Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
راگەیەندراوێك لە دەستەى ژنانى چالاكى راپەرینەوە

راگەیەندراوێك لە دەستەى ژنانى چالاكى راپەرینەوە

Closed
by September 18, 2008 ژنان

 راگەیەندراوێك لە دەستەى ژنانى چالاكى راپەرینەوە

 ئێمە وەك دەستەى ژنانى چالاكى راپەرین هەواڵى كوشتنى ژنێك بە ناوى ( نەزاهەت عومەر) لە رۆژى 16/8/2008 و لەناو شارۆچكەى حاجیاوا,  ئیدانە دەكەینو پێمان وایە ئەمە بەرهەمى عەقڵى توندوتیژىو پێشێلكردنى یاساو رێزنەگرتنى بنەماكانى ئازادىو سوككردنى مرۆڤە بە ئاراستەى عەقڵى دڕندەییدا.  ئێمە لە كاتێكدا پرسەو سەرەخۆشىو هاوخەمى خۆمان بەرامبەر ئەو روداوە رادەگەیەنین, لە هەمانكات داوا دەكەین بە زووترین كات لێكۆڵینەوو بەدواداچوون  لەو روداوە بكرێتو ئەنجام دەرانى ئەو كارە بە یاسا بگەیەنرێن.
 بەرێزان: وەك لاى هەموو لایەكتان رۆشنە (دەستەى ژنانى چالاكى راپەرین) لە دواى راگەیاندنى خۆییداو  كۆنفرانسێكى فراوانى لەسەر  لێكۆڵینەوە لە هۆكارو چارەسەرەكانى دیاردەى توندوتیژى بەرامبەر بەرامبەر بە ژنان ئەنجامى دا, كە ئامانج تێیدا هۆشیارى كۆمەڵایەتىو سەروەرى یاساو رێزگرتن بووە لە بنەماكانى مافەكانى مرۆڤو بەگژداچونەوەى توندوتیژى بەرامبەر بە ژنان, بۆیە ئێمە ئەركى بەدواداچوونى حاڵەتەكانى كوشتنى ژنانو توندوتیژى بەرامبەریان بە كەسێكى تایبەتى دەستەكەمان دادەنێینو پێشمان وایە ئەمە ئەركى هەموو دامودەزگا پەیوەستدارەكانى دەوڵەتو رێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنیە كە بەتەنگ ئەو روداوو كارەساتانەدا بچن, كە دەبنە مایەى كوشتنو توندوتیژى بەرامبەر بە ژنان. پێویستە پاڵپشتى لەدادگاو یاسا بكەین بۆ ئەوەى تاوانباران لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێتو بە سزاى خۆیان بگەیەنرێن, بۆیە لێرەوە داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسیەكانو رێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى دەكەین كە پاڵپشتى ئێمەو خێزانى تاوان لێكراو بكەن بۆ ئەوەى ئەو تاوانبارانە چى دى لە یاسا هەڵنەیەنو بدرێنە دادگا. هەروەك بە پێویستیشى دەزانین لەو راگەیەنراوەماندا هەڵویستى دەستەكەمان رابگەیەنین كە بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەین بە بیناوو پاساوى نابەجىَ ێولحى عەشایەرى یان هەر جۆرە بەرنامەیەكى ترى دەرەوەى یاسا لە چارەسەكردنى ئەو كێشەیەدا رۆڵ ببینێت, بە پێچەوانەوە دەبێت یاسا سەروەر بێتو بكوژان بدرێنە دادگا
 دەستەى ژنانى چالاكى راپەرین
                                                                     17/9/2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.