرانی ئایینەکانی کە ئازار بدرێن ، ئەگەر ئازاردانێکێش لە مێژوودا بە تایبەتی  لە کاتی قات و قڕی بە نیسبەت ناموسڵمانەکانەوە هەبوو بێت ، ئەوە هۆکارەکەی چاو چنۆکی بووە نەک بیروباوەڕی جیاواز، تەنانەت لە زۆر لە ناوچەکانی کوردستاندا شوێنە پیرۆزەکانی  ئاینە جۆراجۆرەکان هاوبەشە. ئیسلامی سیاسی دیاردەێکی گشتگیری کوردی نییە دەنگێکی کزە کە بە موکبەرە گەورەدەکرێتەوە ، بە هەموو ئەو پشتگیری مادی و مەعنەویانەی کە لە لایەن وڵاتانی دەوروبەر و تەنانەت دەسەڵاتی کوردییەوە لێیان دەکرێت هێشتا بە زەحمەت دەتوانن لە سەددا پانزدەی دەنگی هەموو خەلک بۆ پارڵەمان بەدەست بێنێن ، هەر چەند بەشێکی دەنگدەرانیش هۆکاری دەنگدانەکەیان  بە هێزە ئیسلامییەکان گلەییە لە حکومەتی هەرێم نەک بڕوا بوون بە حکومەتی ئیسلامی ، بەڵام هێشتا ئەم رێژەیە بەرزەو  ئاماژەێکی ترسناکە بۆ هەڵکاشانی دەنگی هێزی کۆنەپارێزو راست رەو . بەڵام دەبینین ئەم دەنگە کەمە تا چ رادەیەک جەریئانە هێرش بۆ سەر نیشانەکانی مودرنێتە لە کوردستاندا دەکات  و چەند بە ئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار بە پاشەکشێ دەکات . لێرەدا ئاسانە تێبگەین لەوەی بۆچی گرۆپە ئیسلامییەکان بەم شێوازە کار دەکەن بەڵام هەلسو کەوت  و گوێلێگرتنی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوە نابێت  بەرگری لێبکرێت چونکو حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەو خەلکە دروست بووە ، راستە موسڵمانن ، بەڵام حکومەتی ئیسلامیان ناوێت ، دیارە ئەگەر خەلک حکومەتی ئیسلامیان بویستایە ئەوە بێ گومان یەکیەتی و پارتی و گۆڕان دوایین هەڵبژاردنیان دەبوون نەک یەکەم هەڵبژاردن.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.