Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
دەربارەى كارى دیبلۆماسیەتى گشتى ئەمریكا

دەربارەى كارى دیبلۆماسیەتى گشتى ئەمریكا

Closed
by March 25, 2008 گشتی

  وێنەى ئەمریكا لە جیهاندا
   ن/سامان عزیز……

 وێنەو دەركەوتەى ویلایەتە یەكگرتووەكان كە لە سیاسەتى دەرەوەى ووڵاتدا بەزۆرى رەنگدەداتەوە لەدواى رووداوى 11ى سێپتەمبەرەوە جىَ ى زۆرترین مشتومڕى سیاسیە لەناو ویلایەتە یەكگرتووەكاندا وە گومانى تێدا نیە كە ئێستاش كارى دیبلۆماسى لە ئاستى دەرەوەى ئەمریكادا یەكێكە لە گرنگترین تەوەرى دیالۆگ و گفتوگۆ گەرمەكانى ناو هۆڵەكانى بڕیاردروستكردن لە ئەمریكادا.
 (نوسینگەى لێپرسینەوەى حكومەت-the government Accountability office) ئەم دامەزاوەیە یەكێكە لە پایە بنەرەتیەكانى كۆنگرێسى ئەمریكى بۆ مەبەستى ووردبونەوەو هەڵسەنگاندنى چالاكى و سیاسەتەكانى ئیدارەى ئەمریكى وە هاوكارى كۆنگرێسە بۆ هەستان بە ئەنجامدانى بەرپرسیارێتیە دەستوریەكان ،نوسینگەى ناوبراو هەڵدەستێت بە پشكنین و  وردبینى كردن لەسەر چۆنیەتى تێچوى حكومەت ،هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ بەرنامەو سیاسەتى فیدراڵى ووڵاتیش دەكات.،وە لێكدانەوە  و راسپاردەش پێشكەش بە كۆنگرێس دەكات  هەر لەم چوارچێوەی كاركردنەدا ئەم نوسینگەیە بەشێوەیەكى دەورى و یەك لەدواى یەك راپۆرت پێشكەش بەكۆنگرێس دەكات  دەربارەى بەجێهێنانەكانى كارى دیبلۆماسیەتى گشتى ئەمریكا،دوایین راپۆرت كەئەم نوسینگەیە ئامادەى كردووە لە 26/4/2007 دابووكە كۆمەڵێك رەخنەى گرنگ لە خۆ دەگرێت دەربارەى بەجێهێنانەكانى كارى دیبلۆماسیەتى گشتى ئەمریكا.
 ئامانجى دیبلۆ ماسیەتى گشتى ئەمریكى بریتیە لە بەدیهێنانى كۆنتاكت وپەیوەندیەكى بەردەوامى ئەمریكا لەگەڵ گەلانى هەموو جیهاندا وە كارتێكردنى ئەم گەلانە بە ئاراستەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندیەكانى ئەمریكا بكات ،ئەم كارى دیبلۆماسیەتە ئەوەستێتە سەر كۆمەڵێك بەرنامە كەلە رێگەىئامرازەكانى پەیوەندیە جەماوەریە جیاوازەكانەوە بەجێدەهێنرێت  بەتایبەت پەخشى رادیۆ و تەلەفزیۆن و رووپەرەى رۆژنامەكان و ئامرازەكانى ترى ئەلیكترۆنى وەك ئەنتەرنێت ،بەشێوەیەكى باو ئەم بەرنامەیە زیاتر ئامانجێتى پەیامى بگەیەنێتە دەستەبژێرو ئەوانەى لەشۆێنى دروست كردنى بریارو هەروەها دروست كردنى راى گشتین.
 بەڵام لەراستیدا رووداوەكانى 11ى سێپتەمبەر وایكرد كە دووبارە پیاچونەوە بەم بیرۆكەو سیاسەتانەدا بكرێت لە پێناو جەخت كردنەوەیەكى زیاتر لەسەر جەماوەرێتى كارەكە.
