Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

راپۆرت سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشانده‌رانی هاڵ له‌ به‌ریتانیا دژ به‌ هێرشه‌کانی ئیسرائیل

Be First!
by January 12, 2009 تایبەت

  تایبه‌ت به‌ ده‌نگه‌کان
 
 ڕێکه‌وتی9،1،2009، له‌ تێکڕای شار و شارۆچکه‌کانی به‌ریتانیا خۆپیشاندانی  نه‌ته‌وه‌یی گشتی به‌رێوه‌چوو دژی به‌رده‌وامی هێرشی‌ ‌ زه‌مینی و ده‌ریای و ئاسمانیه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین. هه‌نووکه‌ ئۆپراسیۆنه‌که له‌ هه‌فه‌ته‌ی سیهه‌مینیدایه‌ و هه‌تاوه‌کو  ئێستاش  زیاتر له‌ 900 خه‌ڵکی سیڤیل بوونه‌ته‌ قوربانی و  گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و   نزیکه‌ی   4.000 هه‌زاری دیکه‌ش بریندار بوون که‌ زۆرینه‌یان منداڵ و ژنن .
 خۆپیشاندانه‌کانی به‌ریتانیا  له‌لایه‌ن  رێکخراوه‌کانی، دژه‌ جه‌نگ، که‌مپینی هاوپشتی فه‌ڵه‌ستینی و یه‌کێتی کرێکاری یونیسۆن، که‌ دووهه‌م گه‌وره‌ترین یه‌کێتی کرێکاریه‌ له‌ به‌ریتانیا رێکخرابوو،  جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ له‌نده‌نی پایته‌خت به‌ ده‌یان هه‌زار له‌ خۆپیشانده‌ران ئاماده‌ بوون و له‌ شاره‌کانی تری به‌ریتانیاش به هه‌زاران  له‌ خه‌ڵک و کرێکارانی یه‌کێتی کرێکاری یۆنیسۆن ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ بوون. په‌یامنێری ده‌نگه‌کان له‌ شاری هه‌ڵ، له‌ باکوری رۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌ره‌ ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ بووه‌ و راپۆرتی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌که‌ بۆ ناوردوین .
 
 په‌یامنیری ده‌نگه‌کان:
   له‌ به‌رده‌م مۆنۆمێنتی جه‌نگ له‌ به‌رامبه‌ر بازگه‌ی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری سه‌ره‌کی شاره‌که‌،  نزیکه‌ی 600 خۆپیشانده‌ر ئاماده‌ بوون له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام په‌یوه‌ست بوونی  خۆپیشانده‌رانی تر که‌ تێکڕا له‌ نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و باکگراوند و چینی جیاوازبوون. له‌ شوێنی خۆپیشاندانه‌که‌ چه‌ند  که‌سایه‌تیه‌ک قسه‌یان بۆ خۆپیشانده‌ران کرد و ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئیسرائیل ده‌ربری،له‌وانه‌ مایکڵ ئاده‌مسۆن، سکرتێری گشتی یه‌کیتی کرێکاری یۆنیسۆن له‌ هه‌ڵ،  دارین هه‌یڵ ئه‌ندامی شاره‌وانی پارتی کار، له‌گه‌ڵ چه‌ند رێکخه‌ر و کاسایه‌تی که‌مپینی پشتیوانی فه‌ڵه‌ستین و رێکخراوی دژه‌ جه‌نگ و پارتی کرێکارانی سۆسیالیست.
 شایانی باسه‌   خه‌ڵکیکی بێشومار ریزیان گرتبوو بۆ ئیمزاکردنی فۆرمه‌کانی که‌مپینی هاوپشتی فه‌ڵه‌ستینی و یه‌کێتی کرێکاری یونیسۆن، که‌ تیایدا داوای کۆتای هێنانی هێرشه‌کانی ئیسرائیلیان ده‌کرد بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێتاوانی فه‌ڵه‌ستین .


