Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
شارە دەوڵەمەندەکەم فەقیرە …!

شارە دەوڵەمەندەکەم فەقیرە …!

Closed
by February 29, 2012 گشتی

لە ژییاندا کەسێکی پارەدار نەبووە ماڵ و منداڵەکەی بە فەقیری و بێ پارەیی بژێن , ئەگەر چی پارەداریی لە ئاستی وڵات بێت و  بەشێوازێکی شارستانی و بچێتە پەرلەمان بۆ سەرفکردنی ئەو بڕە پارەیە, وەک ئەزانن بودجەی ئەمساڵی عێراق زۆرترین بودجەیە لە مێژووی ئەو ووڵاتەدا کە ( ١١٧) ترلیۆن دیناری عێراقیە و  کە دەگاتە نزیکەی
 ( ١٠٠.٠٥) ملیار دۆلار.
شارەزایانی بواری ئابووری ئەلێن بودجەی ئەمساڵی عێراق  ئەتوانرێت  دانیشتوانی ھەموو جێھان یپێ پژێنرێت .
شاری خورماتوو یەکێکە لە شارە ھەرە دەوڵەمەندەکانی عێراق کە دانیشتوانەکەی نزیکەی لە (٢٥٠,٠٠٠)  کەسە.
لە خورماتوو کە سێ  کۆمەڵە بیری نەوتی تێدایە و تاکو ئێستا  لە گوندەکانی ( گۆر و مۆر , پەڵکانە , پشتەوەی چیای ھەنجیرە) کە تاکو ئێستا  ٢ کۆمپانیا لە گوندەکانی ( کۆر و مۆر , بەڵکانە) کەوتوتە کار و رۆژانە داھاتەکەی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەروات , ئەمە لە کاتێکدا دێت دانیشتوانی خورماتوو لە دەستی  کەمی خزمەتگوزاری و وێڵبوون لە نێوان دوو حکومەتدا ( حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی ھەریم) و رێژەیەکی ھەرە زۆری لە چینی ھەژاریدا  ژیان بەسەر ئەبات , لەم رۆژانەدا  ووتە بێژێک بە ناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە  لێدوانێکی داوە ئەلێت : حکومەتی ھەرێم ناتوانێت چی تر لە بودجەی ھەرێم پارە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان بدات .
باشە ناوچە جێ ناکۆکەکان بەتایبەتی خورماتوو بۆ ئەتوانێک لە نەوتی خۆی بۆ حکومەتی ھەرێم بنێرێت و حکومەتێکی  پێ بژێنێت , ھەرێمیش نەتوانێت خزمەتی ئەو شارە بکات .
من پێم ناخۆش نییە نەوتەکەی خورماتوو  بۆ خزمەتی مییلەتی کورد بکار بھێنریت  بەلکو لەوە باشترە بنێردرێت بۆ بەغدا و خزمەتی دوژمنای کوردی پێ بکرێت , بەڵام لێرەدا  حکومەتی ھەرێم کە ئەکرێت لەبری ئەو نەوتە خزمەتی  خورماتوو بکات و ھیچ نەبێت بە جێبەجێ کردنی پرۆژە و  خزمەتکردنی کوردەکانی ئەو شارە .

لێرەدا ئەلێم میژوو رەحم لەکەس ناکات ھەموو رووداوەکان لە لاپەرەکانی خۆی تۆمار دەکات کە  خورماتوو شارە دەوڵەمەندەکەم لە ناخی خۆیەوە نەوت بۆ دوو  حکومەت دەرئەھێنێت خەڵکەکەی بەفەقیری و ھەزاری ژیان بەسەر ئەبەن.

محەمەد ئەحمەد / خورماتوو
Hama٩٠@live.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.