سیناریۆیه‌کی تری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێشێلکردنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری
سیناریۆیه‌کی تری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێشێلکردنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و
بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لکی کوردستان دژ به تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
پاش چوار مانگ له‌چاوه‌روانی خه‌لکی کوردستان بۆ ئاشکرا کردنی تاوانابارانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له 15/9/2010 لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان راگه‌یاندنێکی بلاوکردۆته‌وه، له‌و راگه‌یاندنه‌دا ئه‌نجام دانی ئه‌و تیرۆره‌ی خستۆته پال رێکخراوه‌ی ئه‌نسار ئه‌لئیسلام، که گوایه سه‌رده‌شت عوسمان به‌لێنی به رێکخراوه‌ی ئه‌نسار ئه‌لئیسلام داوه له‌گه‌لیان کار بکات،به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌لێنه‌کانی خۆی پاشگه‌زبۆته‌وه ئه‌و ریکخراوه تیرۆریسته سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆر کردوه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان به‌تایبه‌تی بۆ پێش‌گرتن و سه‌رکوت کردنی بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لکی کوردستان، له‌دژی گه‌نده‌لی و به‌تالان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لکی کوردستان و نه‌بونی ئازادی سیاسی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری که‌وتوونه‌ته ته‌وتیئه دورست کردن و پیلان دانان له دژی هه‌لسوراوانی سیاسی و رۆژنامه نوسانان و پێش گرتن له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری.
بۆیه لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان له بارودۆخێکدا ئه‌و راگه‌یاندنه بلاو ده‌کاته‌وه که پارتی دیموکراتی کوردستان له‌چه‌ند هه‌ڤته‌ی رابردودا ده‌ستی کردوه به هێرش کردنه سه‌ر رۆژنامه نووسان و رۆژنامه‌ی هاوولاتی و ئاوێنه‌و لڤین،ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له تیرۆری سه‌ردشت عوسمان نه‌ک ئاشکراکردنی به‌کوژانی سه‌رده‌شت عوسمانه نه‌بوو، به‌لکو پشتوانی کردنی راسته‌وخۆی ئه‌و هێرشانه‌یه که‌پارتی دیموکراتی کوردستانه له‌دژی بزووتنه‌وه‌ی داخوازی ئازادی سیاسی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستی پێکردوه.
لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێکی هێناوه‌و هه‌ر سه‌رۆک سه‌رپه‌رشتی ئه‌و لێژنه‌یه ده‌کات، زۆر ئاشکرایه ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی که لێژنه‌که بلاوی کردۆته‌وه له‌ژێر کاریگه‌ری سیاسیه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان وچاودێری سه‌رۆک نوسراوه‌ته‌وه،بۆیه ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی که لێژنه‌که بلاوی کردۆته‌وه دوره له راستی و هیچ واقعیه‌تێکی نیه .ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک له نزیکه‌وه سه‌رده‌شت عوسمانی ناسیبێت و یان نوسراوه‌کانی خوێندبێته‌وه، ده‌زانێ سه‌رده‌ش عوسمان که‌سێکی ئازادی خواز و پێشکه‌وتوخواز بووه‌و ره‌خنه‌ی له کۆمه‌لگای دینی و عه‌شیره‌تی و خێل و بنه‌ماله و تاک حیزبی و کۆمه‌گای نایه‌کسانی گرتووه. به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م لێژنه‌یه سه‌ر به پارتی دیمه‌کراتی کوردستانه‌و له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و حیزبه ئه‌و بنه‌ماله‌یه کار ده‌کات په‌نا بۆ دورست کردنی سیناریۆیه‌ک ده‌بات که جێگای باوه‌ری هیچ که‌سێک نیه.
ئێمه وه‌کو کۆمیته‌ی به‌رگری له کرێکارانی عێراق سه‌ره‌رای مه‌حکوم کردنی لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌م بریاره‌ی لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه به مه‌ترسیدار ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر ئازدی و مافه مه‌ده‌نییه‌کانی خه‌لکی کوردستان،وه ئه‌و راگه‌یاندنه به‌پشتیوانی راسته‌وخۆی سیاسه‌ته‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ده‌زانین بۆ سه‌رکوت و هێرش کردنه سه‌ر ئازادی سیاسی وئازادی رۆژنامه‌گه‌ری،
داوا له هێزه رادیکال و که‌سانی ئازادیخواز و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و سه‌رجه‌م خه‌لکی کوردستان ده‌که‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تییه‌کان له‌هه‌ولی پێک هێنانی ناوه‌ندێکی سه‌ربه‌خۆدابن بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کان و پێش گرتن له‌وهێرشانه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستیان پێکردووه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که خه‌لکی کوردستان له چه‌ند سالی رابردوو به‌ده‌ستیان هێناوه. هه‌روه‌ها هه‌ولدان بۆ پێک هێنانی لێژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ به مه‌به‌ستی لێکۆلینه‌وه و ئاشکراکردنی ئه‌نجامده‌رانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان.
کۆمیته‌ی به‌رگری له کرێکارانی عێراق
20/9/2010