Skip to Content

Saturday, October 23rd, 2021

دوایین نیگا…. نه‌روێژ- زانا گه‌ڵاڵی

Be First!
by January 21, 2008 گشتی

دوایین نیگا ناونیشانی دوا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند خاتوو ( په‌یمان عومه‌ر )ه‌ له‌٦ تراک پێک هاتووه‌ به‌ناوه‌کانی ( دوایین نیگا ، بیرت ده‌که‌م ، مه‌یلی ووڵات ، په‌روانه‌ ، شاییه‌زه‌ماوه‌نده‌ ، له‌نێو گوڵان )له‌ هۆنراوه‌كانی شاعیران ( ئیسماعیل خورماڵی ، ئه‌حمه‌د سالار ، خوالێخۆشبوو عوسمان چێوار ، توانا جه‌مال  )ن  ئاوازی گۆرانیه‌کانی ئه‌لبوومی دوایین نیگا له‌لایه‌ن (سلاح ره‌وف ، عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ ، مامۆستا خالید سه‌رکار ، توانا جه‌مال ) جگه‌ له‌ گۆرانی ( شاییه‌ زه‌ماوه‌نده‌ ) که‌ ئاوازوو هۆنراوه‌ی فۆلکلۆره‌ دابه‌شکردنی میوزیکی سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کان ‌ له‌لایه‌ن ( عه‌بدوڵلا جه‌مال سه‌گرمه‌ ) ئه‌نجامدراوه‌
ئه‌م ئه‌لبوومه‌ کاری موزیک و ده‌نگی  له‌ کوردستان بۆ ئه‌نجامدراوه‌. چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن کۆمپانیای چوار چراوه بۆکراوه‌ .‌
 له‌ باره‌ی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی هونه‌رمه‌ند  خاتوو په‌یمان عومه‌ر  ڕاگه‌یاند ئه‌م به‌رهه‌مه‌م جیایه‌ له‌مانه‌ی پێشوو وه‌ سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کانم به‌شێوه‌یه‌کی سیمفۆنیک بۆکراوه‌ هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گۆرانیشاییه‌ زه‌ماوه‌نده‌) ڕاگه‌یاند ( ئه‌م گۆرانییه‌ پێشتر له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو سه‌باح عومه‌ری خوشکم و ئاڵاو شاناز ووتراوه‌ وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ خوشکی کۆچ کردووم  سه‌باح عومه‌رم وتووه‌ چونکه‌ ئێستا له‌ هیچ بۆنه‌و یادێک باسی ناکرێت  . وه‌ هه‌روه‌ها ووتیشی ئه‌م سێدیه‌ یه‌ک گۆرانیم کلیپ کردووه‌ به‌ نێوی ( بیرت ده‌که‌م ) که‌ له‌ ئاوازو هۆنراوه‌ی توانا جه‌مال و سیناریۆو ده‌رهێنانی( حسێن زارین ) له‌ کۆتاییشدا ووتی : سوپاسی   عیرفان زه‌نگه‌نه‌ ده‌که‌م بۆ ئه‌و هاوکاریانه‌ی بۆ من و هونه‌رمه‌ندان به‌ گشتی که‌ ده‌یکا.

Previous
Next

Leave a Reply