ده‌رباره‌ی ئێمه
دەنگەکان.. ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی ئەلکترۆنی سەربەخۆیە و تێدەکۆشێ لە پێناو دەستەبەرکردنی کەش و هەوایەکی ئازادانەی بڵاوکردنەوەو ڕاگەیاندن .
دەنگەکان.. هەڵدەستێ بەبڵاوکردنەوەی هەموو ئەو بابەتە سیاسی و ڕۆشنبیری و هونەری یانەی کەدەرهاوێژی مۆدێرنەتن و دەیانەوێ بزووتنەوەی ڕۆشنبیری کوردی لەژێر باری دوواکەوتوویی دەرکێشن و ڕۆڵیان هەبێ لە داڕشتنی بناغەی کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن.
دەنگەکان.. وەک ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی سەربەخۆ، نەیویستووە و نایەوێ ببێتە بڵندگۆی هیچ لایەن و حیزب و دەسەڵاتێک .
دەنگەکان.. تێکۆشاوە و تێدەکۆشێ خۆی لەو وتارە جنێوئامێزانە بپارێزێ و بڵاویان نەکاتەوە کە سووکایەتی و بێ ڕێزی بە خوێنەر دەکەن و بارێکن بەسەر شانی کاروانی ڕۆشنبیری و بێجگە لە زیان هیچ قازانجێکیان بۆ کۆمەڵگەی کوردی نییە.
دەنگەکان.. تێدەکۆشێ نووسەرانی کورد ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانیان.
دەنگەکان.. دەنگی هەموو ئەو قەڵەمانەیە کەپێیان وایە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێویستی بەئاستێکی باڵاترە لە شارستانیەت و دیالۆگ و ئاسایش. دەنگی هەموو ئەو قەڵەمانەیە کەدەنگێک بوونە و دەنگێکن لەڕووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسی یەکانی جیهان و کوردستان. دەنگی هەموو ئەو مرۆڤانەیە کەبەشێوازی نوێ دەیانەوێ کێشە مرۆیی یەکان چارەسەر بکەن و پەیامی پێک هێنانی کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و پڕ لە ئاسوودەییان بۆ بەشەر پێیە.
دەنگەکان.. وێڕای ئەنجامدانی ئەرکە فەرمی یەکانی خۆی لە باوەش گرتنەوە و بڵاوکردنەوەی هەموو ئەو بابەتە سیاسی و ڕۆشنبیری و هونەری یە هاوچەرخانەی کەبەرئەنجامی هزری مۆدێرنەتەن، دەیەوێت وەک ڕۆژنامەیەکی ئەلەکترۆنی سەربەخۆ ڕۆڵێکی شیاو ببینێ لەپێناو جێگیرکردن و پتەوکردنی پرەنسیپە سەرەکی یەکانی کاری ڕۆژنامەوانی و ببێتە پێشڕەوێک لە پیادە کردنی ڕۆژنامەیەکی ئازاد و سەربەخۆ . ئەمەش ئەو پەیامە مێژووییەیە کە “دەنگەکان” لەپێناویدا هاتۆتە بوون.
دەنگەکان.. تەنها بەر پرسیاری خۆی لە بەرانبەر ئەو بابەتانە دەردەبڕێ کەلەژێر ناوی دەنگەکان بڵاودەبێتەوە .بەپێچەوانەشەوە ، نووسەران خۆیان بەرپرسیارن لە ناوەڕۆکی بابەتەکانیان.
دەنگەکان.. وەک چۆن بە هاوکاری ئێوەی ڕێزدار چرایەکی هەمیشە داگیرساوی نێوەندی بزاڤی ڕۆژنامەگەری و ڕەوەندی بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگای کوردی بووە،بەهاوکاری زیاترتان ئەم چرایەش هەر بەداگیرساوی ئەمێنێتەوە .
هیوادارین بەم کارەمان خزمەتێکمان بە ئێوەی خۆشەویست و دۆزی مرۆڤ کردبێ.
پرەنسیبەكانی بڵاوكردنەوە
1. دەستەی بەڕێوەبەر بەرپرسیاری ڕاستەوخوَیە تەنیا لەو باباتانەی كە ئیمزای دەستەی بەڕێوەبەری بەسەرەوەیە.
