شه‌و لای (مه‌حوی) روانینێكی ئیستێتیكیانه ..1
سه‌ره‌تا
ئیستێتیك و شیعر له زۆر لاوه سه‌رچاوه‌كانیان بۆ یه‌كتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ندێ جاریش تێك ده‌گیرێن, به پێی جۆری تێڕوانینه‌كان به‌رامبه‌ر پێناسه‌كردنی هه‌ردوو چه‌مك، چونكه به تێپه‌ڕبوونی كات، گۆڕانكاری به‌سه‌ر تێگه‌یشتنی چه‌مكه ئه‌ده‌بییه‌كان دا هاتووه‌و له‌و سۆنگه‌یه‌وه ره‌وانبێژیی كلاسیكی، كه به بناغه‌و بنه‌وانی باڵه‌خانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كۆن داده‌نرێ، ته‌واو پێناسه‌كانی جوانی له خۆیدا به‌رجه‌سته ناكات، به‌و پێیه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ به وشه ئارایشت و پێكهاته‌ی وێنه‌كان ده‌دا، ئه‌وه‌نده هه‌ستی جوانی له‌خۆیدا هه‌ڵناگرێ. به مانایه‌كی تر خه‌ریك بوون به عه‌قڵگه‌رایی و ناوهڕۆك، زۆر جار بواری ته‌واو نادات و جێ به جوانییه‌كانی تر له‌ق ده‌كات. ده‌توانین هه‌ردوو چه‌مكی سیسته‌می ره‌وانبێژی و سیسته‌می جوانیناسی، له دوو لاوه لێك هاوێر بكه‌ین، به‌وه‌ی یه‌كه‌میان (له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی لۆجیك و عه‌قڵه‌وه دامه‌زراوه‌و پره‌نسیپی وێنه‌یی و بنه‌مایه‌كی فۆرمی له‌خۆگرتووه كه كاری هونه‌ری به‌و پێیه‌ی لاسایكردنه‌وه‌ی سرووشته له‌خۆیدا به‌رجه‌سته ده‌كات، هه‌رچی دووه‌میانه، كه سیسته‌مێكی تازه‌ی مه‌عریفییه ته‌نیا له‌سه‌ر پره‌نسیپی هه‌ست كردن به جوانی كار ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین كلیلی چێژ وه‌رگرتن له هونه‌ره به‌و پێیه‌ی خه‌یاڵ له هه‌موو كۆت و پێوه‌نده‌كانی عه‌قڵ ئازاد ده‌بێت.)
ئه‌م تێڕوانینه‌ی سه‌ره‌وه مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان كۆك بێت، چونكه قۆناغه‌كانی ئیستێتیك له رێڕه‌وی مێژوودا گۆڕانی به‌سه‌رهاتووه‌و به‌گوێره‌ی تیۆریایهكانی تایبه‌ت به‌م زانسته گۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی وترا زیاتر به‌سه‌ر رۆشنگه‌ره‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌چه‌سپێ، به‌تایبه‌تی بیروڕاكانی ئهلسهندهر باومگارتن (1714- 1762ز) كه یه‌كێكه له تیۆریسته ناسراوه‌كانی بواری ئێستیتیك و ئه‌و دیوارێك ده‌خاته نێوان لۆجیكێكی عه‌قڵگه‌رایی و جوانیناسییهكی هونه‌ری. بۆیه‌ش لێره‌دا هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ئه‌م بیروڕایهمان دا، چونكه نزیكترین بیروڕایه كه بهندیوارییهكی له‌گه‌ڵ ده‌قی شیعری هه‌بیت.
هه‌روه‌ها (كانت)ی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی نزیك له‌و سه‌رده‌مه و نزیك له‌و بیروڕایه قسه له‌باره‌ی لاسایكردنه‌وه‌ی سرووشت و مه‌سه‌له‌ی رۆح و مه‌سه‌له‌ی سوودو چێژ كردووه‌و به هه‌موویان ده‌قی شیعری و جوانییه‌كانی ده‌خه‌نه به‌ر تیشكی لێكۆڵینه‌وه، كه دواجار رێگاخۆشكه‌ر ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی جوانیی له‌ناو به‌رهه‌مه هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كاندا به‌تایبه‌تی ده‌قه شیعرییه كلاسیكییه‌كانی كورد.
به رای بۆمگارتن Baumgarten (ئێستێتیك زانستی زانینی هه‌ست و تیۆری هونه‌ره جوانه‌كان و تیۆری زانینی ساده‌و هونه‌ری بیركردنه‌وه‌یه له جوانی) كه‌وابوو لێره‌وه هه‌ست كردن و گرنگی دان به هه‌ستی مرۆڤ كه‌م تا زۆر پێچه‌وانه‌ی دیوه شاراوه بێ هه‌سته‌كه‌ی لۆجیك و عه‌قڵه كه كلاسیستهكان هه‌میشه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، چونكه ده‌شێ هه‌ردووكیان یه‌كبگرن بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌م بێنن, چونكه بیركردنه‌وه‌كه له رێی عه‌قڵ ده‌بێت، به‌ڵام بیركردنه‌وه له جوانی، هه‌ستیش له‌گه‌ڵ خۆی په‌لكێشی كرده‌كه ده‌كات, كه دواتر به‌ره‌و كامڵ بوون ده‌چێ.
به جیابوونه‌وه‌ی عه‌قڵ و هه‌ستیش فه‌لسه‌فه وه‌ك داپۆشه‌ری چه‌مكه‌كان به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نامێنێ، به‌و پێیه‌ی خودی بۆمگارتن (ئه‌و هێزه‌ی كه جه‌خت له‌سه‌ر لۆجیك ده‌كات، كه هێزی باڵای ئه‌قڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی كه جه‌خت له‌سه‌ر ئیستاتیكا ده‌كات، كه هێزی نزمی هه‌سته، كردنی به دوو به‌شی هێزی زانین، كه به لۆجیك ده‌گه‌ینه هه‌ق و به ئیستێتیكاش ده‌گه‌ینه هونه‌ر)
كه‌واته تام و چێژ وه‌رگرتن له ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ده‌بێ به‌هۆی ئیستێتیكهوه بێت و به پێوه‌ره‌كانی ده‌توانرێ به‌ها جوانه‌كانی ده‌قه‌كه ده‌ستنیشان بكرێ، نه‌ك به پێوه‌ره عه‌قڵیه‌كان, چونكه پێوه‌ره عه‌قڵیه‌كان هه‌ست به‌رهه‌م ناهێنن, به‌ڵكو هه‌سته‌كان ده‌بنه هۆی جوڵانی كرده‌ی بیركردنه‌وه.
له ژێر رۆشنایی تێڕوانینه‌كانی (كانت و بۆمگارتن)، شه‌و وه‌ك دیارده‌یه‌كی سرووشتی گه‌ردوون له ده‌قی (شه‌و كه‌سێ پرسیویه له خۆده‌رخستنی…) مه‌حوی، شیده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی به‌ها جوانییه‌كانی ده‌ده‌ین.
شه‌و و پێوه‌ره‌كانی جوانی و ناشیرینی
بێگومان جوانیی وه‌كو چه‌مكێك له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی له چه‌ند روویه‌كی گشتیدا هاوبه‌شن، له‌به‌رهه‌ندێ زۆربه‌ی شته‌كان به تێڕوانینه گشتییه‌كه حوكمی جوانی یان ناشیرینی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ، ئه‌مه له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیدا له شتێك‌دا جودا ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش بریتییه له كرده‌ی داهێنان، به هۆی داهێنانه‌وه جوانییه‌كان پوخت ده‌بنه‌وه‌و چڕبوونه‌وه‌ی تێڕوانینه جوانی ئامێزه‌كان زۆرجار داهێنان ده‌خولقێنن و دووباره ده‌بنه‌وه جوانییه‌كی پوختتر.
له راستیدا (ئێستێتیك ماده‌م زانستی زانینی هه‌سته‌كانه و ئامانجیش لێی گه‌یشتنه به پله‌ی كه‌ماڵی ئه‌و هه‌سته، ئه‌مه بۆ خۆی جوانییه، هه‌ر كهمو كوڕییهكیش له‌م هه‌ست كردنه بریتییه له ناشیرینی)
كه‌وابوو گرنكه له هه‌ر شتێك‌دا هه‌وڵدان بۆ پله‌ی كه‌ماڵی ئه‌و هه‌سته له‌لایه‌ك كرده‌ی داهێنان دروست ده‌كات و له‌لایه‌كی تر جوانیی ده‌خاته روو. بۆیه ده‌شێ ئه‌و شته‌ی لای هه‌ستی خه‌ڵك جوان نییه, چونكه ئه‌و خه‌ڵكه به ئه‌زموونی كه‌ماڵ تینهپهڕیون، به‌ڵام لای شاعیر جوان بێت، به‌و پێیه‌ی له‌ناو ئه‌و گه‌یشتن به كه‌ماڵه چێژ‌و باره تایبه‌تییه‌كه‌ی چێژ هه‌یه.
لێره‌دا چه‌مكی (شه‌و) ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی وه‌ربگرین له مێژوودا، (رۆژ) جوانی و مه‌سه‌له‌ی سوودگه‌یاندنی له‌خۆدا به‌رجه‌سته كردووه, به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك‌دا شه‌و هێمای تاریكی و ناخۆشی و بیرهێنانه‌وه‌ی قه‌برو شته ترسناكهكانه, ئه‌مه به پێوه‌ری خه‌ڵك، به گشتی شه‌و ناشیرینی و رۆژ جوانی به‌خشه. كه‌واته پێویستمان به‌وه‌یه نهێنی شه‌و ئاشكرا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جوانییه‌كه‌ی بدۆزینه‌وه. به‌م پێیه ده‌شێ وه‌ك هاوشانی پێناسه‌كه كه تیۆری زانین- مه‌عریفه‌یه، به‌و تیۆر‌و تێڕوانینه‌وه مه‌عریفه‌ی كه‌سێك بۆ هه‌ست كردن به جوانی له خه‌ڵكێكی تر جودا بێت، ئه‌مه‌ش پێوه‌رێك له خۆیدا به‌رجه‌سته ده‌كات كه (پێوه‌ر دانان بۆ بڕیار، كاری كه‌سێكه كه به رێی سامانی زانینه‌وه له جه‌ماوه‌ر جیا ده‌بێته‌وه) . بۆیه ده‌كرێ هه‌ست كردن به جوانی له‌لایه‌ن شاعیرێكه‌وه بۆ شاعیرێكی تر جودا بێت، به گوێره‌ی ئه‌زموون و تێگه‌یشتن و سامانه مه‌عریفییه‌كه‌ی و قووڵبوونه‌وه له به‌ها باڵاكانی سرووشت و ده‌روروبه‌ر و هونه‌ر.
لای مه‌حوی باسكردنی شه‌و، به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانیی ره‌وانبێژی و ده‌ست ره‌نگینی نییه له فه‌ساحه‌ت و به‌لاغه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شاعیر جوانی ره‌وانبێژی و هونه‌ره‌كانیان مه‌به‌ست بووه, بۆ وێنه نیشاندانی گه‌ردوون له چاوی كه‌سێكی وه‌ك (حاجی قادر) له ئه‌نجامی رامان و تێفكرینیهتی له سینی و فنجان و قاوه‌یه‌ك، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی نیشاندانی جوانییه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به ئه‌زموون و كامڵ بوونی رۆح نییه، وه‌ك حاجی ده‌لێ:
قاوه‌چی به‌زمی ئه‌تۆ دونیایه سینی ئاسمان
ئافتابی زه‌رفه، فنجانی مههه، قاوه‌یی شه‌وه
لێره‌دا دونیا‌و ئه‌وه‌ی له‌ناو دونیا هه‌یه به ئاسمان و رۆژ و مانگ و شه‌و، به قاوه‌چی و سینیی و فنجان و ژێرفنجان و قاوه‌كه شوبهێنراوه, كه‌وابوو ته‌نیا رامانه له دیمه‌نێك و هه‌ست كردنه به وێكچوونی ئه‌م دوو شتانه. به‌ڵام به‌لای مه‌حوی جوانیی شه‌و، كه لای خه‌ڵكی جوان نییه، ئه‌م نهێنی و شاراوه‌یی جوانییه‌كه‌ی له تێڕوانینی تره‌وه ده‌بینێ كه هه‌موویان له به‌ره‌نجامی چێژ‌و هه‌ست كردن به ئه‌زموونی كامڵانه‌ی خوده‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. وه‌ك ده‌ڵێ:
شه‌و كه‌سێ پرسی له خۆ ده‌رخستنی په‌روانه شه‌و
ئه‌و وتی: ناتێگه‌یشتوو! ته‌جره‌به‌ی مه‌ردانه شه‌و
ده‌رخستنی نهێنییه‌ك بۆ نیشاندانی جوانییه‌ك له قووڵ بونه‌وه‌یه له دیارده‌ی پرسیاركردن له هه‌بوونی په‌روانه له شه‌وداو ون بوونی له رۆژدا، كه شاعیر بۆ شتێكی گرنگی ده‌گێڕێته‌وه، كه پێی وایه جوانی شه‌و له‌وه‌دایه كه كاتی ته‌جره‌به‌ی مه‌ردانه، چونكه ئه‌گه‌ر رۆژ سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت بۆ ژیانی هه‌موو خه‌ڵك، ئه‌وا بۆ جوانی عه‌شق و خۆ دۆزینه‌وه له چوارچێوه‌ی چێژی مه‌ردانه، شه‌و هه‌موو كه‌س له خۆناگرێ، به‌ڵكو وه‌ك چۆن په‌روانه شه‌وی هه‌ڵبژاردووه بۆ سوتان له ده‌وری مۆم، ئه‌وا به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت جوانیی مه‌ردایه‌تی تاقی بكاته‌وه ده‌بێ له شه‌ودا تاقی بكاته‌وه.
ئێستێتیكی ده‌ق و وشه‌ی شه‌و
له‌م ده‌قه‌ی مه‌حویدا ئه‌گه‌ر به دیوه ساده‌كه‌ی لێی بڕوانین وشه‌ی (جوان، جوانی) نه‌هاتووه، به‌ڵام ئیستێتیكهكه له ناوهڕۆكهكهیدایه كه خوێنه‌ر به‌ره‌و رووی جوانكاری و ره‌وانبێژی بوونی ده‌ق نابات ئه‌وه‌نده‌ی په‌لكێشی ده‌كات بۆ گه‌یشتن به نهێنیه‌كانی شه‌و، ئه‌مه به‌ره‌و ئه‌و رایه‌ی كانت-مان ده‌بات كه به‌هۆی هه‌سته‌وه له بابه‌ت تێبگه‌ین و به‌و تێڕوانینه پێویسته ((هه‌ست بۆ جوانی (واتا هه‌ستی ناسكتر)و چێژی چاك له‌یه‌كتری جیاكرێنهوه…ئه‌گه‌ر بڵێم جوانه ئه‌وا هۆشسامبوونهكهی خۆم راده‌گه‌یه‌نم به‌ڵكو هاوكات ده‌بێژم كه ئۆبژێكتهكه گه‌ره‌كه ئه‌وانیدیكه‌ش هۆشسام بكات)) لێره‌وه سه‌رسامبوونی خوێنه‌ر به ده‌قه‌كه‌ی مه‌حوی، له ئه‌نجامی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌یه كه له زه‌ینی خوێنه‌ردا پێشبینی نه‌كراو بوو و نه‌ده‌بوو روویدابا، چونكه له هۆشی هه‌موومان و كلتووری هه‌مووماندا شه‌و ئه‌و به‌ها جوانییه‌ی نیه. یان به واتایه‌كی تر بنه‌مای داهێنانی ده‌قه‌كه‌ی مه‌حوی له چۆنیه‌تی تێڕوانین و دروست كردنی جوانی و بیركردنه‌وه جوانهكهیهتی بۆ شه‌و, به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌رتاپای شیعره‌كه وردبینه‌وه.
له‌ناو ئه‌و ده‌قه‌ی مه‌حوی دا به‌تایبه‌تی و ده‌قه‌كانی تری به‌گشتی، هونه‌ره رهوانبێژییهكان هێنده خۆیان نیشان ناده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ست و تێڕوانینه‌كانی مه‌حوی دێنه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ر، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوایه یه‌كده‌گرێته‌وه كه پێی وایه (وێنه ئیستێتیكییهكان و –ئه‌و شێوازه داهێنكارییه- هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ره‌وانبێژی- ریتۆریكا- نییه، به‌ڵكو ئه‌مه هه‌ستن، سۆزن، روانینن….) بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م ده‌قه‌ی مه‌حوی وردبینه‌وه، ئه‌گه‌ر بنه‌مای كێش و سه‌رواش هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه كه بنه‌مایه‌كی گرنگی فۆڕمی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی شیعرییه، ئه‌وا ده‌قه‌كه وه‌ك هه‌ست و مه‌عریفه‌یه‌ك و ده‌ربڕینێكی پڕ ئه‌زموون خۆی نیشان ده‌دا، كه گه‌ره‌كیه‌تی باس له نیشاندانی ئه‌زموونی ژیان له‌گه‌ڵ شه‌ودا بكا و وێناكردنی ئه‌و كاتانه‌ی كه خه‌ڵكی تر به بێ سامانی مه‌عریفیه‌وه له شه‌ویان روانیوه‌و ئه‌م/ شاعیریش به سامانێكی له‌بن نه‌هاتووی حسێب ده‌كا، كه دواتر نهێنییه‌كانی جوانی لێوه به‌رهه‌م دێت.
ئیستێتیكای شه‌وو سه‌رچاوه‌ی جوانییه‌كانی تر
ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌كو (ئه‌فلاتون) جوانی بۆ بیستن و بینین گهڕاندبێتهوهو له هه‌موو هه‌سته‌وه‌ره‌كانی زیاتر بۆ ئه‌م دوانه ته‌رخان كردبێ ئه‌وا به‌م پێوانه‌یه خه‌ڵك به‌هۆی بینینه‌وه هه‌ست به جوانی یان ناشیرینی شه‌و ده‌كات، له‌و رێگایه‌وه به كه‌می ده‌ڕواننه شه‌و، چونكه له رێی بینینه‌وه جوانییه‌كان له‌ناو تاریكایی شه‌ودا ون ده‌بن و خودی شه‌ویش له‌به‌ر تاریكییه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی شاردنه‌وه‌ی رۆح و جه‌وهه‌ره‌كه‌ی، لێره‌دا (مه‌حوی) هه‌ست به رۆح و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ناوازه ده‌كات، به‌وه‌ی تاریكایی شه‌و ئه‌گه‌ر به چاوی بینینی ئاسایی پێچه‌وانه‌ی رۆشناییه، به‌ڵام له راستیدا جوانییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه بۆ خۆی تاریكه‌و به‌هۆی ئه‌و تاریكاییه مانگ و ئه‌ستێره‌كان ده‌دره‌وشێنه‌وه:
هه‌ر سیابهختانی عیشقه مه‌زهه‌ری نووری هودان
شهونهبێ ئه‌ستێره مه‌ستوورن به‌كه‌م مه‌ڕوانه شه‌و
ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ده‌ردی عیشقه‌وه چاره‌و به‌ختیان ره‌ش بووه، ئه‌وانه له شه‌واندا نووری هیدایه‌تیان تێدا دیار ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی به كه‌م ده‌ڕواننه شه‌و نازانن كه نهێنی و جوانی شه‌و له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر شه‌و نه‌بێ ئه‌ستێره‌كان ده‌رنه‌ده‌كه‌وتن. كه‌وابوو با له خودی خۆیدا خه‌ڵك به چاوی ئاسایی سه‌ر به‌كه‌می لێ بڕوانێ، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا شه‌و ده‌چێته‌وه ناو تیۆریای سوود گه‌یاندن، ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه شه‌و ئه‌م سووده‌ی به‌خشیوه كه ئه‌ستێره ده‌رده‌كه‌ون، واته به‌های جوانی ئه‌ستێره له خودی خۆیدا نییه، ئه‌وه‌نده‌ی له بوونیه‌تی له كاتی شه‌وان، چونكه له رۆژدا ئه‌ستێره هیچ به‌هایه‌كی نابێت:
بۆیه زوڵمه‌ت پۆشه، نوری ئه‌هلی جه‌وهه‌ر ده‌ركه‌وێ
سه‌یری حه‌ققی كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ماه و ئه‌ستێرانه شه‌و
ئه‌گه‌ر له رۆژدا كه‌سه خاوه‌ن رۆشناییهكان نه‌توانن ده‌ربكه‌ون، ئه‌وا كاتێكی تر هه‌یه كه كاتی شه‌وانه، شه‌و به‌رگی تاریكی له‌به‌ر ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌یدانێكی تر و ئه‌و كه‌سانه‌ی شیاوی رۆشنین له‌و تاریكاییه‌دا ببینرێن، بۆیه‌ش شه‌و حه‌قی به‌سه‌ر مانگ و ئه‌ستێره هه‌یه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر به پێوه‌ره بینیینیهكه بۆی بڕوانرێ، كه بینین به‌شێكه له پێنج هه‌سته‌كه، ئه‌وا جوانی شه‌و نه‌بێت، ناكرێ چاكه‌كه بۆ خودی ئه‌و چه‌مكانه بگه‌ڕێنرێته‌وه كه خاوه‌نی رۆشناین، چونكه له تاریكی‌دا نه‌بێ ئه‌وانه به‌هایان نیه.
