Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

دوو كورته‌ چیرۆك: ئاری عوسمان خه‌یات

Be First!

arikhayat@yahoo.com

فێره‌ عـاره‌بی
هه‌ژار موكریانی له‌ قورعانه‌ كوردییه‌كه‌یدا نووسیویه‌: (به‌و چاره‌وانی به‌ لینگدانێ ده‌نركێنن* به‌وانه‌ش، كه‌ ژێری پایان ئاورینگ دێنن). ئه‌وه‌ ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌: [والعادیات چبحا * فالموریات قدحا].
به‌چكه‌ كوردێكی لادێی، قۆلانج و گه‌زێ ئه‌ولاتری هه‌ژار، ئه‌یه‌وێ فێره‌ عاره‌بی بێ:
(ب: بی ژێر ب = بی+س: سین زه‌نه‌= بس+م: میم ژێر= می، هه‌مووی: بیسمی..)
(أ: ئه‌لیف سه‌ر= أ+ل= لام سه‌ر= ل+لام ئه‌لیف= لا+ه‌: هی ژێر= ه، هه‌مووی: بیسمیلاهی..)
(أ: ئه‌لیف سه‌ر= أ+ل= لام زه‌نه‌= ال+ ر= ڕێ سه‌ر= ر+ح= حێ سه‌ر= ح= الرحـ+ ما= میم ئه‌لیف= ما= الرحمــ+ ن= نون ژێر= ن، هه‌مووی: ئه‌لڕه‌حمان..)
(أ: ئه‌لیف سه‌ر= أ+ل= لام زه‌نه‌= ال+ر= ڕێ سه‌ر= حێ ژێر= حێ، هه‌مووی: الرحــ+ ی+م= میم ژێر= م، هه‌مووی: ئه‌لڕه‌حیم.. بیسمیلاهیل ڕه‌حمانیل ڕه‌حیم).
ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی.. چاو و دڵی دایه‌ و بابه‌ ڕۆشن، ئه‌وه‌ به‌چكه‌ كورده‌ لادێییه‌ قۆلانج و گه‌زێ ئه‌ولاتره‌كه‌ی مام هه‌ژار، فێره‌عاره‌بی بوو. خوای ته‌باره‌كه‌ن وه‌ ته‌عالا، له‌ حه‌دیسێكی قودسییا ئه‌فه‌رمووێ: “یا عه‌بدی ئیتیعنی ئه‌جعه‌لووكه‌ ڕه‌بانییه‌ن، فه‌ ئیزا قوولته‌ شه‌یئه‌ن، كون فه‌ یه‌كون”.

خــودا
– گوایه‌ (كانت) گوتویه‌: “ئێمه‌ به‌ عه‌قڵ ناتوانین بوونی خودایه‌ك نه‌ بسه‌لمێنین و نه‌ ئینكاریشی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌خلاق ناچارمان ده‌كات، دان به‌ بوونی خودادا بێنین”..
+ چ عه‌یبییه‌.. له‌وه‌نده‌ی پتر چ بخه‌ینه‌ سه‌ر؟

Previous
Next

Leave a Reply