  کۆمه‌ڵێکی تری خۆپیشانده‌رانیش له‌ سه‌ر شاقامه‌که‌ پلات کارته‌کانی یه‌کێتیه‌ کرێکاریه‌کانیان به‌ ده‌سته‌وه‌بوو‌ که‌ له‌سه‌ریان نوسرابوو‌ ( کرێکارانی جووله‌که‌ و عه‌ره‌ب دژ به‌ تیرۆریزم و جه‌نگ)، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجدان بوو‌ ، زۆرێک له‌ خۆپیشانده‌ران پلات کارتی سه‌رۆکی ڤه‌نزوه‌یلا (هوگۆ شاڤێز) و ووته‌کانی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یان دژ به‌ جه‌نگی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌رڵه‌ستین به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو‌ . له‌ته‌ک وێنه‌ی (شاڤێز) ووته‌که‌ی نووسرابوو " سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌بیت بدرێته‌ دادگای تاوانی جیهانی له‌ گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ج.و.بوش هه‌ر ئێستا".
 له‌ چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ مایکل ئاده‌مسۆن سکرتێری گشتی یه‌کێتی کرێکاری یۆنیسۆن له‌ شاری هه‌ل  ، مایکل   ووتی " یه‌کیتی کرێکاری ئێمه‌ زۆر له‌ مێژه‌ به‌شیکه‌ له‌ که‌مپینی هاوپشتی فه‌ڵه‌ستینی و هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ لێره‌ین بۆئاگربه‌ستی راسته‌وخۆ له‌ ناوچکه‌ به‌ڵام ئێمه‌ پێمان وایه‌ کێشکه‌ ته‌نها جه‌نگه‌که‌ نیه‌ به‌ڵکو ئه‌وه‌ یه‌ که‌ سیاسه‌تمه‌دارانی ناوچه‌که‌ ئه‌و چاره‌نووسه‌ ڕه‌شه‌ بۆ کرێکاران و خه‌ڵکی ئاسایی له‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین و له‌ ئیسرائیل دیاری ده‌که‌ن بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ریان پێبگیرێت "
 ژۆ گیبینسیش. که‌ رێکخه‌ری هه‌رێمیی یه‌کێتی کرێکای یونیسۆنه‌ وتی " یه‌کێتی کرێکاری ئێمه‌ پێی مه‌حکومه‌ که ده‌بینێت حوکومه‌تی‌ ئیسرائیل پێی وایه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانێت بچێته‌ خاکی یه‌کێکی تره‌ وه‌ و ده‌ست بکات به ته‌قه‌ و  کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوان،  وه‌ له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئێمه‌ پشتگیری له‌ حه‌ماس و هاویشتنی ڕاکیته‌کانیان ناکه‌ین ، به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی حوکومه‌تی ئیسرائیل به‌ ته‌واوه‌تی نایه‌کسانه‌، وه‌ پێم خۆشه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌  بکه‌م که‌ هیچ کام له‌ وته‌بێژه‌کان باسیان نه‌کرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ 10.000 له‌ کرێکارانی ئیسرائیسلی و فه‌ڵه‌ستینی به‌یه‌که‌وه‌ دوێنی  له‌  ته‌ل ئه‌بیب  ڕێپێوانیان سازدا دژی کاردانه‌وه‌ی حوکومه‌ته‌که‌یان، بۆیه‌ یه‌کیتی نێوان کریکاران و خه‌ڵک له‌ یه‌کیتیه‌ کرێکاریه‌کان تاکه‌ ڕێره‌وه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وه‌ پێشه‌وه‌ و وه‌ستانه‌وه‌ دژی تیرۆری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و تیرۆریزمی