Skip to Content

Friday, October 22nd, 2021

سلێمانی …. حه‌مه‌ کاکه‌ڕه‌ش

Be First!
by February 18, 2011 گشتی

 سلێمانی سلێمانی شاری عه‌شق و جوانی و هه‌ژان
ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی به‌عسیه‌کانت له‌ خوێنی خۆیانا گه‌وزان
ئه‌ی شاره‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌دو شێخی نه‌مر، سلێمانی
ئه‌منه‌ سووره‌که‌ شایه‌ده‌ که‌ تۆ شاری کۆڵنه‌دانی
به‌داخه‌وه‌ جارێکی تر گوله‌ی زۆڵه‌ کوردی نامه‌رد
خوێنی لاوه‌کانتی ڕژان، به‌خوێن سوور بووه‌ دارو به‌رد
دڵنیابه‌ سلێمانی ئه‌مانه‌یش خاشاکی به‌رپێن
ئه‌مڕۆبێ یاخود سبه‌ینێ له‌شارا هه‌ر وه‌ده‌ر ئه‌نرێن
مانگه‌شه‌وی ئازادی تۆ ئاوانابێ سلێمانی
ئه‌مانه‌ سه‌گن ده‌وه‌ڕن به‌ ئازادی و عه‌شق و جوانی
ئه‌مانه‌ کوڕی تاوانن به‌خیانه‌ت گۆشکراون
له‌وه‌ته‌ی هه‌ن ڕه‌گی گولین له‌ هه‌ناسه‌مان ئاڵاون
ئه‌مانه‌ مێژوویان دیاره‌ تینوێتییان به‌خوێن ئه‌شکێ
ئازاد نابین تا ئه‌وده‌مه‌ی که‌ ده‌ڕۆن و ملیان ده‌شکێ.
——
ناتوانم بڵێم ئه‌مه‌ شیعره‌ به‌ڵام وه‌ک ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆم نه‌متوانی بێده‌نگبم له‌ به‌رامبه‌ر کوشتنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی سلێمانی که‌ ئه‌وپه‌ڕی  غه‌درو وه‌حشه‌ت و دڕه‌نده‌یی بوو.

Previous
Next

Leave a Reply