Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
سەپاندنى یاساى فرەژنى ، هێرشیكى درندانەى دەسەڵاتدارانى بزوتنەوەى كوردایەتییە بۆ سەر ژنان!

سەپاندنى یاساى فرەژنى ، هێرشیكى درندانەى دەسەڵاتدارانى بزوتنەوەى كوردایەتییە بۆ سەر ژنان!

Closed
by November 6, 2008 ژنان

 سەپاندنى یاساى فرەژنى ، هێرشیكى درندانەى دەسەڵاتدارانى بزوتنەوەى كوردایەتییە بۆ سەر ژنان!
  ئاڵافەرەج

  یاساى فرە ژنى لە یاسای بارى كەسیتىدالە بەروارى 27.10.2008 بەزۆرینەى دەنگى ئەندام پەرلەمانتاریستەكانى كوردستان بەسەر ژنانى كوردستاندا سەپینرا.هەلبەت یاساى بارى كەسێتى هەر هەمان یاساى بارى كەسیتى ژمارە 188ىسالى 1959كە حكومەتى بەعس تا لەسەر حوكم بوو كارى پێكرد.
 حكومەتى هەریمى كوردستان هەروەك چۆن نەیتوانیوەو ناتوانێت وەلامى هەبیت بۆ چارەسەرى بزوتنەوەى نارەزایەتى جەماوەریىو كرێكارییەكانى خەلكى كوردستان ، بە هەمان شیوەش ئەم دەسەلات وحكومەتە كە دەسەلاتى بزوتنەوەى كوردایەتییە، ناتوانێت یاساى بارى كەسێتى واتە پەیوەندى نێوان پیاو ژنو لە ئاستى كۆمەلایەتىو لەنیوخیزاندا بەشێوەى مۆدیرنو هاوچەرخو پێشكەوتنخوازانە چارەسەر بكات، گرَىى مەسەلەكە ئەوەیە كە ناوەڕكى ئەم بزوتنەوەیە دژ بە خواستو مافەكانى ژنانە. بۆیە دەبینین كە ئەم دەسەلاتە بۆ دارشتنى ئەم یاسایەى پەناى بردۆتە بەر دواكەوتوترین بیروراو عادات و تەقالیدى عەشائیرىو خیڵەكى و ئیسلام،هەر وەك بەشیك لە ئیستراتیژى دارشتنى یاسا لە كوردستاندا. یەكیتى و پارتى  لە ماوەى حوكمرانى 18سالەیاند تینوێتیىیان بە خوین و گۆشتى هەزارەها ژنى بىَ تاوان لە ژیر ناوى یاساى (ناموسپەرستى )دا نەشكا، ئیستاش لە ریگاى پەرلەمانەكەیانەوە ئەیانەویت، ژنان لە كوردستان زیاتر گیرۆدە بكەن بە دەست توندو تیژىو پلە دوویىو بىَاعتبارىو مل كەچى كە هەمووشى ڕێگا خۆشكەرە بۆ خۆكوشتنى زیاترى ژنان. لەهەمانكاتدا دەسەلاتى بزوتنەوەى كوردایەتى بە بریاردانى لەسەر ئەم یاسایە زەربە بدات لە  خەباتى 18ساڵەى بزووتنەوەى یەكسانىخوازى ژنانو لیرەشەوە یاساى فرە ژنى بەسەر كۆمەلگادا بسەپێنن! بەلام لە لایەكى ترەوە ئەم بریارە سیاسیەو دەیەوێت بەدڵى حكومەتى مەركەزى ژنانى كوردستان قەێابى بكات. ئەم یاسایە لەسەر حسابى خەلكى كوردستان دیارى دەستى ئەم بزوتنەوەیەیە بۆ هیزە ئیسلامییەكانى هاوپەیمانى لە بەغدا.
 فرە ژنى ماناى ئیهانە كردنە بە شەخسیەت و كەرامەتى ژنان. ئەم یاسایە بارۆمەتریكە كە تیایدا جیگاوڕیگاى ژن دەردەكەویت لە ڕوانگەى بزوتنەوەى كوردایەتییەوە، لە ڕوانگەى یەكێتىو پارتییەوە. هەروەها ئەم یاسایە زۆر بىَ شەرمانە ژنى كردۆتە كالاى دەستى سەرمایەداران وبەرپرسانى كوردستان، زۆر بىَ شەرمانە ڕیگا دەدات بەوەى كە پارەى هەیە ژنى زیاتر بهێنێت، وەك هەر كالایەكى دیكەى وەك هەر بوفێتى چێشتخانەیەك خاوەن پارە دەتوانیت بە ئارەزووى خۆى ژن بهێنیتو ژن ئالوگۆر پبیبكات.
 دەبیت ئەم یاسایە دەستبەجىَ هەلبوەشیتەوە، شەرمەزاریىیە كە لەسایەى ئەوپەرى گەشەى زانستو فكرو تەكنەلۆجیادا لە جیهاندا، ژنان بەدەست ئەم جۆرە یاسا كۆنەپەرستانەوە بنالێنن. ئەمڕۆ ژنانى كوردستان وە باقى ژنانى دنیا وە ژنانى ئەوروپاو ئەمەریكا مافى سادەو سەرتایى خۆیانە كە مافى یەكسانیان هەبیت لە گەڵ پیاواندا، لەوە كەمتر شایستەى هیژ ژنێك نییە.
 بەلام بۆ بەرگرتن بە یاسایە هەموو ژنانى یەكسانیخوازو پێشكەوتنخواز پێویستە لەسەنگەریكى خەباتكارانە پتەودا پیكەوە خەباتێكى سیاسى  فراوان بگرینە بەر لە پیناو هەڵوەشاندنەوەى ئەم یاسایەو كپ كردنى ئەم " پەرلەمانە دژە ژنەى كوردستان"وە هەولدان لەپیناو جێسختنى یاسایەكى یەكسان لەنیوان ژنانو پیاوادا لەهەموو ئاستەكاندا.
 
 ala_faraj@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.