Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
داڵده‌دانی تاوانباران شه‌رمه‌زاردەكەین ‌.

داڵده‌دانی تاوانباران شه‌رمه‌زاردەكەین ‌.

Closed
by October 8, 2010 جینۆساید

 

هەرلەبەرەبەیانی راپەرینی ئازاری ساڵی 1991 وە بەرەی كوردستانی بەكردەوە ئامێزی بۆبكوژانی پێشمەرگەوتۆمەتبارانی ئەنفال‌وجاسوس‌وسیخورەكانی بەعس ئاواڵاكرد..
بێگومان هەموولێبوردنێك شایانی رەتكردنەوە نیە، چونكە لێبوردەیی‌وئاشتەوایی یەكێكە لەخەسلەتە هەرە گرنگەكانی هەردەسەڵاتێكی سیاسی، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لەكوردستان پیادەكرا نەلێبوردن بوو، نەنیازی ئاشتەوایی لەهەرێمی كوردستان، ئەوەی حزبەدەسەڵاتدارەكانی كوردستان هەتاكوئێستاش پیادەی دەكەن، ناچێتە خانەی لێبوردەیی‌وتەبایی كۆمەڵایەتیەوە، چوونكە ئەوان بەكردەوە سەلماندویانە، كەچەندە لەبەرانبەرجەلاد نەرمن، دەبەرامبەر لەگەڵ قوربانیدا دلرەق‌و ستەمكارن.. نمونەش ئەوپەرچەكردارانە بوون كە دەسەڵاتی كوردستان دەرهەق بەخۆپیشاندەرانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان نواندویانە تا ئاستی خوێن رشتن، لەبەرانبەر داوا ڕەواكانیاندا.. ئاستی خزمەتگوزاری كەسوكاری ئەنفالكراوان‌وشەهیدان‌وكەم ئەندامان‌و دواخستنی موچەی پێشەمەرگە لەبەرانبەر ئەو هەموو لوتف‌و ئیمتیازەی بۆكۆنە بەعسی‌و كۆنەجاشەكان دەیبینین‌ودەیبیستین، قابیلی بەراورد نیە، ژیان‌و گوزەرانی كەسوكاری زۆربەی شەهیدان‌و بەتایبەتیش ئەنفالكراوان لەئۆردوگازۆرەملێكان‌دا، باشترین بەڵگەن .
بێگومان ئێمەش داوای ئەوە ناكەین كە هەموو بەكرێگیراوانی رژێمی بەعس لەسێدارەبدرێن، بەڵام ئەوەی بەتەواوی دەكەوێتە بەررەخنەو رەتدەكرێتەوە تەنها دڵدەدان‌و پاراستنی ئەوتۆمەتبارانەنیە، بەڵكو هەڵرشتنی ئەوسەروەت‌و سامان‌و حصانە حزبیەیە كه‌ بەپێشچاووی قوربانیە مەینەتبارەكانەوە بۆیان دەستەبەركراوە.. هێشتا ئەنفالكراوانی ناوچەی بادینان لەهەمان ئەوقەلایەدا (نزاركێ) دادەژین‌ كە تیایدا زیندانی بوون.. بریندارانی هەڵەبجە بەدەم ئازارەكانیانەوە دەتلێنەوە، لەولاشەوە كاروانی ئەو ئۆتۆمبیلە گرانبەهایانەی بەدەستەی پاسەوانی پرچەكەوە بەدوای كۆنە جاش‌و تۆمەتبارانی ئەنفالەوە كە حزب بۆی دابین كردوون دوو وێنەی دزێوو ترسناكی ئەم هەرێمەن.
لەهیچ شوێنێكی دنیادا نەبووە لەپاش قۆناغی رزگاری نیشتمانی، خائینێكی نیشتمان ئیمتیازی لەهاوڵاتیان زیاتر بێت، خۆفرۆشێك یان سیخورسێك‌وجەلادێكی دوێنێ‌ كاروباری حكومەت‌ بەدەستەوە بگرێت‌و بڕیارده‌ربێت له‌چاره‌نووسی قوربانیەكانی دەستی خۆی..! هیچ یاسایەك رێگەی نەداوە تۆمەتبارێكی تاوانی كۆمەڵكوژی بێلێپێچینەوە بگەرێت‌و لەیاسا بەدەربێت، لەهیچ شوێنێك نایدۆزیتەوە جاسوسێك بەرلێبوردن بكەوێ‌‌و بێ‌ لێپێچینەوە بەهەمان بەدرەفتاری خۆیەوە بكرێتەوە بە جاسوس بەسەرهاوڵاتیانەوە..!! لەچ قاموسێکدا بووه‌ جاش قەلەمێك ناوی رۆشنبیری بەسەرداببرێت‌و لەراپۆرت نوسێكەوە بكرێتە بەرپرس‌وسەرنوسەری رۆژنامەیه‌ک..!  دەسەڵاتی كوردستان پێبزانێت یان نائەمانە ستەمكاریی بێپەردەن لەبەرانبەر هەست‌وسۆزومافی هاوڵاتیان .
ئەمرۆكەچارەنوسی خەڵكی كوردستان لەنێوان دوو دەسەڵاتی حزبیدا گیری خواردووە، هاوڵاتیانی هەرێم هەرجارە رووبەرووی شۆكێك دەكرێنەوە، لەسلێمانی  فرۆکه‌وانێكی تۆمەتباربەكیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئازاددەكرێت‌وكاردانەوەی جەماوەری لێدەكەوێتەوە، كەچی لەبری ئەوەی دەسەڵاتەكەی تر رێز لەهەست‌و خواست‌ومافی هاوڵاتیان بگرێت‌وپەندی لێوەربگرێت، كەچی ئەویش لەبەرانبەردا گەورە تۆمەتبارێكی ترقوتدەكاتەوەوبەئاشكرا دەیخاتە بن باڵی خۆی‌وكەی ویستی دەینێریتە دەرەوەی هەرێم.
