Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
درێژكردنه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ن نێچیرڤان قسه‌و باسێكی زۆر هه‌ڵده‌گرێ

درێژكردنه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ن نێچیرڤان قسه‌و باسێكی زۆر هه‌ڵده‌گرێ

Closed
by February 4, 2008 گشتی

ماوەی نزیك بە ساڵێك دەبێت هەوادارانی یەكیەتی با بە شكلی فەڕمیش نەبێت ، بەڵام دەنگ و باسەكانیان نەختێ بە فراوانیش دەگەیاندە دەزگای ڕاگەیاندن بە تایبەتی سایتە ئەلكتڕۆنی و ڕۆژنامە ئەهلیەكان و قسەو باسەكانیان لە وادەی تەواو كردنی پۆستەكەو چۆنیەتی تەسلیم كردنەوەی بۆ یەكیەتی و جارو بار گومان كردن لە تەسلیم كردنەوەیدا چڕ كردبۆوە.
ماوەی مانگێكیش بەر لە درێژكردنەوەكەی كابینەكە بۆ بەڕێز نێچیروان بارزانی زۆر دەنگۆ خۆیان گەیاندە ناو ڕۆژنامەكان بەوەی كە بەڕێز مام جەلال ئەو پۆستە دوبارە دەداتەوە كاك نێچیر لە سەر حیسابی یەكیەتی ، واتە وەك ئەوە وابێ بۆ دوو ساڵی داهاتوو كاندیدی یەكیەتی دەبێت نەك پارتی .قسەو باسەكانم بۆ ئەو ئاقارە درێژ ناكەمەوە كە مەرامی مام جەلال لە بەر ئەوە بێت نەوەكا كۆسڕەت ئەو پۆستە وەر بگرێت یانەكینێ بۆ ڕازی كردنی پارتی و درێژكردنەوەی دۆستایەتی نێوانیان یان دروست كردنی كەلێن لە نێوان كاك مەسعودو نێچیر …..كە ڕاگەیاندنی كوردی ئازاد قسەو باسی لە سەر دەكرد ، چونكە خۆ لە ئۆقرەدانی مەسەلەی وەها زۆر هەڵدەگرێ و مرۆڤیش لە شیكردنەوەی بابەتەكەی خۆی نەختێ بە دوور دەخاتەوە.

