ده‌سه‌ڵاتێكى دیكتاتۆر له به‌رگى سۆسیال دیموكراتدا، گورگه‌و له پێستى مه‌ڕدا
ده‌سه‌ڵاتێكى دیكتاتۆر له به‌رگى سۆسیال دیموكراتدا، گورگه‌و له پێستى مه‌ڕدا
ئێمه ده‌زانین ئه‌وه‌ى كه چینیێكى ڕۆشنبیره به هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و ڕوناك بیرانى كورده‌وه به‌رپرسیاریه‌تى ته‌واوى له ئه‌ستۆیه له بۆ ئه‌م شێواویهى ده‌سه‌ڵات كه چۆن كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌دواى خۆیدا په‌لكێش كردوه به‌ره‌و تاریكى, ئیَستا ڕنگه هه‌ندێ مرۆڤى نا مه‌سئول ئه‌م قسانه‌یان پێ باش نه‌بێت, چونكه پێیان وایه دهبیَت به پێى ئه‌و په‌نده ژیان بكه‌یت كه ده‌ڵێت ده‌س به كڵاوه‌كه‌ته‌وه بگره تا با نه‌یبات. كه ئه‌م دێڕه بیر‌و بۆچونێكى نا مه‌سئولانه‌یه, من پێم وایه كاروانێكى نا ڕۆشنبیرانه‌ى ئایینى بۆته له‌شكرێك له توند‌و تیژى چونكه كه‌مینه‌یه‌ك له زانایانى ئایینى به باشى تێگه‌شتوون ئه‌وانیش ده‌سیان گرتوه به كڵاوهكانیانهوه ده‌نا بۆ ده‌بێت له وڵاتێكى دیموكراتیدا گه‌نجێك ره‌خنه بگرێت لێى قبوڵ ناكرێت و ئازار ده‌درێت كه‌چى مه‌لایه‌ك پێشێلى یاسا‌و مافى مرۆڤ‌و هه‌موو ئادابه دیموكراتیه‌كان ده‌كات له گوڵ كاڵترى پێ ناوترێت وه‌ك ئه‌و مه‌لا كه له به‌رده‌م زیاتر له 500 كه‌سدا له مزگه‌وتێكى شارى هه‌ولێر ده‌ڵێ ئه‌مریكا كۆمپیته‌رى دروست كرد خوا ڤایرۆسى بۆ نارد ئه‌مه چینێك له نه‌زانی و چه‌قیو له ناو فیكرى چهپیودا په‌روه‌رده ده‌كات یان مه‌لایه‌كى تر له لیژنه‌ى فتواى سلێمانى له ماوه‌ى ڕابردودا له ڕۆژنامه‌یه‌ك فتواى كوشتنى كۆمه‌ڵێك گه‌نجى ده‌ركرد له سه‌ر ئه‌وه‌ى بونه‌ته مه‌سیحى ده‌بوایه ئه‌و مه‌لایه له به‌رده‌م دادگادا پێى بسه‌لمێنن كه ئه‌و كه‌سانه كێن ئه‌و خه‌ڵكیان پێ سه‌رده‌بڕێت ئایا ئه‌م جۆره فتوایانه په‌یوه‌ندى به ئازادى ڕا ده‌ربڕینه‌وه هه‌یه؟ دیاره دهستیَكیان له پشته, تۆ بێژى مامۆستایانى وه‌ك ( مه‌حوى, نالى )و زۆریَكى تر به‌و جۆره بیریان كردبێته‌وه كه دیوانه شیعرێكیان خۆى بۆ خۆى كامڵ بونێكى ته‌واوى فه‌لسه‌فیانه نیشان ده‌دات, ناكرێت دین زوڵم له چینیَكى نوێ خوازى مرۆڤایه‌تى بكات له كاتێكدا ده‌سه‌ڵات گرنگى به‌و چینه شێوێنه‌ره ده‌دات, له هه‌موو دونیادا مرۆڤ كاتێك هه‌ست به زوڵم ده‌كات كه یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌نگ بۆ دراو به ئاشكرا خیانه‌ت له گه‌له‌كه‌ى خۆى بكات جا نازانم ناوى بنیَم چى؟؟!! له‌م ڕۆژانه‌دا له كافتریایه‌ك دانیشتبوم گوێم له ده‌نگى په‌رله‌مانتارێك بوو به ئاشكرا به ده‌نگى به‌رز باسى كێشه‌كانى ناو په‌ڕله‌مانى ده‌كرد ده‌یوت كاكه لیستى ئێمه بۆ هه‌ر شتێك ده‌س به‌رزكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى لیسته‌كه‌ى