Skip to Content

Friday, December 3rd, 2021

ده‌وڵه‌تی کوردی …… دڵشاد تاقانه

Be First!
by February 9, 2011 گشتی

          گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران

به‌ژن هه‌ڵکه‌وته‌ی هه‌راش ، کیژه‌ پارچه‌ره‌ی هه‌نده‌رانی تازه‌ یادی ده‌یه‌م نه‌ورۆزی سه‌رهه‌ڵدانی ژیانی بوو ،  چاوه‌کانی وردیله‌ی ئاسیایی له‌خه‌مانیش وه‌رگه‌ڕابوو هه‌نده‌ی دی نه‌ده‌کرانه‌وه‌ ، ڕه‌نگ و ڕووی تاڵ و که‌رخ شپرزه‌یی بیرکردنه‌وه‌ هه‌روه‌ها په‌له‌پڕوزێ ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر  له‌گه‌ڵ بێ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ته‌واو بێ ئۆقره‌ی کردبوو . هێشتا جانتای قوتابخانه‌ی کۆڵی دانه‌نابوو له‌ناو ده‌رگاوه‌ به‌بینینی بابی گه‌شاوه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد بێ ده‌سپێک و سه‌رباس به‌تێکه‌ڵه‌ی شێوازی لۆکانی و بۆکانی گۆتی: بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی نی یه‌ ؟ بابیشی پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری لێ کرده‌وه‌: چی بووه‌ کچی بابه‌ی لۆ وا گرژی؟ وه‌ره‌ لۆم بگێڕه‌وه‌ ، جارێ دانیشه‌ … به‌هه‌ناسه‌ بڕکه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد : بابه‌ ئه‌وڕۆ له‌قوتابخانه‌ باسی ده‌وڵه‌تیان ده‌کرد ، زۆر له‌منداڵه‌کان باسی ده‌وڵه‌تی خۆیان کرد ، ئه‌منیش باسی ده‌وڵه‌تی کوردیم کرد ناوی کوردستانم هینا به‌س مامۆستا و هه‌موو ئه‌وانی تر وتیان: کا ده‌وڵه‌تی کوردی نی یه‌ ؟ ئه‌و کوردستانه‌ی تۆ لێ ی هاتووی ئیراکه‌ ( عێراقه‌ ) ! منیش زۆرم پێناخۆش بوو نه‌مزانی چی بڵێم ! ئینجا .. ( تا ئه‌وکاته‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ش جانتاکه‌ی هه‌ر له‌کۆڵ بوو ) خۆ که‌ چووبووینه‌وه‌ کوردستان له‌سلێمانی ئێمه‌ و دایه‌ داوه‌تی خزمه‌کانی ئه‌وێ کرابووین ، داده‌ هێرۆش هاته‌ ئه‌وێ . بابه‌ش: ئـــــێ ئینجا چی یه‌ ؟ با دایه‌ ته‌له‌فۆنێک بۆ داده‌ هێرۆ بکا ، خۆ ئه‌ویش ژنی مام جه‌لاله‌ ، پێ ی بڵێ: مام جه‌لال ده‌وڵه‌تی کوردیمان لۆ دروست بکه‌ . 
   

                                                دڵشاد تاقانه‌
                                           
 Dlshadtakana@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply