Skip to Content

Sunday, June 13th, 2021

شانۆکارانی کوردستان جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو…

Be First!
by March 26, 2012 شانۆ

شانۆکارانی کوردستان جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو ئه‌م ساڵ یادی(27) ئادار ده‌که‌نه‌وه‌

   

زۆربه‌ی زۆری چین وتوێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا رۆژێکی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه، که‌ له‌لایه‌ن رێکخراوی یه‌نسکۆ دانی پێنراوه‌ وه‌کو رۆژی مناڵان ، ئافره‌تان ، کرێکاران، دایکان ، خۆشه‌ویستی ، مامۆستایان ، شاعێران ، مووزیک ژه‌‌نان ، شانۆکاران…  ‌

هه‌موو ساڵێک شانۆکاران له‌ 27 ئادار  له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی جه‌ژنی شانۆ ده‌که‌نه‌وه ‌و له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاکی شانۆیی ‌‌ئه‌نجام ده‌درێت.

    مێژووی ئه‌م یاده‌ بۆساڵی 1946 ده‌گه‌رێته‌وه‌ کاتێ سێ شانۆ کاری جیهانی(ئه‌رشیبالک ماک لیش ، جۆن برستلی‌ستیلی ، فرانسۆ مۆریاک) وه‌کو ده‌سته‌ی یه‌که‌م ئاماده‌کاری بۆ سه‌نته‌ری جیهانی بۆ شانۆ له‌لایه‌ن رێکخراوی یۆنسکۆ ده‌ست نیشان کران، له‌ ساڵی 1947 پسپۆرانی شانۆ و هونه‌رمه‌ندانی شانۆ که‌ پێک هاتبوون له‌ (جان لوێ بارۆ، ئارمان سالاکرۆ ، فرانسوا مۆریاک) کۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆ کردن له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ وه‌ له(‌ 28 حوزه‌یرانی 1948) له‌ کۆنگره‌یه‌کی شانۆیی که‌ له‌ شاری پراغ به‌سترا ده‌سته‌ی جیهانی بۆ شانۆ به‌ سه‌رۆکاییه‌تی(جۆن برستیلی) راگه‌یندراو ئاماژه‌ به‌چه‌ند خاڵێک کرا وه‌کو:‌ هونه‌ری شانۆ چالاکییه‌کی جیهانییه‌ مرۆڤ له‌ رێگه‌ی شانۆ گوزارشت له‌ خودی خۆی ده‌کات له‌ هه‌ر شوێنێک بێت، شانۆ کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان کۆبکاته‌وه‌ له‌ پێناو ئاشتی له‌هه‌مان کاتدا ئامانجه‌کانی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ بڵاوکراییه‌وه که‌بریتی بوون له‌‌: فراونکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی شانۆییه‌کان له‌ نێوان شانۆکارندا، ئاڵوگۆرکردنی بیروراکان له نێوان‌ ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م سه‌نته‌ره شانۆییه‌دا پته‌و کردنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان گه‌لاندا ده‌ر‌کردنی گۆڤارێک به‌ناوی (شانۆی جیهانی)  پاشان له‌ ساڵی 1961 له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی شانۆکاران که‌له‌ (ڤینا) به‌سترا بریاردار رۆژی 27 ی ئاداری هه‌موو ساڵێک ببێته‌ رۆژی جیهانی شانۆ ده‌ست نیشانی کردنی 27 ئادار چونکه‌ له‌م رۆژه‌دا له‌ پاریس فیستیفاڵێکی شانۆی به‌ناوی “ساره‌ برنارت” (1844 – 1923) ئه‌نجامدرا وه‌کو رێزلێنانێکیش بۆ کچه‌ ئه‌کته‌ری فه‌رنسی کۆچکرکردووه‌ “ساره‌برنارت”. ئه‌م رۆژه‌ به‌ رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند کرا.. که‌ هه‌ریه‌ک له‌ شانۆکاران (لۆرانس ئۆلیڤێ، رینه‌ ماهی، هیلینه‌ فایکل، پیتر بروک ، جان کۆکتۆ ) له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوون.
هه‌ر له‌ساڵی 1962 ‌ کاتێ سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ (iti) به‌ مه‌به‌ستی رێکخستنی کاری شانۆکاران به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست به‌کار بوو زۆربه‌ی وڵاتان له‌م‌ سه‌نته‌ره‌دا ئه‌ندامن عێراق یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه.