ئه‌وانیشى تێدا بێت ئه‌وان ده‌س به‌رز ناكه‌نه‌وه به پێچه‌وانه‌كه‌شى ئێمه‌ش بۆ ئه‌وان واین, كه‌واته ئه‌و میله‌ته هه‌ژاره به‌س له ڕۆژنامه‌و ده‌ره‌وه‌ى په‌ڕله‌مان باسى ده‌كرێت وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ى ڕاسته‌وخۆ كه‌ناڵى كوردسات كۆبونه‌وه‌ى په‌ڕله‌مانى په‌خش ده‌كرد كۆبونه‌وه‌كه قسه كردن بو بۆ چاره سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و 10 هه‌زار خوێنكاره كه به له‌شكر ناودهبرانو ره‌نگه له‌م كۆمه‌ڵگایه زیاد بن یان دایان دهنیَن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌م بكێشن بۆ جه‌نگه‌كانیان سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان وتى به ئه‌ندامه‌كانى ئیَوه حه‌فته‌یه‌كه دانیشتنتان نه‌كردوه بۆ ده‌ڵێن سبه‌ى ئیشمان هه‌یه منیش وته‌كه‌ى فه‌رهاد پیرباڵم بیركه‌وته‌وه كه ده‌ڵێت په‌ڕله‌مانتار مانگى یه‌ك جار ده‌ست به‌رز ده‌كاته‌وه‌و كه‌چى موچه‌كه‌ى حه‌فت ملیۆنه دیناره به‌ڵام شورتى مرورێكى داماو رۆژى حه‌فت هه‌زار جار ده‌ست به‌رز ده‌كاته‌وه كه‌چى موچه‌كه‌ى ته‌نها دوسه‌دو بیست و پێنج هه‌زار دیناره. تۆ بڕوانه چۆن شه‌ڕى نه‌وه‌ته‌كان له‌سه‌ر جه‌سته‌ى په‌ڕله‌مان ده‌بینیت ئاخر ئێمه‌ى گه‌نج ده‌بێ چاوه‌ڕێى چى بین گوناهمان چیه به‌و جۆره بڕیار له ژیانمان ئه‌درێت هه‌مو شتێكى ژیا له ژێر پێى سیاسه‌تدایه ئایا كێشه‌ى ئه‌م میله‌ته به‌م په‌رله‌مانه دوباڵه حیزبیه كه هیَشتا تامه‌زرۆیى جه‌نگ له‌گیانى زۆریاندا به‌دى ده‌كه‌یت چاره سه‌ر دهبیَت؟ به دڵنیایی نه‌خێر! مامۆستا هه‌ژار له چێشتى مجیَوهردا دهفهرمیَت ڕۆژێكیان له سوریا دوو كورد كێشه‌یه‌كیان هه‌بوو هاتنه لام بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌م كه هه‌ردووكیان شیوعى بوون یه‌كه‌میان وتى مامۆستا من ده‌ڵێم ستالین ئه‌چێ بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت كه‌چى ئه‌مه ده‌ڵێ وه‌ڵا ناچێت هه‌ر له ماڵه‌وه نوێژ ده‌كات بۆیه هاتوین ڕاستیى ئه‌وه‌مان پێ بڵێیت مامۆستا هه‌ژاریش ناوێرێ راستیه‌كه‌یان پى بڵێت ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌بێت عوله‌ماى گه‌وره پیَمان بڵێن من ناتوانم فتواى وا بده‌م ده‌بێ بپرسم, به ڕاستى ماناكه‌ى ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك وا تێگه‌شتبوون (ستالین) خه‌لیفه‌ى موسڵمانانه‌و له ڕوسیا دانیشتوه, به‌ڵام خه‌ڵكى ناو حیزب و ده‌سه‌ڵاتى دوو حیزبه شۆسیال دیموكراته‌كه هه‌ر ئه‌ونه له شۆسیال دیموكرات تێگه‌شتوون ئه‌وانه‌شى كه تێى گه‌شتوون ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێك بوه جیاوازى دروست بكه‌ن ئه‌وه‌ش به شێوه‌ى یه‌كتر ڕه‌فز كردن چونكه ههردوكیا دوانه‌ن و