ده‌نگی به‌فر دێ …. دلێر محه‌مه‌د
سبه‌ینێ شه‌قام ڕووت نابینم
شۆسته‌کان له‌ئامێزێکی گه‌رمتر وون ده‌بن و
سه‌ر شانی دره‌خته‌کانیش ڕووناکتر
خۆیان ده‌ته‌کێنن
سبه‌ینێ هه‌وره‌کان له‌ناو نامه‌یه‌کی ته‌زیو
پڕ ده‌بن له ووشه‌ی سپی
پڕ ده‌بن له گۆرانی ئاوڕیشمی به بریقه
سبه‌ینێ جۆڵانهیهك له ئاسمانه‌وه
پشتێنی خۆی شل ده‌به‌ستێ و
ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ شنه‌بایه‌کی عاشق ده‌گێڕێ
سبه‌ینێ تاڤگه‌یه‌ك له پهڕاموچهی مه‌ست
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئاگردانێکی شێت
دێته خوارێ
سبه‌ینێ باخه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به سه‌ما
گوڵه‌کان پێکی بۆنیان
به‌سه‌ر ماچه سه‌رخۆشه‌کان ده‌ڕژێنن
سبه‌ینێ سه‌فه‌ری کتێبی فساتنێکی ته‌ڕ
له مه‌راسیمی شکۆفه‌ی ماره‌یی چیادا
به مه‌ره‌که‌بێکی ئاڵتر ، ترۆپکی خه‌ونه‌کان ده‌نوسێته‌وه
سبه‌ینێ له‌ناو له‌پی بێ ده‌نگییه‌کی سپی پات
ژه‌نیارێکی پۆشمه دێته ده‌رێ و
سه‌مفۆنیای ته‌مه‌نێکی پاکترمان
بۆ ده‌ژه‌نێ
سبه‌ینێ پیاسه‌ی کڕێوه‌یه‌کی ده‌ست پڕ له چه‌پکی کلو
خۆی ده‌خاته ناو دۆڵابێك پێکه‌نینی دره‌خت
سبه‌ینێ ده‌مامکی هه‌تاو
دوا ڕاپۆرتی خۆی ده‌دات و
هه‌زاران کانی ده‌بن به شایه‌د
سبه‌ینێ سهمتورێك ، ته‌له‌کانی ده‌کا به توله ریگاو
دارستانێک له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌وه به‌هه‌شت
سبه‌ینێ یاقووته‌کان له ده‌ریا ده‌فڕن و
ئه‌ستێره‌کانیش
له‌سه‌ر مینای په‌نجه‌ره‌یه‌کی پڕ کازیوه
هه‌ڵ دهکورمێن ..
سبه‌ینێ به‌فر ده‌بێ به هۆنراوه ..
سبه‌ینێ به‌فر ده‌بێ به مۆسیقا ..
دلێر محه‌مه‌د