2. فیلتەرێك كە ئێمە دەیكەینە بەشێكی گەورەی ستانداری بژار كردنی بابەتەكانمان ، سوود بینینە لە پەیڕەو پڕوَگرامی ئەنجومەنی ڕوَژنامەوانی كەنەدا كە لە ساڵی 2000 دا پەسەند كراوە ، كە ئێمە لەم لینكەی خوارەوەدا بەزمانی كوردی خستومانەتە بەردەستی خوێنەران :-
ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانی که‌نه‌دا
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
له‌ساڵی 2000 له دانیشتنی ساڵانەی خۆیدا په‌سند کراوه
سه‌ره‌تا
به ماف و کاری خۆمانی ده‌زانین، گه‌ران به‌دوایی ڕاستیه‌کاندا و ڕاپۆرتنووسین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕمان پێیه‌تی.هه‌روه‌ها به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربرین و مافی یه‌کسان بوون له ژێرسایەی یاسادا بکه‌ین،سه‌رنج بده‌ین له‌هه‌موو جۆره ده‌سکه‌وتێکی ئینسان، ببین به ده‌نگی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان نیه وه پشتگیری له ڕاو بۆچوونه شارستانیه‌کان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگەیەکی تەندروست بنیات بنێن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکه‌ین.
ئازادی ڕادهربڕینبهندی یه‌کسانی و ئازادییه‌کان له ده‌ستوری که‌نه‌دا گه‌ره‌نتی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌کات. دەست ڕاگەشتن و گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان به ئازادی، دیموکراسی به‌هیز ده‌کات و گەشەی پێدەدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی تیگه‌یشتن له وگفتوگۆیه به گوڕانه وە سه‌رچاوه ده‌گریت که ئازادانە ڕاپۆرت ده‌کرین. که‌لتوری یاسایی ئیمه ماف به میدیا ده‌دات و پاریزگاری لیده‌کات. ده‌بیت ئه‌و باوه‌ڕه له ڕیگای ئه‌و پیشه‌یه ڕاست و پر سه‌روه‌ریه بگیڕینه‌وه که هه‌مانه.
ڕاستیڕاپۆرتهکانمان ده‌بیت ڕاست و پوخت و ڕه‌وان بن، کاتێک هه‌ڵه‌مان کرد ده‌بیت دانیان پیدابنێین و ڕاستیان بکه‌ینه‌وه. نابیت ڕاستییه‌کان له‌بیر بکه‌ین و پشت گوێیان بخه‌ین له به‌ر خاتری لایه‌نێک و خۆ لادان له ترس و سزادان.
جۆرایهتیدهبیت بابه‌ته‌کانمان دەوڵەمەندبن لە ڕوی به‌ها و جۆرایهتیەوە و پەیوەستبن بە خه‌ڵکەوە، هه‌روه‌ها ده‌ربڕی خواست و ئامانجه‌کانیان بن. ده‌بیت ئیمه له‌وه تیبگه‌ین که چۆن بنچینه‌ی بیر‌و باوه‌ڕمان ده‌توانێت هاوده‌م بێت له‌گه‌ڵ گوڕ و تینمان له ڕاپۆرت دان.
مافی تایبهتمەندێتیخهلک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌باره‌ت به سیسته‌مه خزمه‌تگوزارییه‌کان زانیاریان هه‌بێت، وه ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵبژیردراون بۆ ئەوەی خزمه‌تی ئه‌وان بکه‌ن. هه‌روه‌ها خەڵک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ژیانیکی تایبه‌ت به خۆیان به‌سه‌ر به‌رن ، ئه‌گه‌ر کاتێکیش تاوانبار کران ده‌بێت له دادگایەکی ئاشکرا و ڕاست دادگاکردنەکە به‌ڕێوه بچیت. گه‌لێک تهنگژەو ڕکابەری هه‌ن له نێوان مافی تایبه‌تی تاکه که‌س، مافی خه‌ڵک، مافی کۆمه‌ڵ که ده‌بیت هەریەک لەوانە بە ڕٶشنی ڕوون بکرینه‌وه. هه‌ر حاله‌تیک ده‌بیت له ژیر ڕوناکی هه‌ستیار و ئینسانی تاو و توێ بکرێت و مافی خه‌ڵکە ئاگاداری زانیارێکان بێت.
بەرژەوەندە گشتێکاندهبیت ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری پاریزگاری لیبکریت له به‌رامبه‌ر هیزی داپلۆسینه‌ر هەرلایهنیک بیت تاک یان کۆمه‌ل، چونکه ئیمه خزمه‌ت به دیمۆکراسی و داخوازییەکانی خه‌لک ده‌که‌ین. ڕۆژنامه‌وانان ده‌بیت ئاگاداری ئه‌وه بن کاره‌کانی خه‌لک بەشێوەیەکی ئاشکرا دەچنەڕێوە. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی جێگا‌و ڕێگای خۆیان بە خراپی بەکاردێنن ، ئەوە دەبێتە ناپاکیکردن بەرانبەر بەرژەوەندییەگشتێکان.
Canadian Association of Journalists
Ethics Guidelines
Approved at 2002 Annual General Meetingهه‌ڵوێستی ده‌نگه‌کان له مه‌ڕ کێشه جیاوازه‌کانه‌وه
بۆ خوێندنه‌وه‌و ئاشنابوون به‌و هه‌ڵوێستانه کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
http://www.dengekan.com/dengekan/halwest_malaf.htm