 چوارچێوەى كارى دیبلۆماسى لەم دواییانەدا زیاتر فراوانتر كرا بە تایبەتیش جەخت لە سەر جیهانى عەرەبى وئیسلامى كرا چونكە ئەمرۆ ئەم جێگایە بەرەیەكى سەرەكى جەنگى دژ بەتیرۆرە.بەجێهێنانى كارى دیبلۆماسیەتى گشتى ئەمریكى ئەركى سەرشانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا و (ئەنجومەنى ئەمیندارێتى پەخش كردنە-Broadcasting board of government) كە سەرپەرشتى ژمارەیەكى گرنگ لە پەخشى رادیۆ و تەلەفزیۆن دەكات وەك:(دەنگى ئەمریكا –Voice of America) ،(رادیۆ و تەلەفزیۆنى مارتى –Radio/TV of Marti) ،(رادیۆى ئەوروپاى ئازاد )،(رادیۆى ئاسیاى ئازاد )،(رادیۆى فاردا)،(رادیۆى سەواRadio sawa ) ،دواترینیان پەخشى تەلەفزیۆنى حورەیە.
 بەگۆێرەى راپۆرت و زانیاریەكانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا و(ئەنجومەنى ئەمیندارێتى پەخش كردن) كۆى پارەى تێچووى چالاكى و بەرنامەكانى دیبلۆماسیەتى گشتى ئەمریكى لەماوەى ساڵى 2006 دا نزیكەى(1,5) یەك ملیارو نیو دۆلار بووە ،كە (796)ملیۆن دۆلارە لە رێگەى ئەو بەرنامانەوە سەرفكراوە كە وەزارەتى دەرەوە ئەنجامى داوە ،وە برى(451) ملێۆن دۆلارى بۆ بەرنامەى رۆشنبیرى فێركارى سەرفكراوە،،وەبرى (260)ملیۆن دۆلار سەرفكراوە بۆ نوسینگەى هەرێمایەتیەكانى دیبلۆماسیەتى گشتى وە (55)ملیۆن دۆلارى بۆ ئەو چالاكى وبەرنامانە سەرفكراوە كە (ئەنجومەنى ئەمیندارێتى پەخش) ئەنجامى داوە،،وە برى(167)ملیۆن دۆلار بۆ دەزگا راگەیاندنەكانى (دەنگى ئەمریكا-VOA) سەرفكراوە ،(79)ملیۆن دۆلار بۆ رادیۆ سەوا وتەلەفزیۆنى حورە سەرفكراوە،وە(75) ملیۆن دۆلار بۆ رادیۆى حوریەو ئەورپاى ئازاد سەرفكراوە،(37)ملیۆن دۆلار بۆ رادیۆیەكى تایبەت لە (ووڵاتى كوبا )سەرفكراوە.وە برى (30)ملیۆن دۆلار بۆ رادیۆى ئاسیایى ئازاد تەرخانكرابوو.
 لە راپۆرتێكدا كە بڵاوكراوەتەوە جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە پەیوەندییەكى پتەو هەیە لە نێوان خراپ بوونى گەلدۆستى/جەماوەرێتى(شەعبیەت) ى ویلایەتە  یەكگرتووەكان و تواناى ئەمریكا بۆ بەدیهێنانى ئامانجە ئابورى و سیاسى و ئەمنیەكانى. راپۆرتەكە جەخت لەسەر خراپبونى وێنەى ئەمریكا دەكاتەوە لە ئاستێكى جیهانیدا بەتایبەت لە دواى رووداوەكانى 11ى سێپتەمبەربەتایبەتى لەجیهانى عەرەبى وئیسلامیدا.
 لەراپرسیەكدا كەئەنجامدراوە لەلایەن ناوەندى (PEW) ئەوە رووندەكاتەوە كە وێناى ئەمریكا لە ئاستى جیهانیدا تارادەیەكى زۆر وێنەى پۆزەتیڤى خۆى لەدەستداوە وە راپۆرتەكە بەوە كۆتاى دێت كەتەواو كردنى ئەم كێشەیە بەئامانج دەزانێت لە پێناوچاككردنى وێناى ئەمریكا لەجیهاندا كە ئەم حاڵەتەش بەشدارى دەكات لە بەدیهێنانى بەرژەوەندیە ئابورى و سیاسى وئەمنیەكانى ئەمریكا.
 دەزگاى(ئیش كردن لەپێناو كارى دیبلۆماسیدا) كەدەزگایەكى  تایبەتەو ئامانجى رووبەرووبونەوەى هەستى دژایەتیە بەرامبەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەم دەزگایە ئاماژە بەوە دەكات كە بەرزبونەوەى هەستى دوژمنایەتى دژ بە ئەمریكا رەنگە زیان بە بەرژەوەندییە ئابووریەكانى ئەمریكا بگەیەنێت لە ڕێگەى چەند دەروازەیەكەوە لەوانە وەك:(ڕێگرتن لە بەكارهێنانى بەرهەمە ئەمریكیەكان) یان بەرزبونەوەى تێچووى پاراستنى بارى ئەمنى كۆمپانیا ئەمریكیەكان لەدەرەوەى ئەمریكا، یان دژایەتى كردنى سیاسەتى بازرگانى ئەمریكا كە هەموو ئەمانە بۆ بەرژەوەندى ئابورى ئەمریكا خاڵى نێگەتیڤن.