دەگەڕێمەوە بۆ دواوە بۆ سەردەمی شاخ و بەرە بەرە بە سەر دەكەوم تا گێڕانەوەكە دەگەیەنمە ئێستاكە .
بەڕێز مام جەلال لە كاتەكانی ئەو پەڕی بەهێزی ڕێبازی ماركسیزم بە تایبەتی خەتی ڕادیكاڵ لە ناو بزوتنەوەی كوردایەتی ، توا‌‌نێ بیرۆكەی سوسیال دیموكرات با بە لە سەر خۆییش بێت ،بێنیتە ناو یەكیەتی . ئەو سەردەمی خەتی شەهید ئارام لە هەموو خەتەكانی تری یەكیەتی بەهێز تر بوو . كورتیەكەی ئەو بەرێزە لە ڕێگەی نزیك بوونەوەی لە باڵی نەوشێروان و جەماعەتی سجن ،هەرچی كردیان كردیان و ئاڵای شۆڕشیان لە گۆڕەپانەكە وەدەر نا . پاش ڕاپەڕینیش بە شكلی تری دوور لە تیورەكانی پێشتریان توانی زۆرانێكیان بیان گێڕێنیتەوە ناو یەكیەتی و بە هەندێ گرنگی دانیش پێیانەوە . دەشبینین ئەو باڵەی ئاڵای شۆڕش كە گەڕاونەتەوە بۆ ناو یەكیەتی بە دوایەوە هیچ سەرە داوی تریان نەپساندووە و خۆیان تەنیا بە مام جەلال بەستۆتەوەو ئەمەكەی دوایش جگە لە گرنگی دان پێیانەوە ،بە خراپ لێدوانی لە سەریان و هەتا ڕابوردوشیان ناكات .دیارە كاك كۆسرەتیش وەختی خۆی لە لایەن نەوشێروان و مام جەلال رز كرایەوە و گرنگی پێ دراو پێگوازەیان لە شارەوە بۆ شاخ پێ كرد بەشە هەرە زۆرەكەی لە بەر ئاڵای شۆڕش و بردنەوەی كۆنفڕاسی سێیان بوو بە هۆی ئەو بژار كردنەی بەشدار بوانی ناو شار لە لایەن كۆسرەتەوە بە حوكمی ئەوەی كە ئەو كات لێپرسراوی ڕێكخستنی ناو شار بوو . تا وەكو لە ڕێگەیەوە كەمترین خەلكانی ئاڵای شۆڕشی پێش جودابوونەوەیان تێ بكەوێ و كۆنفڕاسی سێ ببەنەوە .
ئەو بەڕێزە ئێستاشی لە گەڵدابێ بە قینەوە سەیری هەوادارانی پێشتری ئاڵای شۆڕش دەكات با ئێستاكە خۆیان دووبارە لە ناو یەكیەتیش ببیننەوە و تەكەتولەكەی ئەویش دەتوانم بڵێم بە دانەش ئەو خەلكانەی تیا نەكەوتووە كە پێشتر لە گەڵ ئاڵا دابن .
لە پاش ڕاپەڕینیش لە ئان و ساتی ئەو پەڕی بەهێزی پەیوەندی دۆستانەی نێوان كاك نەوشێروان و كۆسرەتەوە ، مام جەلال توانی شرخیان تێ بخاو گرنگی بدا بە كۆسرەت و نەوشێروان دەرپەڕێنێ . چەند ساڵێكیش پاش چونیان بۆ سولێمانی دكتۆر بەرهەمیان لە ئەمەریكا هێنایەوە بۆ سولێمانی و كابینەكەی كۆسرەتیان دایێ و ئەمەكەی دوایشیان واتە كاك كۆسرەت وەدەر ناو دواتر بە پلەی كەمتر لە دەسەڵاتی پێشتری دووبارە گێڕدرایەوە ناو یەكیەتی .
ساڵێك بە زیاتریشەوە پێش هەڵبژاردنەكانی مەلبەند هاوپەیمانێكی نێوان نەوشێروان و كۆسرەت دروست بوو لە دژی مام جـلال بە ناوی ڕیفراندۆم ، ئەم لاو ئەولاشی بە گەر كەوت كەچی ئەمەكەی دوایی لێی تێك دان و كۆسرەتی لە ناویان دەرهێناو دەر ئەنجامەكانیش پاش هەڵبژاردنەكانی مەلبەند وەها كەوتنەوە كە بەڕیز نەوشێروان ڕێزەكانی یەكیەتی بە جێ هێشت و كۆمپانیای وشەی دامەزراند . ئێستاش دەنگۆكان زیاتر خۆیان بۆ ئەو ئاقارە چڕ دەكەنەوە كە درێژ كرد‌نەوەكەی كابینەكەی نێچیروان وەك ئەوە وابی كە بە هۆی پارتیەوە كۆسرەتی ئەوەندەی تریش لە ناو پڕۆسەی سیاسی ناو