Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
داری حەزم … ئەحمەد ڕەسوڵ پشدەری

داری حەزم … ئەحمەد ڕەسوڵ پشدەری

Closed
by March 30, 2012 ئەدەب

 

داری حه زم … چیایه که
تا شه به ردی …. گه وهه ر ده گرێ
چرایه که
شه وگاری درێژ…. وه به ر ده گرێ
جۆش وکوڵی….ده ریایه که
زه ماوه ندی حه وته وانه
له سه ر که ف و چه په ڕ ده گرێ
شنه ی نا وه ختی بایه که
گه رده لولی زام….لوول ده دا
رێ له کۆچی سێبه ر ده گرێ
بیره وه ری شه یدایه که
له بیر ناچێ و له به ر نا چێ
یا دداشتێکه
به سه رهات و خولیایه که
ورده لمی که نارێکه
پارچه ی
که شتی نوحی تێدا
ئه و پارچانه لێک ده مه وه
له تۆفانی ئه شکی دیده م
له نگه ر ده گرێ
له ره ی به ژنی چنارێکه
تابلۆی وێڵی ی ده نه خشێنێ
له ناو هۆڵی ی هه ناومدا
پێشه نگایه ک….ده کاته وه
ئه ستێره ….حه ز….نیگا
به بزه ی لێوی خۆر ده گرێ

۱۹۷۱ قه ڵادزێ

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.