 هەروەها هەندىَ راپۆرتى هەندىَ دەزگاى تر هەمان ئەنجامیان دەرخستووە وەك ئەوەىكە لە راپۆرتى دەزگاى (كۆمەڵەى كار دژ بە هەستى دژایەتى بەرامبەر ویلایەتە یكگرتووەكان )هاتوە،كە ئەمەش بەشێكە لەپرۆژەى (برینستۆن بۆ ئاسایشى نەتەوەى-The Princeton project on national security) كە قوتابخانەى (وودرویلستۆن) بۆ كاروبارى گشتى نیۆدەوڵەتى دایمەزراندووە لە زانكۆى برینستۆن لە ساڵى 2004 دا هەر لەم راپۆرتەدا ئەكادیمیست و بزنس مانەكان بەشداریان تێدا كردووە جگە لە نۆێنەرى حكومەت و ئەو كەرتانەى كە ئامانجى كاریان لەسەر قازانج كردن نیە واتە (non profit).
 هەندىَ راپۆرتى ترى وەك ئەوەى (لەسەر تیرۆرى نیۆ دەوڵەتیە) لە ساڵى 2003 ئاماژە بەنزیكەى 67 هێرشى دوژمن كارانە دەكات لەسەر دەزگاكان و كارەكانى ئەمریكا وە لەئەنجامى ئەوەى كە دەزگا ى(ئەنجومەنى راویژكارى ئاسایشى لە جیهان-security advisory council overseas) ئاماژەى پێداوە لە ساڵى 2006 دا زۆرینەى هەرەشەكان دەست نیشانكراون و دژ بە كەرتى تایبەتى ئەمریكایەوە هێرشەكان لە ساڵى 2006 زیاترن لەو هەرەشانەى كە ئەم كەرتانە رووبورووى بونەتەوە لە ساڵانى 2004 و2005 دا.
 زۆرینەى راپۆرتەكان ئاماژە بە خاڵى نێگەتیڤى هەستى دژایەتى بەرامبەر ئەمریكا دەكەن بەوەى كە كاریگەرییەكى خراپ لەسەر بەرژەوەندییەئەمنیەكانى ئەمریكا هەیە ،ئەو لێكۆڵینەوانەى كە لەلایەن (ئەنجومەنى زانستى بەرگرى –defense  science board)  و،دەزگاى( بروكینز)ەوە دەرچووە ئاماژە بەوە دەكەن كە هەستى دژایەتى بەرامبەر ئەمریكا دەبێتە ئاستەنگێكى گەورە لەبەردەم سیاسەتى دەرەوە بۆ بەدیهێنانى ئامانج و پاراستنى بەرژەوەندیە ئەمنیەكان ،وەهەر لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە هەندىَ ووڵاتدا هەندىَ (سەركردەى سیاسى) هەستى دژایەتى بەرامبەر ئەمریكا خراپ بەكاردەهێنێت لەپێناو بەدیهێنانى بەرژەوەندیە تایبەتیەكان .
 (لیژنەى 11ى سێپتەمبەر) و (ئەنجومەنى پەیوەندیەكانى دەرەوە-Council of  foreign relationship) ى ئەمریكا ئەوەیان روونكردەوە كە هەستى دژایەتى بەرامبەر ئەمریكا یەكێكە لە لەمپەرە گەورەكانى بەرامبەر بەدیهێنانى ئامانجەكان و سەركەوتنى جەنگى دژە تیرۆر .
 وە لەراپۆرتەكەى (لیژنەى 11ى سێپتەمبەردا) ئەوە هاتووە كە لەساڵى 2004 دا تێڕوانینى سیاسەتى ئەمریكا لە شەرى دژە تیرۆردا بەوەى كە ئەم جەنگە دژ بەموسڵمانان و جیهانى عەرەبیە بووە بە هۆى زیادكردنى كردەوە تیرۆریسیەكانى دژ بە ویلایەتە یەكگرتووەكان ،وە بەگۆێرەى ئاماژەكانى ئەنجومەنى پەیوەندیەكانى دەرەوە زیادبونى هەستى دژایەتى كردن بەرامبەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دەوڵەتە ئیسلامیەكاندا بووە بەهۆى هاندانى توند رەوى و ئەمەش دەبێتە هۆى ئاسانكارى بۆ زیادكردنى ژمارەى توندرەوەكان.
