Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ساردى پۆلەكان و سیستەمى سویدى…سەباح عەلى جاف*

ساردى پۆلەكان و سیستەمى سویدى…سەباح عەلى جاف*

Closed
by January 19, 2008 گشتی

  هەموو رۆژێك كە دەچیتە پۆلەكانى خوێندن لەگەڵ نوسینى یەم وانە لەسەر تەختە رەشەكە دەستەكانت گۆ ناكات هێندە ساردە و وەزارەتى پەروەردەى خەمخۆرییش دەیەوىَ سیستەمى سویدى لە كوردستان جىَ بەجىَ بكات , مامۆستا بەو تەمەنە گەورەی و بەو هەموو بەرگریەى لاشەیەوە هێندە سەرمایەتى ئاخۆ قوتابى و مناڵى داماو چیى بكات لە سەر ئەو رەحلە رەق و تەق و ساردە .
 ساردى پۆلەكانى خوێندن وا دەكات كە خوێندكار هەر بیرى لاى ئەو رچین و تەزینە بێت كە لە بەیانى زوودا كە دەچیتە ژوورەوە ئەو مێشكەە سپى و جوانەى دەڕچێت و مێشكى جام دەبێت و ئتر مامۆستایش دەست دەكات بە وانە ووتنەوە و دەى هەستە بزانم چى دەزانى و كاكى قوتابى لە سەرما هیچى بیر نەماوە و مامۆستاى دڵسۆزیش بە دار و زللە دێتە سەر و گوێى قوتابیەكەدا و هێندەى تر توشى سەرما دەبێت , ئەم كەش و ژینگە وا دەكات كە بە درێژى دەوام قوتابى بەستە زمان ئاگاى لە پۆل و خوێندن نەبێت .
 وەزاەتى پەروەردە دەیەوىَ كەشى سوید بخوڵقێنىَ لە رووى سەرماوە بۆ ئەوەى خوێندكار و قوتابى كورد وا بزانىَ لە سویدایە و دواتر بە پرۆگرام و مەنهەجى دوو لەهجەوە دەست دەكات بە جىَ بەجىَ كردنى ئەو پلانە سویدیە لە پۆلێكى پڕ لە خۆڵ و سارد و بە مامۆستاى فول مەعلومات و پڕ لە زەوقەوە , ساردى پۆلەكان وا دەكات كە مامۆستاى پڕ لە عیلم و مەعریفە زۆر گەرم و گوڕانە زانست ببەخشێتە قوتابیان .
 وەزراتى پەروەردەى سوید ببورە كوردستان تكایە زوو فریامان بكەون و لەو سەرمایەى سویدە رزگارمان بكەن چونكە گەر كار وا بڕوات ئەو سیستەمە توشى گرفت دەبێت و رەنگە ساردى هۆڵەكانى خوێندن گەرم بكاتەوە و كارێكى وا بكات كە هەریەكە لە مامۆستا و قوتابى نەتوانن سود لەو گۆڕانەى وەزارت وەر بگرن ؟؟.
  بڕوا بكەن زۆر ئحراج و شەرمەزار بووم ئەو كاتەى كە لە پۆلى یەكەكان وانەى پەروەدەى ئیسلامم دەوتەوە و قوتابیەكى ژیكەڵە پرسى" مامۆستا زۆر ساردە  ئەوە بۆ سۆپەكەى ئیدارە ناهێنن بۆ ئێمە" , بەراستى ئەو قوتابیە كە ئەو پرسیارەى كرد من زۆر شەرمە زار بووم كاتێك كە دەمەوىَ زەمیرى خۆم مورتاح بكەم و زانستى فێر بكەم لە كاتێكدا ئەو سەرمایەتى ؟ باشە دەكرىَ من و مامۆستاكانى وەك من چۆن وەڵامى ئەو قوتابیە بدەینەوە بەڕاستى من وەڵاِمى ئەو پرسیارە بۆ جەبابى وەزیر و وەزارتى پەروەردە بەجىَ دەهیًَڵم و پێى دەڵێم كاكى وەزیر تكات لىَ دەكەم زوو فریاى پۆلە سارد و سڕەكان بكەوە تاوەكو چى خوێدكارە وازى لە خوێندنت نەهێناوە یان هەمویان توشى نەخۆشى نەبوونە . تكایە وەزرارەتى پەروەردە پۆلەكان گەرم بكەرەوە و فریا بكەوە و نەوت و سۆبە بگەیەنە قوتابخانەكان بە تایبەت قوتابخانەى شوێنە زۆر ساردەكان  .

گەرمیان
 sabahali83@yahoo.com
مامۆستا لە قوتابخانەى مەرزیە لە ناحیەى رزگارى
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.