    به‌رێزان ئه‌م ساڵ به‌هه‌وڵ کۆششی شانۆکارانی کوردستان دوایی ئه‌وه‌ی بە ئامادەبوونی شانۆکارانی کوردستان له‌ شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی، کرکوک، دهۆک و نوێنەری پەیمانگای جیھانی شانۆ و سەرۆکی لقی عێراقی ئەو پەیمانگایە لە شاری ھەولێر کۆنفڕانسی دامەزراندنی سەنتەری کوردستانی پەیمانگای جیھانی شانۆ ITI راگه‌یاند لەم کۆنفڕانسەدا وێڕای پەسندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەیمانگاکە ھیوا سوعاد وەک سەرۆکی ئەو سەنتەرە ھەڵبژێدرا. بریاریش وایه‌ له‌مانگی نیسانی ئه‌م ساڵ سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ (ITI) له‌ کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی شانۆکارانی کورد ببنه‌ ئه‌ندام .
  ئه‌م کاره‌ خه‌ونێکی له‌مێژینه‌ی ئێمه‌ی شانۆکار بوو چونکه‌ له‌ساڵانی رابردوو وه‌ک چۆن په‌یامی شانۆ له‌لایه‌ن(ITI) به‌چه‌ندین زمانی نه‌ته‌وه‌کانی تر بڵاوده‌کراییه‌وه‌ ده‌کرێت له‌داهاتوو به‌زمانی کوردی یان له‌لایه‌ن شانۆکارێکی کورد ئه‌م په‌یامه‌ شانۆییه‌ بنوسرێت و بڵاوبکرێته‌وه‌.
   شایانی باسه‌ ساڵانه‌ په‌یامی شانۆ له‌لایه‌ن شانۆکارێک بڵاوده‌کرێته‌وه‌ یه‌که‌مین په‌یامی شانۆش  له‌ ساڵه(1962)‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فه‌رنسی( جان کۆکتۆ) بڵاوکراییه‌وه‌ له‌و کاته‌وه‌ هه‌موو ساڵێ شانۆکارێک له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ ده‌ستنیشان ده‌کرێت که‌بۆ 27 ئادار په‌یامی شانۆ بنوسێت دوایی هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ په‌یامه‌که‌ وه‌رده‌گێردرێت بۆ سه‌ر چه‌ندین زمان ئه‌نجا بڵاوده‌کرێته‌وه‌، بۆ ئه‌م ساڵیش هونه‌رمه‌ند(جۆن مالکۆڤیچ)ی ئه‌مریکی ده‌ستنیشان کرا بۆ ئه‌وه‌ی  په‌یامه‌که‌ی بنوسێت له‌ به‌شێك له‌ په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: با کارەکەتان  سەرنجبەر و رەسەن بێت ، قوڵ و کاریگەربێت، تێراماوو جیاوازبێت، بۆئەوەى هاوکارمانبێت لە تێڕامانمان سەبارەت بە  پرسیارى چییەتى  ئەوەى تۆ مرۆڤانە بێت ؟
بۆ ئەوەى ئەمەیش وامان لێبکات لە ناخەوە و راستگۆیانە و بەسۆز و شکۆمەندییەوە  ستایشى بکەین، دەبا ئێوە زاڵبن بەسەر  رکابەرەکان و سانسۆر  هەژاریى و  ئەو  نەبوونییەى کە بێگومان زۆربەتان چەشتووتانە، دەبا ئێوە بە بەهرە  دڵگەرمییەوە پیرۆزبایى لە یەکتربکەن  ئەویش بۆ ئەوەى  ترپە و لێدانى دڵى مرۆڤانەمان بۆ باسبکەن، بەهەموو ئاڵۆزییەکانییەوە، لەکاتى نائارامیى و تێڕوانیینەکانیدا، تا واى لێدێت ئەو کارە دەبێت بە ئامانجى ژیانتان و  لەباشترین بارودۆخى خۆتاندا،  تەنها  لەو کاتەدا  کە بە دڵنیاییەوە  بتوانن ئەو ساتەوەختە دەگمەن و تیژتێپەڕانە بەدەستبهێنن  کە  پرسیارە سەرەکییەکە رووناک دەکەنەوە: چۆن ژیان دەگوزەرێنین ؟

    جێگه‌ی باسه‌، له‌ کوردستانیش له‌لایه‌ن شانۆکاران به‌ چه‌ندین چالاکی شانۆیی ئه‌م یاده‌ ‌ده‌کرێته‌وه‌ نیاز وایه‌ ئه‌م ساڵ له‌ شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان باره‌گای سەنتەری کوردستانی پەیمانگای جیھانی شانۆ (ITI) بکرێته‌وه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ی شانۆکارانه‌ ‌ هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه‌ له‌ شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان چه‌ندین نمایشی شانۆیی پێشکه‌ش ده‌کرێن و چه‌ند شانۆکاریش خه‌ڵات ده‌کرێن.

کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

Previous
Next

Leave a Reply