له‌لایه‌كی تر رۆژ وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك دیوی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌كان نیشان ده‌دات, ئه‌وا له شه‌ودا كرده‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، چونكه شه‌و دونیای رۆح ده‌خاته به‌ر تیشكی جوانی، بۆیه جوانیی و سوودی شه‌و له‌وه‌دایه كه كرده‌وه‌ی گوناهباران ده‌شارێته‌وه، به‌هۆی تاریكییهكهیهوه، ئه‌گه‌ر رۆژ بیانخاتهروو، ئه‌وا شه‌و ده‌بێته داڵدهیهك و نایه‌وێ گوناه، كه دیوێكی ناشیرینی یه نیشانی خه‌ڵك بدات, واته هێزی زاڵی جوانی كه شه‌وه، به‌سه‌ر هێزی زاڵی ناشیرینی كه رۆژه، زاڵ ده‌بێت:
ئه‌م سیارۆزیی منه پۆشیویه عه‌یبی كه‌سان
ئاشكاره سه‌تری ئه‌حواڵی گونههكارانه شه‌و.
ئه‌گه‌ر گوناه و عه‌یب له رووكه‌شدا ناشیرینیی له‌ناو خه‌ڵك نیشان بدات، ئه‌وا ده‌بێ په‌ناو په‌سیوێك هه‌بێت ئه‌م ناشیرینیه له خۆ بگرێت، به مانایه‌كی تر ئه‌و ده‌ردی ئه‌وین و ئه‌وین داران، كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به شێت و نابووت و خراپ به‌رجه‌سته‌بووه، ئه‌وا له حه‌قیقه‌تدا ئه‌گه‌ر په‌ناگه‌یه‌ك ده‌ست بكه‌وێت ته‌نیاو ته‌نیا خودی شه‌وه له خۆیان ده‌گرێ. له‌به‌ر هه‌ندێ هه‌تا دونیا ماوه‌و هه‌تا ده‌گه‌ین به رۆژی حه‌شر، جوانییه‌كی شاراوه هه‌یه ئه‌و جوانییه له تاریكی‌دا خۆی ده‌نوێنێت، كه په‌رده‌پۆشی گوناه و شته ناشیرینهكانه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوده‌م و هاوده‌ردی عاشقانیشه. كه‌واته ئه‌گه‌ر له رووكه‌شدا ناشیرینییه‌كان ده‌ربكه‌ون، ئه‌وا ئێستێتیك جهوههرو رۆح ده‌خوێنێته‌وه‌و دونیای ناوه‌وه كه دونیایه‌كی په‌نهانه، پڕه له جوانی و پێچه‌وانه‌ی بیر‌و ئاڕاسته‌ی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگایه، كه ئه‌وان رۆح و ناوهڕۆك نابینن و هه‌موو شته‌كان له سوود و چێژ و رووكه‌شدا به جوان داده‌نێن:
نه‌بووه، نابینی له شه‌و مهحرهمترێ تا رۆژی حه‌شر
په‌رده‌پۆشه، هه‌مده‌مه، هه‌مده‌ردی عوششاقانه شه‌و
وه‌ك چۆن مه‌حره‌مه‌كان تا مردن له‌یه‌كتر دانابڕێن، به هه‌مان شێوه شه‌و لای سۆفییه‌كان به مه‌حره‌مێك دانراوه‌و هه‌میشه‌و هه‌موو كات جێگای راز‌و نهێنییه‌كان و هاوده‌م و هاوده‌ردی ئه‌وانه‌یه كه له‌گه‌ڵ شه‌و ئاوێته ده‌بن، به‌ڵام ئاوێته‌یه‌كی جه‌سته‌یی نا، به‌ڵكو ئاوێته‌یه‌كی رۆحی، ئه‌و ئاوێزان بوونه‌ی كه تا حه‌شر له‌یه‌كتر جودا نابنه‌وه.
