Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

سبه‌ی عه‌بای كرمانج نمایش ده‌كریت

Be First!
by October 27, 2010 شانۆ

 
 
له‌ درێژه‌ی نمایشه‌كانی وه‌رزی هه‌ولێری شانۆیی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر به‌ هاوكاری تیپی هونه‌ری رۆژ، شانۆگه‌ری “عه‌با نمایش ده‌كات.
ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌ نووسینی یوسف سائیغ و فه‌لاح شاكره‌، رێبین ره‌سوڵ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، كرمانج مسته‌فا كاری ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ هاوار حه‌مید و نه‌رمین ئه‌سیر وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ كاره‌كه‌دا به‌شدارن.
كرمانج مسته‌فا له‌ لێدوانێكیدا گووتی “له‌ درێژه‌ی نمایشه‌كانی وه‌رزی هه‌ولێری شانۆیی، كاتژمێر 4:30ی ئێواره‌ی رۆژانی سێشه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌، له‌ هۆڵی گه‌لی شاری هه‌ولێر، شانۆگه‌ری “عه‌با” نمایش ده‌كرێت”.
گووتیشی “ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ باس له‌ وێنه‌گرێكی جه‌نگ ده‌كات، كه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ جه‌نگ خێزانه‌كه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناكاو نایدوێنی، دواجار ده‌یه‌وی قسه‌ بكات پیاوه‌كه‌ی ده‌چێته‌وه‌ شه‌ڕ، ئیدی له‌وێوه‌ به‌ تاوان و كاره‌ساته‌كانی شه‌ڕ ئاشنا ده‌بین”.
 

 

Previous
Next

Leave a Reply