 بەگۆێرەى تێبینیەكانى ئەنجومەنى پەیوەندیەكانى دەرەوە هەستى دژایەتى كردنى دوژمنانە بەرامبەر ئەمریكا كاریگەریەكى سلبى هەیە لەسەر هاووڵاتیان و دەزگا ئەمریكیەكان لەدەرەوە وە بەگۆێرەى( راپۆرتى  تیرۆر-Country report on terrorism) كە لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكیەوە بڵاودەكرێتەوە (56) هاووڵاتى ئەمریكى لە ساڵى 2005 دا كوژراون و وەهەر لە ناوەرۆكى ئەم راپۆرتانەدا واهاتووە كە پەیوەندیەكى پتەو هەیە لە نێوان هەستى دژایەتى دوژمن كارانەو ئەو كردەوە توندوتیژیانەى كە ئەنجام دەدرێت بەرامبەر بە هاووڵاتیە ئەمریكیەكان بە تایبەت لە رۆژهەڵاتى ناوەراستدا لە كاتێكدا ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو هەڵمەتەراگەیاندنە هاندەرانەى كەلەم ووڵاتانەدا هەیە بۆ دژایەتى كردنى ویلایەتە یەكگرتووەكان شایانى باسە ئەم هەستى دژایەتى كردنە رێگریەكى كاریگەرە لەبەردەم بەرژەوەندیە باڵاكانى سیاسى و ئابورى بۆ ئەمریكا وە ئەركى سەرەكى دیبلۆماسیى گشتى ئەمریكیە كە هەستێت بەئەنجامدانى كارەكانى لەپێناو چاككردنى وێناى ویلایەتە یەكگرتووەكان كە ئەمەش ئاسانكارى دەكات لە پێناو بەدیهێنانى ئامانجەكانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا .
 
 
 كێشەكانى بەردەم دیبلۆماسیەتى گشتى
 
 لەپێناو ئەكتیڤكردنى ئەركى دیبلۆماسیەتى گشتیدا( نوسینگەى لێپرسینەوەى حكومەت –GAO) هەندىَ راسپاردەى دەركردووە لەراپۆرتێكدا لەپێناو چۆنیەتى هەڵس وكەوت كردن لە گەڵ كێشە بنەرەتیەكانى دیبلۆماسیەتى گشتى ،بەتایبەتى لە لایەنە لاوازەكانى هاوكارى نێوان ئەو ئاژانس و دەستانەى كە تایبەتن بەئەنجامگەیاندنى چالاكى و بەرنامەكانى دیبلۆماسیەتى گشتیەوە ،ئەوەى لە راسپاردەكاندا جەختى لەسەر كراوەتەوە بریتیە لە گەشە كردنى ستراتیژى گەشەكردن لە پێناو هەماهەنگیەكى زیاترى  هەوڵەكانى ئاژانسە حكومیەكان و كەرتە تایبەتەكان ، وە وەزارەتى دەرەوە دەبێت میكانیزم و پلان دابنێت بۆ تەواوكردن و تۆكمەكردنى چالاكى و هەوڵەكانى ، گەشەكردن و پەرەپێدان و دانانى پێوەرێك لە پێناو هەڵسەنگاندن و بەجێهێنانى ئەرك و هەوڵەكانى دیبلۆماسیەتى گشتى لە ئاستى وەزارەتى دەرەوە یان لە ئاستى (ئەنجومەنى ئەمیندارێتى پەخشدا ) .
