Skip to Content

Friday, October 22nd, 2021

دەسەلات شۆرشی نێرگز ناشیرین دەکات

Be First!
by February 24, 2011 گشتی

زۆر ولاتی تۆتالیتاری رۆژهەلاتیم بنیوە کەبەهەموو شێوەیەک مرڤە نیشتیمانپەروەکان ناشیرین دەکەن ولەبەهای کارە جوانەکانیان کەم دەکەنەوە. ئەو رژێمانە هەزارەها بەلێن  بەمیللەت دەدەن بەبێ ئەوەی هیچیان بەجێ بگەیەنن، پەنا دەبەنە بەر هەموو شتێک بۆ ئەوەی بلێن ئێمە راست دەکەین و  ئەوان جگە لەکۆمەلێکی گێرەشێوێن وبەکرێگیراو هیچی دیکە نین. ئەوان ئەم بەها جوانانەی ئێمە دروستمان کردووە، دەیشێوێنن و ولات دەخەنە مەترسیەوە. بەداخەوە ئەمە پەیامی دەسەلاتی کوردی بوە لەدوای 17 ی شوباتەوە کەدەقاودەق لەپەیامەکەی قەزافی دەچێت کەدوێنێ 22 ی شوبات بلاوکرایەوە.
ئەوەی ئێستا روو دەدات ئەوەیە دەسەلات کوردی لەرێگەی میدیا زەبەلاحەکەیەو هەول دەدات ئەو خۆپیشاندانانەی جەماور ناشیرن بکات و بەهەموو شێوەیەک هەول دەدا خەلک لەسەر پەردەی تەلەفزیۆنەکان کۆبکاتەوەو بۆ ئەوەی باس لەمەترسی ئەزموونی کوردستان و کۆمەلێک قسەی بێبەها کەهەمووان سالانێکە ماندوو بووین لێیان. هەرزەکاو مندال و پیرو پەککەوتەکانیش بۆ ئەم مەبەستە کۆدەکاتەوە چون دەسەلاتە تۆتالیتارەکان رستە ناشیرینەکان خۆیانی پێ دووبارە دەکاتەوە. دەسەلات لەبری ئەوەی گوێ لەو جەماوەرە بگرێ و  داخوازییەکانیان جێبەجێ بکات هەول دەدات بەگێرەشێوێن و خائین و .هتد ناوزەدیان بکات. ئەم دەسەلاتە بەهەمان شێوەی دەسەلاتە تۆتالیتارەکان چەندین کۆبوونەوە دەکات  بۆئەوەی ناشیرینترین ووشەو دەستەواژە بۆئەو کۆمەلە راپەریوە دابتاشێت. دەسەلاتی ئێمە توانای داتاشینی ئەو دەستەواژانەشی نیە، بۆیە هەمان ئەو دەستەواژانە بەکار دێنێت کەسالانێکە بەعس بۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازی خەلکی بەکار دەهێنا
ئەوەی دەرکەوتوو تاوەکو ئێستا دەسەلات لەپەیامی ئەو راپەرینە تێنگەیشتوەو ئامادە نیە تەنانەت گوێشیان لێبگرێ. زوربەی بەرنامەی تەلەفزیۆن ورادیۆو رۆژنامەکانی  دەسەلات ئەم خۆپیشاندانانە بەهێرش دەزانن بۆ سەر پارتی، ئەمەش گەورەترین هەلەیەو نیشانەی ئەوەیە دەسەلات بەهیچ شێوەیەک لەهونەری بەبرێوەبردنی دەولەت تێنەگەیشتووەو ئامادە نیە گوێ لەخەلک بگرێت. لەبری ئەوە دەسەلات دەیەوێ لەرێگەی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە گرفتەکان چارەسەر بکات ئەمەش هەلەیەکی دیکەی دەسەلاتە چونکە ئەوخەلکە راپریوە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنیان بەجێ هێشت چونکە ئەو حیزبانە هەلوێستێکی خراپیان لەگەل ئەو گەنجانە هەبوو.
دەسەلات هەرچۆنێک بخوازێ یانا، بەداخەوە بەهەمان ستایل و مێتودی دەسەلاتە تۆتالیتارەکان رووبەروی جەماوەرەکەی خۆی دەبێتەوە. دەبێ دەسەلات لەوە تێبگات ئەگەر ئەمرۆش ئەم خۆپیشاندانانە کپ ببنەوە ئەوە مانگێکی دیکە یا سالێکی دیکە سەر هەلدەدەنەوە. من وای دەبینم دەسەلات توانای بەرێوەبردنی دەولەتی نیەو هیوادارم پەنا نەباتە بەر ئەو مێتودەی قەزافی تەنها لەبەر ئەوەی لەسەر حوکم بمێنێتەوە
   

فایەق سەعید

Previous
Next

Leave a Reply