Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
رێكخراوەكانى ژنان زمانحاڵى ژنن نەك روخێنەرى … گەرمیان , شەهلا عەزیز

رێكخراوەكانى ژنان زمانحاڵى ژنن نەك روخێنەرى … گەرمیان , شەهلا عەزیز

Closed
by February 26, 2008 گشتی

  جێگاى خۆش حاڵیە لەم چەند ساڵەى دوایدا چەندین رێكخراو و سەنتەرى تایبەت بە ژنان لەهەوڵ و كۆششدان بۆبەرەوپێش چونى ڕەوشى ژن لە كۆمەڵدا و زیاد لە پێویستیش خۆیان ماندوو دەكەن و زۆرینەیان بەدڵسۆزییەوە  هەوڵەكانیان چڕ كردوەتەوە  تا بتوانن ژنان لەو تەنگ و چەڵەمانەى كەساڵەهاى ساڵە پێوەى گیرۆدەن ڕزگار بكەن بەڵام مەخابن هەندێك لە ژنانى كۆمەڵگە لەپاى ئەوەى كەبەچاوی  رێزو پڕ هیواوە بڕواننە ئەو ژنانەى كەلە ڕیكخراوەكان كارى جدى دەكەن بۆ بەدیهاتنى خەونەكانى ژنان و داكۆكى كردن لەمافە كانیان كەچى بەداخەوە سەرەڕایى ئەو هەموو فەزا ترسناكانەى كە بەسەریانداهاتووە بەچاویكى كەم و گومانەوە دەڕواننە ژنانى نێو ڕیكخراوەكان بەتایبەت لە لادىَ و ناحیەو شارە  كەنارەكاندا .
  لەم  جۆرە شوێنانە دەرچون لە ماڵ و تێكەڵ بوونى ژنان و پیاوان لەفەرمانگە و ریكخراو ، بەئیشێكى نوىَ و نامۆ دەزانن چونكە هێندە كەلتور زاڵە بەسەر عەقلێتى ئەوبەشەى ژنان كەبەزەحمەت دەتوانرێت بەئاگابهێنرێنەوە لەوەى كە ئامانجى ئەم ریكخراوانە داكۆكى كردنە لەوان,  بۆ نموونە بەشێكى ئەو ژنانە بەتەمەنەكانن كەلەهەرجێگایەك یان كەناڵێكى ڕاگەیاندن باس لەمەسەلەكانى ژنان بكرێت خێرا لە بەرى خۆیانەوە پورتە و بۆڵەیەك دەكەن و میلى ڕادێو یان TV   یەكە دەگۆڕن و باس كردن لە مەسەلەكانى ژنان بەهێزێكى روخێنەرى شەرەفى كچەكانیان و  ترسێنەر یاخود لادان لە قەڵەم دەدەن بەتایبەت ئەوكچانەى كە لە تەمەنێكى تازەپێگەیشتوودان .
 بەشێكى دیكەى ئەو ژنانە ئەوانەن كە ئاین و عەیبە تێكەڵ دەكەن بەوەى كە ئامانجى ئەو ریكخراوانە ئەوەیە كە ژنان دوربكەونەوە لەئاینى بیرۆزى ئیسلام  لەهەمان كاتدا ووشەى عەیبەو گوناهە دەكەنە ویردى سەر زاریان بەبى ئەوەى هەوڵى تیگەیشتنى جدى بدەن بۆئاشنابونیان بەو ریكخراوانە , هەندێكى تر لەو ژنانە هیچ ئاگایان لەوەنیە كە لە شارەكەیان یان ناوچەكەیاندا  ریكخراویكى ژنانە هەیە كەبەداخەوە دەڵێین ئەو ژنانەن كە زۆر خۆیان بە رۆشنبیرو تیگەیشتوو لەقەڵەم دەدەن كە ئەوانەن كەهەندێكیان( فەرمانبەر , مامۆستا   یاریدەرەى پزیشك …هیتد)  ئەم بەشەى ژنان كەپۆست و كارەكەیان جێگاى شانازیە بەڵام بەداخەوە هیچ شتێك دەربارەى مافەكانى ژنان نازانن و لەهەمانكاتیشدا خۆیان لەورێكخراوانە بەدور دەگرن تەنانەت گەر بۆ كەنالێكى ڕاگەیاندن یان بۆ كارێكى رۆژنامەوانى  لەبارەى ژنانەوە پرسیاریان لێبكەین هیچ لەو رووە نازانن و خۆیان دورە پەرێز دەگرن .
  بۆ زاڵ بون بەسەر ئەم عەقلێتانەدا  پێویستە رێكخراوەكانى ژنان رێوشوینى تایبەت بگرنەبەر وەك كردنەوەى خولى تایبەتى هۆشیاركردنەوەى مانگانە لە سەرجەم دیهات و ناحیە و شارە كەنارەكاندا ,  دەست پىَ كردنى هەڵمەتى تایبەت لەلایەن ڕاگەیاندنى غەیرى ژنان و هەوڵ دان بۆ بوژانەوەى بارى ئابورى ژنانى دەست كورت و هەژار و كردنەوەى خولى هۆشیارى بۆ پیاوان  و لەمانگانە چەندجاریك سەردانى ناوەندى و ئامادەیەكان بكەن بە پێدانى زانیارى لە بارەى مافەكانى ژنانەوە.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.