 گرنگترین ئەو رەخنانەى لە راپۆرتەكەدا هاتووە بریتیە لە :یەكەم/نەبونى ستراتیژیەتێكى روون لە پێناو هەماهەنگى كردن لە نێوان ئاژانس و دەستە تایبەتەكان بۆ جێبە جێكردنى كارى دیبلۆماسیەتى گشتى ،لە 8/4/2007 سەرۆكى ئەمریكا (لیژنەى هەماهەنگى دیبلۆماسى گشتى و پەیوەندیە ستراتیژیەكان –public policy and strategic communication on policy coordination committee) دامەزراند بەسەرۆكایەتى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە بۆ كاروبارى دیبلۆماسیەتى گشتى بە ئامانجى هەماهەنگى كردنى زیاتر لە نێوان چالاكى ئەو ئاژانسانەى كە پەیوەندى دارن پێكەوە كە ئەمەش گەشە كردنى ستراتیژیەتێكى هاوبەش لەخۆ دەگرێت كە ئەو دەستەو ئاژانسانە دەگرێتەوە كە پەیوەندى بەرنامەو چالاكیان لەگەڵ كارى دیبلۆماسیەتى گشتیدا هەیە.سەرەراى ئەمەش حكومەت ئامراز و ستراتیژى  ئەكتیڤى نیە، بۆ نمونە ئەوە روون بكاتەوە كە میللەتێك لە كاتێكدا ویلایەتە یەكگرتووەكان هاوكارى پێشكەش بە میللەتێك دەكات كە ئەو میللەتانە دەبێت بزانن كە ئەم هاوكایانە لە ئەنجامى وەرگرتنى باج لە هاوڵاتیانى ئەمریكا كۆكراوەتەوە و دواتر وەك هاوكارى پێشكەشیان كراوە.واتە دەبێت بزانن سەرچاوەى هاوكاریەكان میللەتى ئەمریكایە.
 دووەم/نەبونى پەیوەندیەكى روون لە نێوان ئامانج و ئامرازەكانى جێبەجێكردن لە دیبلۆماسیەتى گشتیدا ،لەساڵى 2005 دا یاردەدەرى وەزیرى دەرەوە هەستا بە چوار چێوەیەكى ستراتیژى بۆ كاركردن و هەوڵەكانى دیبلۆ ماسیەتى گشتە كەئەمەش سىَ ئەولەویەتى بنەرەتى لەخۆ دەگرێت كە ئەمانەن :دەبێت كارى دیبلۆماسیەتى گشتى كۆمەڵێك هیواو ئارەزوو پێشكەش بە و میللەتانە بكات كە پەیوەستى بكات بە كۆمەڵێك بەهاى بنەرەتیى ئەمریكیەوەو وە توندرەوەكانیش پەراوێز بخات وەلە كۆتاییدا هانى تێگەیشتنى دوو لایەنە بدات دەربارەى بەهاو بەرژەوەندى هاوبەش لە نێوان میللەتى ئەمریكا و میللەتانى ترى جیهان لە هەموو كەلتورە جیاوازەكان ،یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە كۆمەڵێك ئامرازى دەستنیشان و دیارى كردووە لە پێنا و جێبەجێكردنى ئەم ستراتیژیانە ،بۆ نمونە لەو ئامرازانە (پەیوەندى كردن و وابەستەبونە) ،ئاڵوگۆڕو ،فێركارى و،هەڵسەنگاندنە بەڵام وەزارەتى دەرەوە هیچ بەڵگەیەكى نوسراوى پێشكەش نەكردووە دەربارەى چۆنیەتى بەكارهێنانى ئەو ئامرازانە .
 سێیەم/نەبونى یاسایەكى مەنهەجى زانراو لە بەرنامەى دیبلۆماسیەتى گشتیدا لە پێناو دارشتنى بەرنامەكانیدا ،هەروەها چۆنیەتى دیارى كردنى خەڵكانى ئامانج لە بەرنامەكاندا وەگەشەكردنى ستراتیژیەتێكى تەكنیكى روون لە پێناو گەیاندنى پەیامى داواكراو بۆ خەڵكانى ئامانج.هەروەها هەڵسەنگاندنى بەردەوام بۆ بەرنامەكان لە ژێر رۆشناى ئامانجە سەرەكیەكاندا .لەكۆتاییدا دارشتنى پەیام و ستراتیژیەتى تەكنیكى بەكارهێنراوە.
 چوارەم/(ئەنجومەنى ئەمیندارێتى پەخش) لەساڵى 2001 هەنگاوى خۆى دەستپێكرد لە پێناو جێبەجێكردنى ستراتیژیتێك بۆ پەخشى نێودەوڵەتى كە تێیدا بتوانرێت زۆرترین خەڵكانى تیادا بكرێتە ئامانج واتە ئاسۆى چالاكیەكان زۆرترین خەڵك بگرێتەوە .بەتایبەت لەو هەرێمانەى كە پێشینەن بەنیسبەت جەنگى دژە تیرۆرەوە ئەمەش بووە بە هۆى نۆێگەریەك لە هەندىَ لە تۆڕ و كەناڵەكانى رادیۆ وەك رادیۆى سەواو تەلەفزیۆنى حورە،بەڵام هەرچەندە لێكۆڵینەوە مەیدانیەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە تا ئێستا ئامانجەكان بەدەست نەهێنراون .لە پێداچونەوەیەكى دەزگاى (لێپرسینەوەى حكومیدا) بۆ تۆرەكانى پەخش كردن لە رۆژهەڵاتى ناوەراستدا لە ساڵى 2006 دا ئەوەى دەستنیشانكردووە كە تێكراى گۆێگرتن لە رادیۆى سەواو تەلەفزیۆنى حورە بە گۆێرەى ئاستى پێویست و داواكراو نیە.