یەكیەتی دوور خەنەوە . هەندێ لێك دانەوە هەیە ، دەڵێن پێك هێنانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان و یەكیەتیش درێژ كردنەوەی بالی جەلالیزمە لە ناو بزوتنەوەی كوردایەتی و دەستی هەرە فراوانی بەڕێز مام جەلالی تیا بوو، هەمووشی بۆ ئەوە بوو ،ئەمەكەی دوایی هەوادارانی خۆی بە ڕەنگی سەردەم ڕابهێنێ بە ناوی ماركسیزم و چەپگەرێتی و ڕێبازی سوسیال دیموكراتی . ئێستاش گەڕانەوەی ئەو باڵە بۆ دۆخی جارانی لە هەموو كاتێك گونجاو ترە چ بە ناوی تێكەڵ كردنەوە بێت لە گەڵ پارتی وەك باڵێكی بەهێز لە ناویدا ،یان وا لێكردنی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان كە هەڕەمی دەسەڵات وەك پارتی ئاسا تا ئەو پارتە مابێ لە بن دەستیان دەرنەچێت . بەڵام ئەو پرسیارەی كە پێویستە بكرێ ئایا بزوتنەوەی كوردایەتی لە كوردستانی باشوور تەحەمولی ئەوە دەكات كە لە لایەن دوو بنەماڵەوە ،بەڕێوە ببردرێت ؟ ڕەنگە زۆر لە وەڵامی لێك نەچوو خۆیان بە دەر بخەن و هەریەكەیان بە دیدو بۆچوونێكەوە بێت ، بەڵام ئەوەی من سەرەدەری لێ دەكەم لە ڕوانگەی نەختێ ئاگا لێ بوونم لە ناو بزوتنەوەی سیاسی ، كاردانەوەكان وەها ناكەونەوە كە بناغەكەی بۆ داڕێژراوە لە بەر : یەكیەتی نیشتمانی كوردستان پاش ئەو هەموو قەیرانە سیاسیە جۆراوجۆرانەی كە تێی كەوتووە ، بەڵام لە ڕێگەیەوە بنكە جەماوەریەكەی خۆی لە دەست نەداوە با بەهێزیەكەی وەك جارانیش نەبێ . لە ڕێگەیەوە وا ئاسان نیە ئەو بنكە جەماوەریە بە هێزە وا بە ئاسانی تا سەر دەستەمۆی فەرمانڕەوایەتی بنە ماڵە بێت . پارتیش بمانەوێ نەمانەوێ لە هەوڵ و تەقەلای ئەوە دانە كە ئەو قەیڕانە سیاسیە قوڵەی یەكیەتی بۆ قازانجی خۆیان وەبەر بێنن . بەهێز بوونی پارتی لە ناو تەشكیلەی تێكەڵ كردنەوەی حكومەت و درێژ كرد‌نەوەی كابینەكەی كاك نێچیر باشترین بەلگەیە . دیسان خەلكی كوردیش بەشێوەیەكی گشتی بێزارە لە دەسەڵاتی یەك بنەماڵەیی ، چ جای یەكێكی تریشی بێتە سەر . بڕواش ناكەم بەڕێز مام جـلال وەك هەندێ لە سایتە ئەلكتڕۆنی و ڕۆژنامە ئەهلیەكان قسەی پێوە دەكەن، سیاسەت وا كورت بكاتەوە و بڵێ من سەر كۆمارم و لەوە گەورەتر نابم و بۆ منیش هەر یەكەو مادامەكینێ مانەوەم وەك سەر كۆمار زیاتر لە ڕێگای دەنگی پارتیەوەیە چ بە سەر یەكیەتی دێ نایە ، قسەو باسێك نیە هەتا هەموو یەكیەتیش ببەمەوە ناو پارتی . باس و لێدوانی وەهاش هەندێ ڕاستی هەلدەگرێ ،چونکە هەموو قوتبە بەهێزەكانی یەكیەتی بە ئاڵای شۆڕێ پێشترو كاك نەوشیروان و كۆسرەت خەسێندراون و وایان لێ هاتووب كە نەتوانن بچووك ترین بەرپەرچی بەڕێز مام جەلال بدەنەوە لە پێناو چەسپاندنی ڕاكانیان . درێژكردنەوەی كابینەكەی كاك نێچیریش مانای ئەوەیە كە بەڕێز مام جەلال دەسەڵاتی ڕەهای لە ناو ئەو حیزبە هەیەو بە كوێی دا ببات د‌ەیبات .
مه‌هدیكاوانی/٠٢/٠٢/٢٠٠٨

mahdikawani@yahoo.co.uk

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.