شۆسیال دیموكراتن به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان دره‌نگتر بۆچونه سیاسیه گۆراوه‌كان وه‌رده‌گرن ئیستا ده‌سه‌ڵاتى كوردى ڕێك سستمى پڕۆلیتارى خواسته‌كه‌ى (لینین) جیَبهجىَ ده‌كات له ئیَستادا به نه‌رمى به‌ڵام له داهاتودا زۆر به تێك شكاوى به هه‌ڵه‌ى زۆر گه‌وره هه‌ڵه‌یه‌كى بچوك پینه ده‌كات تا ده‌گاته ڕژیَمیَكى دیكتاتۆر‌و گه‌نده‌ڵ وه‌ك ڕژیَمه سه‌ر لێشیَواهوهكهى كه بینیمان به ده‌ستى هاوپه‌یمانه‌كانى چى به سه‌ر هات, به نموونه مرۆڤى بێ خواست له ناو ئه‌م میله‌ته كه هه‌میشه خواستى نوێى هه‌یه( گۆرانى و مۆزیك)ى ستایڵه نوێكان یان هه‌ر شتێكى نوێ به ته‌عریب كردن ئه‌داته قه‌ڵه‌م كه‌چى به‌یانى خۆى ده‌كا به خاوه‌نى ئه‌و نوێ گهریهنمونهى زیندو مامۆستا(حه‌سه‌ن زیره‌ك)هو ده‌یانى تر كه له كاتى خۆیدا ئاواره‌ى شاره‌و شار بوو برسی و تینوو بێ ماڵ و حاڵ بوون كه خۆیشى له ژیاندا نه‌ما جا خزمه‌تى ده‌كه‌ن وه‌ك شه‌ماڵ ده‌ڵێ له پاش باران كهپرۆكهم بۆ چییه، به ڕاى من دواكه‌وتویی میله‌تى خۆمان تاوانى ده‌سه‌ڵاتى خۆمانه كه هه‌ر خۆمان هه‌ڵمان بژارد خوینیشماندا بۆ خواست و ئهندیَشهى سه‌ربه‌خۆیی و دیمو‌كراتى وه ڕزگاربوون له ته‌ونى دهسهڵاتیَكى دیكتاتۆر به‌ڵام ئیَستا كه خواسته‌كانى ئێمه‌ى به دى نه‌هێناوه‌و كه‌چى نه‌ك به ده‌نگ به‌ڵكو هیچ هێزیَك ناتوانیَت گۆڕانیشى تێدا بكات بۆ دهبیَت هه‌مومان سه‌رقاڵى سیاسه‌ت بیین بۆ نایه‌ڵن بیرمان بچێت به لاى چاكسازى له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا هه‌ر له ناو ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ڵكانى كامڵ هه‌ن بۆ گۆرانه گرنگه‌كان به‌ڕاستى ئه‌مه دیمو‌كراتى نیه نزیكى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكى ڕێك‌و پێك دروست نه‌بوه برا كورده‌كانى توركیا كیانى باشیان هه‌یه ئه‌وان له شاخن به‌ڵام وه‌ك حوكمهتیَكى كامڵ خۆیان سه‌لماندوه له بوارى هونه‌ریشدا كوردیان ناساندوه به دونیا ده‌بێ ڕ‌ۆشنبیرانى ئێمه ئه‌وه باش بزانن كاتێك پیَیان دهوتریَت ڕۆشنبیر كه ئه‌ندێشه‌و بیرى نوێیان ههبیَت بۆ گۆران و پێش خستنى كۆمه‌ڵگاكه‌یان من خۆم گهنجیَكى گه‌شبینم بۆیه ئومیَدم به‌وه هه‌یه كه خه‌ڵكانى ڕ‌ۆشنبیرى كورد جوڵانه‌وه‌یه‌كى گرنگ له میَژودا بكه‌ن موچه‌ى چاك‌و چاڵه دۆلار كۆتایی پىَ دێت چونكه ژیان كاتێك خۆشه تۆ هاو زمان و هاو نه‌ته‌وه‌كه‌ت وه‌ك تۆ بژین مناڵى كورد له سه‌ر جاده كه‌وتوه برسی و بىَ جل و به‌رگ مناڵه‌كه‌ى خۆشت پۆشته‌و په‌رداخ خۆ هه‌ردوكیان سروشت دروستى كردوون خۆ هه‌ردوكیان هه‌ر كوردن چۆن ئهتوانى ئاسوده‌بیت ……….
به‌شى یه‌كه‌م
هونه‌رمه‌ند: نوێنه‌رئه‌حمه‌د
Guitar_81cl@yahoo.com
www.youtube.com/nwenarmusic