Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
سوپاسنامه‌ی عه‌لی مه‌حمود

سوپاسنامه‌ی عه‌لی مه‌حمود

Closed
by February 3, 2011 تایبەت

سوپاسنامه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك 

خۆشه‌ویستان و ئازیزان له‌ (( جه‌ماوه‌ر , ماڵپه‌ڕه‌كان,سه‌ته‌لایت و رادیۆكان, , رێكخراوو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان …. ))  پڕ به‌ دڵ سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌موولایه‌كتان یه‌ك به‌ یه‌ك  ده‌كه‌م , ئه‌و به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتن و پشتیوانی هاتنه‌ی  ئێوه‌ نه‌بوایه‌ قه‌ت وا به‌ زوویی و به‌  ئاسانی به‌ كه‌فاله‌ت به‌ شێوه‌ی كاتی به‌ر نابووین .
من  سه‌ربه‌رزم  به‌وه‌ی  هاوڕێ  و پشتیوانی وه‌ك ئێوه‌م  هه‌یه‌ , له‌وه‌ش زیاتر سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ی  له‌ گه‌ڵ  هه‌ردوو خۆشه‌ویست و هاوڕێم مام هه‌ژار و  كاك ناجی  له‌سه‌ر  خۆپیشاندانی دژ به‌ ئیعدامكردنی كوردان  گیراین ,په‌یمانیشتان  پێ ده‌ده‌م له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌رده‌وام بین .

بچوكتان 
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
3-2-2011

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.