Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

شازده ‌ساڵه‌ی له‌دایکبوون …

Be First!
by November 10, 2010 گشتی

         شه‌واهه‌نگی جه‌ژنی شازده‌ ساڵه‌ی له‌دایکبوونی لاوه‌ کورده‌ی هه‌نده‌رانی له‌خۆشیدا جێ ی سه‌رنج و تێڕامانه‌ ، ئه‌م شه‌وه‌ بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌نده‌ به‌رده‌بازی هه‌نگاوێکی تری ته‌مه‌نه‌ ئا لێره‌وه‌‌ منداڵی بۆ هه‌تایی ماڵئاوایی ده‌کات سه‌ره‌تای لاوێتی باوه‌شێکی گه‌وره‌ی پڕ له‌گۆڕانی وروژه‌ی هیوا‌ هێنه ، هه‌رزه‌یی هۆش به‌جۆش و گوڕه‌ی گه‌رمی خوێنه‌ ، وه‌رگرتنی مافه‌ هه‌ست به‌سه‌ربه‌خۆیی ناساندنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌بوونه‌ . هه‌موو ساڵێ ئاهه‌نگه‌کانی تر لاسایین ڕۆتینی به‌یه‌ک ده‌چن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزان یا ناسیار و خزمان بوو به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانه‌ و به‌س ، میوانه‌کان ژماره‌یان له‌شێست و حه‌فتای ده‌دا هه‌ر هه‌مووی کچ و کوڕی گه‌نج به‌ده‌ست و دیاری ، به‌پۆشاکی ڕازاوه‌ ئاما‌ده‌ی پیرۆزبایی لێوبه‌خه‌نده‌ هاتوون بۆ سه‌مای شه‌وگۆڵمه‌زی یادگاری . ئاهه‌نگه‌که‌ بچوک نه‌بوو تا له‌ماڵێ بکرێ شوێنه‌که‌ سه‌نته‌ری گه‌نجانه‌ تا شه‌و دره‌نگانێک به‌رده‌وام ده‌بێ . هه‌ر دوو سێ له‌کوڕان و کچان له‌لایه‌ک وه‌ستابوون یا دانیشتبوون له‌سه‌ر کورسی یا سه‌ر پێپلیکانه‌‌ و ته‌نانه‌ت سه‌ر زه‌ویش ، چه‌ند جوتێکیش باوه‌شیان کردبوو به‌یه‌کا له‌خۆشاوی ماچدا توابوونه‌وه‌ ، هه‌ندێکیان خه‌ریکی خواردن و مه‌ی خواردنه‌وه‌ ، هه‌ندێک قسه‌ و پێکه‌نین ، به‌شێک فیکه‌فیکه‌ی جگه‌ره‌ هه‌ندێکی تر له‌گه‌ڵ موزیک دیسکۆیان ده‌کرد ئه‌مما به‌ڕتمێکی گه‌نجانه‌ ، هه‌ریه‌که‌یان وه‌ک سه‌رچۆپی کێشی شایی میللی کورده‌واری سه‌رگه‌رم به‌له‌نجه‌ هێز و توانستیان ده‌رده‌خست . باوکه‌ و میوانه‌که‌ی هه‌رچه‌نده‌ له‌ژیانیان ئاهه‌نگی له‌دایکبوونی خۆیان نه‌گێرابوو به‌جووتێ سمێڵی ڕه‌شکراوه‌ی قه‌ترانی خۆیان بۆ نه‌گیرا خولیای زێده‌زانی به‌ره‌و هۆڵی ئاهه‌نگه‌که‌ی بردن خزانه‌ ناو ئاپۆرای گه‌نجانه‌وه‌ ! ده‌یان چاو وێنه‌ی خێرای ده‌گرتن کوڕه‌کانیان خۆیان گێل ده‌کرد یه‌کیان به‌وه‌ی تریانی ده‌ووت : ئه‌وانه‌ چیه‌‌که‌ن لێره‌ ، باشتر نی یه‌ بچن باسی پێشمه‌رگایه‌تی خۆیان بۆ یه‌کتر بگێڕنه‌وه‌ . ئه‌وی تر زه‌ده‌خه‌نه‌گرتی ده‌ستی ڕاکێشا و گوتی : بابچینه‌ ناو هه‌رای دیسکۆکه‌ تا خۆیان ده‌ڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ .

             دڵشاد تاقانه
    Dlshadtakana@yahoo.com       
 

 

Previous
Next

Leave a Reply