 وەهەر لە راپۆرتەكەدا راسپاردەى ئەوە پێشنیار دەكات كە شۆێنى گرنگیە ئەم تۆڕى راگەیاندنانە لێكۆڵینەوەى مەیدانى بكەن بەمەبەستى دانانى میكانیزم بۆ فراوانكردنى بینەرو بیسەریان .
 پێنجەم/باش بەكارنەهێنانى تێچوى مادى :سەرەراى چەندین راپۆرت كە پێشنیارى ئەوە دەكات كە تێچوى مادى بەرنامەكانى دیبلۆماسیەتى گشتى زیاد بكرێت بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەم زیادكردنە مادیە بەگۆێرەى پێویست نەتوانراوە تەوزیف بكرێت لەبەر چەند هۆكارێك ،كەگرنگترینیان كەمى كادرو نەبونى ژمارەى تەواوى فەرمانبەرى تایبەتمەندە بۆ ئەم بەرنامانە زۆر لە لێپرسراوى سەفارەتەكانى دەرەوەى ئەمریكا ئاماژە بەوە دەدەن كە فەرمانبەرانى دیبلۆماسیەتى گشتى رێگەیان پێنادرێت بە باشترین شێوە و بەشێوەیەكى نمونەى  دەستهاتە مادیەكانیان بەكاربهێنن .بەگۆێرەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكى ژمارەى پۆستى فەرمانبەرانى دیبلۆماسیەتى گشتى (887) پۆستە تاوەكو 31/3/2007 بەڵام تا ئێستا 22% ئەم جێگایانە بىَ فەرمانبەرە كە (199) جێگاى فەرمانبەر دەكات،سەرەراى ئەمانەش فەرمانبەرانى دیبلۆماسیتى گشتى ئەركێكى كارگێرى زۆریان لە سەرە كە ئەمەش كاتى پێویستى بۆ نەهێشتونەتەوە بۆ ئەوەى جەختى زیاتر لەسەر ئەركە ستراتیژیەكانى كارى دیبلۆماسیەتى گشتى بكەن ،یەكێك لەو فەرمانبەرانى دیبلۆماسیەتى گشتى ئەوەى راگەیاند كە ئەركى كارگێڕى بەتایبەتى ئەو ئەركەى كە تایبەتە بەمیزانیەو ئامادەكارى راپۆرتى كارگێڕى وژمێریارى كاتێكى زۆرمان لێدەگرێت بۆ ئەوەى ئەركى سەرەكى و چالاكى دیبلۆماسیەتى گشتى بەئەنجام بگەیەنین ، ئەوەى كە لە راپۆرتێكدا هاتووە پێشنیاردەكات كە ئەركى كارگێڕى سوك بكرێت بۆ ئەوەى بتوانرێت رووبەرێكى فراوان دابین بكرێت بۆ ئەنجامدانى كارو دیبلۆماسیەتى گشتى كە ئەمەش جەوهەرى كارى دیبلۆماسیەتى گشتیە.
 شەشەم/نەبونى فەرمانبەرى شارەزا لە زمانى كۆمەڵگا ناوخۆییەكاندا كە تیایدا كاردەكەن ئەم كێشەیەش لە كۆمەڵگا ئیسلامیەكاندا بەئاشكرا دەردەكەوێت بەتایبەتى لە كۆمەڵگا عەرەبیەكاندا،لە راپۆرتێكى (ئەنجومەنى لێپرسینەوەى حكومیدا) كە لە ساڵى 2006 دا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەدات كە لە 30% فەرمانبەران لە پۆست و كارى دیبلۆماسیەتدا لە دەوڵەتە ئیسلامیەكاندا خاوەن مەرجى پێویست نین بۆ بەجێهێنانى ئەركە دیبلۆماسیەكانیان كە ئەمەش رێگریەكى بەرچاوى كارى دیبلۆماسیە لەم وڵاتانەدا. 
 
 
 
samansL2001@yahoo.com 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.