شه‌و وه‌ك دڵدارو فیداكار
لێره‌دا شه‌و له قالب و پێناسه ئاساییه‌كه‌ی ته‌واو خۆی داده‌بڕێت، به‌وه‌ی ده‌گاته قۆناغی كامڵ بوون، لێره‌دا مرۆڤ / شاعیر، له‌ناو خودی هاوكێشه‌كانی شه‌و و رۆژ به‌هایه‌كی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی جه‌خت كراوه‌ته‌وه سه‌ر ناسینێكی شه‌و وه‌ك چواندنی به كه‌س، به واتای ئه‌وه‌ی جوانی و ئێستێتیكی شه‌و به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌گه‌ر به قۆناغی ئه‌وین و دڵداری تێنه‌په‌ڕێ، كه ده‌بێ له‌م خۆشه‌ویستییه‌دا خۆی بكاته قوربانی، ئه‌گه‌ر رۆژ هه‌روه‌ك چۆن لای خه‌ڵك جوان و پڕ به‌رهه‌مه، به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵكی ئاسایین كه وا تێده‌گه‌ن، له راستیدا له‌پشت ئه‌م تێگه‌یشتنه ده‌بێ بیركردنه‌وه‌و روانینێكی تر هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه شه‌و ماوه‌یه‌ك ناو خۆیدا و له‌ناو ئیستێتیكدا به‌هاكانی خۆی په‌خش ده‌كات، به‌ڵام دواتر له‌م حاله‌ته ده‌گاته ترۆپك و له چاوه‌ڕوانی دڵداره‌كه‌ی خۆیدا ده‌بێت له ئێواره‌وه تا به‌یانی. سه‌ره‌نجام شه‌و خۆی ده‌كاته قوربانی ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی رۆژ خۆی ده‌ربخا، كه‌واته جگه له واتا فه‌رهه‌نگیه‌كه‌ی نه‌مانی شه‌و و هاتنی رۆژ، خودی ئه‌م كردهیهو به‌م تێڕوانینه ئیستێتیكای شه‌و ده‌خاته پله‌ی رۆح و بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ست ئامێز بۆ جوڵاندنی بیر‌و هزری خوێنه‌ر/ وه‌رگر له چوارچێوه‌ی به‌هاكانی ده‌قدا:
شه‌و هه‌موو شه‌و چاوه‌ڕێیه رۆژ هه‌ڵێ، هه‌ر رۆژ هه‌ڵات
مهحوه سه‌رتاپا له‌به‌ر پێیا فیداكارانه شه‌و
لێره به‌دواوه گوتاری مه‌حوی وه‌كو شاعیر ده‌گۆڕێ، به‌وه‌ی تا ئێستا له چوارچێوه‌ی وه‌سفدا ده‌خولایه‌وه، لێره‌وه گوتاره‌كه روو له خه‌ڵكی تر ده‌كات و شه‌و ده‌كاته ننونهیهكی په‌رستن، له‌و سۆنگه‌یه‌ی بۆ تێگه‌یشتن له جۆر‌و چۆنیه‌تی په‌رستن. شاعیر له‌نێو هه‌موو نمونه‌كانی ده‌وروبه‌ردا (شه‌و) ده‌كاته پێوه‌رو نمونه‌یه‌كی هه‌ره راست و دروست، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستێتیك و ره‌ونه‌قێك به په‌رستنه‌كه بدات، به جۆرێك ده‌یه‌وێ بڵێ: ئه‌وه‌ی بیه‌وێ په‌رستنی ته‌واو و بێ خڵت و خار ئه‌نجام بدات، ده‌بێ واز له رۆژ بێنێت، له‌م تێڕوانینه‌وه پێچه‌وانه‌ی نه‌ریت و جوانیه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌وه‌ی كه خه‌ڵك، په‌رستن ئه‌نجام ده‌دات به شێوه‌ی رواڵه‌تی و قوربانیدان و فیداكاری تێدا نییه، له‌به‌رهه‌ندێ جوانترین نمونه دێنێته‌وه كه هه‌ر كاتێك رۆژ ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌ر زوو شه‌و خۆی ده‌كاته قوربانی، كه‌وابوو وه‌ك ئه‌م نمونه‌یه مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر په‌رستنی راسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بێ به په‌نهانی خۆیان بكه‌نه قوربانی پهرستنهكهیان:
هێمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قڵاوه)