حه‌ماس له‌ فه‌ڵه‌ستین"  ژۆ گیبینس ئاماژه‌شی بۆ ئه‌و   £10.000 پاوه‌نده‌ کرد که‌ یه‌کیتی کرێکاری یونیسۆن ناردویه‌تی بۆ یارمه‌تی ته‌ندرووستی له‌ که‌رتی غه‌زه‌  و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ دڵنیان له‌وه‌ی پاره‌که‌ ناچێته‌ ده‌ستی حه‌ماس چوونکه‌ ئه‌ندامانی یه‌کێتی کرێکاری یۆنیسۆن هه‌نووکه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستینن  و پاره‌که‌ له‌ یه‌کێتی کرێکارانی فه‌ڵه‌ستینیه‌وه‌ خه‌رجی ده‌کرێت بۆ  پێداویستییه‌ ته‌ندرووستیه‌کان.
 له‌ خۆپیشاندانه‌کادا خوێندکارانی کۆلێژ و زانکۆکانیش له‌ شاره‌که‌ ئاماده‌گی و ڕۆلێکی باشیان بینی، ( ژیم سۆرۆ) که‌ موزیک ژه‌نی ناسراوی شاره‌که‌یه‌و خوێندکاره‌ له‌ زانکۆی هه‌ڵ ووتی " من ئه‌مرۆ لێره‌م بۆ ناره‌زای ده‌ربرین دژی کاردانه‌وه‌کانی ئیسرائیل، ئه‌وان په‌یمانی ئاشتیان شکاند و ده‌ست به‌سه‌ر خاکی زیاتریشدا ده‌گرن منیش دژی ئه‌وه‌م بۆیه‌ لێره‌ ناره‌زایه‌تی خۆم به‌رامبه‌ر به‌ ره‌فتاریان ده‌رده‌برم"  .  هه‌روه‌ها (ریچارد ساڤیچ) خوێندکاری راگه‌یاندن له‌ کۆلیژی هه‌ڵ ووتی "  ئه‌وه‌ی له‌ غه‌زه‌ رووده‌دات هه‌ڵه‌یه‌ له‌ ڕووی رامیاری و له‌ ڕووی مۆڕالیشه‌وه‌، زایۆنیسته‌کان تاوانی کۆمه‌ڵ کوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌روه‌ک هیتله‌ر وه‌ ئه‌مه‌  ده‌بێت بوه‌ستێت"
  ریچارد له‌سه‌ر خۆپیشاندانی نه‌ته‌وه‌یش ووتی " من زۆر خۆشحاڵم که‌ ده‌بینم شاره‌که‌مان له‌گه‌ڵ شاره‌کانی تر پێکه‌وه‌ هه‌ستاون که‌ نیشانی ده‌دات پاڵپشتیه‌کی زۆر هه‌یه‌ بۆ کێشه‌که‌ وه‌ نیشانیشی ده‌ددات که‌ خه‌ڵك وا خه‌ریکه‌ هه‌ڵده‌ستن و خوازیارن ده‌نگیان ببیسترێت له‌ سه‌ر کێشه‌ ده‌ره‌کیه‌کان وه‌ک له‌وه‌ی هه‌موو شته‌کان بۆ حوکومه‌ت جێ بهێڵن و چاره‌نووس بده‌نه‌ ده‌ست گه‌مژه‌یی".
 له‌دوای گوێگرتن بۆ وته‌بیژان، خۆپیشانداران به‌ ناو شاردا به‌ رێپێوان به‌ڕێ که‌وتن و تا به‌رده‌م ئه‌پارتمانتی که‌ناڵی بیبسی و له‌وێ له‌ رێگای مایکرۆفۆنه‌کان هاواریان له‌ که‌ناڵی بیبسی ده‌کرد که‌ راستی ئه‌م جه‌نگه‌ بخاته‌ روو، پاشان رێپێوانه‌که‌ رووی خۆی وه‌رگێراو بۆ ناوه‌ شار به‌ریکه‌وتن.
 شایانی باسه‌ ڕێپیوانکه‌ ببوه‌ دووبه‌ش، هه‌ندیکی که‌م له‌ خۆپیشانده‌ران که‌ به‌ ئایین موسوڵمان بوون  وتاری ئاینیان ده‌کێشا، وه‌لێ زۆرینه‌ی خۆپیشانده‌ران بو وتاری (کرێکاران یه‌کگررتوون هه‌رگیز شکست ناخۆن، نا بۆ جه‌نگ نا بۆ تیرۆریزم، نا بۆ توندڕه‌وی، به‌ڵێ بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیموکراسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین) به‌ ناو شاردا تێپه‌رین خه‌ڵکێکی زۆر له‌ ناو شار په‌یوه‌ست بوون به‌ ڕێپێوانه‌که‌ و له‌ کۆتایدا به‌ ئاماری پۆلیسی هه‌مبه‌رساید 700 خۆپیشانده‌ر ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ بوون. 
 
 photos by Tammie Baxter

Previous
Next

Leave a Reply