Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

دوو ئاماژه‌ بۆشێتی ……. ناڵه‌ عه‌بدولڕه‌حمان

Be First!
by September 2, 2010 ئەدەب

 

(1)
تۆ له‌باوه‌شی هه‌مووسۆزانیانی دونیا بخه‌ویت
من تۆم ده‌وێت …
تۆش یه‌قینه‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ باوه‌شم و
بۆنی مێریكه‌لی خه‌وتنم له‌بیرناكه‌یت…
من كه‌ هێنده‌ له‌ قوڕاوی بارانی عاتیفه‌ت خه‌ڵه‌تاو و چه‌قیوم
له‌ مه‌حشه‌ری دوا دێڕی دۆڕانیشما
هوتافێكی خه‌ڵه‌فاوم به‌به‌ر چاوی خه‌ڵك و خواوه‌ ده‌بێت
بێ دوودڵی ئاماژه‌یه‌ك ده‌كه‌م و ده‌ڵێم:
ئه‌و پیاوه‌ پڕ نووره‌ شه‌هوانیه‌ كوده‌تایه‌كی ڕۆمانسی هه‌یه‌
به‌ هه‌ڵزنانی عه‌وره‌تی ته‌نكی ژنانه‌وه‌ له‌بۆنی باخه‌ڵم ده‌گه‌ڕێت
بۆنی خه‌و… بۆنی مردن له‌باوه‌شی زینده‌گیدا 
كه‌ ئه‌و هێنده‌ مه‌سته‌ به‌چیرۆكی ئه‌زه‌له‌وه‌
ده‌زانی من له‌ نه‌سه‌بی ڕۆژهه‌ڵاتم
ڕه‌گێكم ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و…
………………………..
(2)
خۆشه‌ویستیت جوانتره‌ له‌ئاو
جوانتره‌ له‌ ترێی خه‌مباری دوورمه‌جلیسی هاوڕێیانی مه‌ستی هێشوو
جوانتره‌ له‌ ڕه‌عشه‌ی چیمه‌نی  زه‌ردو سوری
هاوینی برینگی (ته‌نیایی)
بسووتێ‌ به‌ده‌م زیكری هه‌تاوه‌وه‌

 

Previous
Next

Leave a Reply