هەرگیز شاردنەوەو داڵدەدان‌و دەركردنی گەورە تۆمەتبارانی وەكو جەعفەر عەبدوالكەریم بەرزنجی‌و قاسم ئاغا شایانی لێبوردن‌و داڵدەدان نەبوون..هیچ پاساوێك ناتوانی شەرعیەت بە داڵدەدان‌و شاردنەوەی ئەو كەسانە بدات، كە دەستیان به‌خوێنی ده‌یان لاوی شارەكان‌و پێشمه‌رگه‌ی ناوسەنگەرەكان سورە‌و تۆمەتباران بە بێسەروشوێنكردنی هەزاران ئه‌نفالکراو. ئێمه‌وه‌ک کۆمیته‌کانی ئه‌وروپاوئامریکاوئوسترالیای ناوه‌ندی چاک، پشتیوانی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی دەشتی كۆیە دەكەین‌و جەخت لەپشتگیری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هەلەبجە -چاک له‌کوردستان دەكەینەوە، هەماهەنگ لەگەڵ ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان وکه‌سوکاری ئه‌نفالکاراوان و‌کیمیابارانکراوانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستانین كە قۆڵیان لەڕسواکردنی تاوانبارانی ئەنفال‌و كۆمەڵكوژی هەڵمالییەوە، كە بەداخەوە دەسەڵاتی كوردستان لەبری دادگایی كردنیان بەبێ‌ حساب كردن بۆ ماف‌و هەستی كەسوكاری شەهیدان كێبەركێیانە لە سەرشاردنه‌وه‌وده‌ربازكردنیان له‌ده‌ستی یاسا.
كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال‌و شەهیدان 
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و حزبە دەسەڵاتدارەكان به‌رپرسن له‌هەڵاتن‌و ده‌ربازبوونی هه‌مووئه‌وتاوانبارانه‌، چ جای ئەوەی خۆیان داڵدەیان بدەن، ئەمە پێشیلكاریەكی گەورەی یاسایە و ڕۆژێک دێت که‌ ده‌بێت ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌بەرۆكیان بگرێتەوەوهەر بەیاسا مافی قوربانیان وەربگیرێتەوە داوا لەخەڵكی كوردستان بەگشتی‌و که‌سوکارای ئه‌نفالکراوان دەكەین هیچی تر چاوپۆشی لەهەڵاتن‌وداڵدەدانی تاوانبارانی هاوشێوەی قاسم ئاغای کۆیه‌ نه‌كەن‌و له‌هه‌رشوێنک بوون بیاندۆزنەوە بیاندەن بەدادگا، بێگومان ئیمەش بەبێ‌ پشتیوانی ئێوە سەركەوتنێكی ئەوتۆ بەدەست ناهێنین، ئەگەرچی لە ریزی پێشەوەی  سکاڵاكارانی یاسایی دەبین‌و لەهەركوێیەكیش بۆمان بلوێت سكاڵای له‌سه‌رتۆمارده‌که‌ین وه‌ک ڕێکخراوێک که‌ به‌رگریکارین له‌ مافی مرۆڤ و مافی که‌س وکاری ئه‌نفالکراوان. 
داواکارین لەرێكخراوەكانی كۆمەلگای مەدەنی‌و وه‌زاره‌تی شه‌هیدانوئه‌نفالکراوان وه‌ک لایەنێكی په‌یوه‌ندیداربه‌پرسی جینۆسایدی گه‌لی کورده‌وه‌ لەوپێشیلكاریە بێده‌نگ نه‌بن وهەموو پێكەوە ده‌نگیان بخەنه‌ پاڵ ده‌نگمان و هیچی تربەوە قایل نەبن سوكایەتی بەخوینی شەهیدان‌وئەنفالكراوان‌وهەستی كەسوكاریان‌ بكرێت، داوا لەپەرلەمانتارانی كوردستان‌و پارێزەرەان‌ویاساناسانی كوردستان دەكەین که‌چیتر قایل نەبن بەپێشچاویانەوە هەیبەتی دادگاو سەروەری یاساپێشیل بكرێت‌و تاوانبارانی هاوشێوەی قاسماغاوتاوانبارانی نیودەولەتی بخرێنە سەرووی یاساومافی گشتییەوە‌و ئیتر وەختی ئەوە هاتووە بە یاسامامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت‌و خۆیان‌و داڵدەدرانیان بخرێنە بەردەم لێپێچینەوەی یاساییەوە.

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌
دژ به‌ ئه‌نفالکردن جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
www.chak.info   chak.org@gmail.com
7/10/2010

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.