Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
شه ڕی غه ززه و هه ڵوێستی نا به جێی یه کگرتوی ئیسلامی و….. ئارام حه مه ساڵح

شه ڕی غه ززه و هه ڵوێستی نا به جێی یه کگرتوی ئیسلامی و….. ئارام حه مه ساڵح

Closed
by January 8, 2009 گشتی

 شه ڕی غه ززه و هه ڵوێستی نا به جێی یه کگرتوی ئیسلامی و کۆمه ڵه ی ئیسلامی ..!!
 نووسینی : ئارام حه مه ساڵح – ئه مریکا
 
 وا بۆ دوانزه ڕۆژ ده چێت هێرشی ئاسمانی و زه وی و ده ریایی ئیسرائیل بۆ سه ر که رتی غه ززه  ده ستی پێکردووه و هه تا ئێستا نزیکه ی 600 کوژراو و زیاتر له 2000 برینداری لێکه وتۆته وه ، سه ره تا  ئه بێ بزانین که ئه م شه ڕه کاولکارییه خۆ به خۆ به رهه می ئایدۆلۆژیای دینه کانه و له لایه ن توندڕه وه ئیسلامییه کان و جوله که کانه وه به ڕێوه ده چێ و له ئه نجامیشدا خه ڵکانی سیڤیل و بێتاوان ده بنه قوربانیی ، له سه ر ئه م بناغه یه مه حکومکردن و داوای ڕاوه ستانی بێ به ندومه رجی ئه م شه ڕه به  ئه رکی هه موو که سێکی مرۆڤدۆوست و به ویژدان ده زانرێ .
 
 جا سه باره ت به م شه ڕه کاولکارییه یه کگرتوی ئیسلامی کوردوستان  و کۆمه ڵه ی ئیسلامی وه کو پیشه ی هه میشه ییان ، خۆیان یه کلایی کرده وه و هه ڵوێستی تێرۆریستانه و مرۆڤکوژی خۆیان ڕاگه یاند به وه ی که که وتنه بانگاشه کردن بۆ به رده وامی شه ڕو تیرۆر، به مه شه وه  نه وه ستان که وتنه قاودانی گه نجا ن و لاوانی کوردوستان و ئه م شه ڕه یان به غه زاو جیهادی ئیسلامی له قه ڵه مدا ، له هه مان کاتیشدا ده ستیان کرد به ناونوسکردنی ئه و لاوانه ی که ده یانه وێ بچن بۆ فه له ستین و شانبه شانی برا موسڵمانه کانی حه ماس ..!! دژی جوله که بجه نگێن ، له لایه کی تریشه وه مه لا و پێشنوێژه کانی مزگه وته کا نیان  ڕاسپارد که ڕه وایی به م شه ڕه بده ن و پڕوپاگه نده یان بۆ بکه ن …!!
 
 هه ر له م سۆنگه یه شه وه و چه ند ساڵێک به ر له ئێستا کاتێک که چه ند وێنه یه کی کارتۆنی له سه ر پێغه مبه ری ئیسلام محمد له دانمارک بڵاوکرایه وه ، یه کگرتوی ئیسلامی و کۆمه ڵه ی ئیسلامی بۆ خۆ بردنه پێشه وه و هه ماهه نگی له گه ڵ بزوتنه وه ئیسلامییه توندڕه وه کاندا له زۆربه ی شارو شارۆچکه کانی کوردوستاندا خۆپیشاندانیان سازکردو که وتنه هه ڵبه زو دابه زو به رزکردنه وه ی هه مان دروشمی ئیخوان موسلیمه کان و ئێکستریمسته ئیسلامیه کان …!!
 که چی مه خابن کاتێک که حسن نه سروڵا ی ڕابه ری حیزبوڵا له ڵیداونێکیدا وتی؛ کێشه ی عێراقییه کان ده ستی ئیسرائیلی تێدایه و سه رچاوه که شی له باکوری عێراقه ( که لێره دا مه به ستی هه رێمی کوردوستان بوو) بێده نگیان هه ڵبژاردو فززه یان لێوه نه هات ، به هه مان شێوه ش کاتێک که یه کێتی زانایانی ئایینی کوردوستان سه ردانی ڕابه ری شیعه علی سیستانیان کردو داوایان لێکرد که فتوایه ک ده ربکات بۆ ئه وه ی ئاواره کانی که رکوک بگه ڕێنه وه شوێنی خۆیان ، ئه ویش داواکه یانی ڕه تکرده وه و فتوای ده رنه کرد ، ئه مجاره ش گوێی خۆیان لێخه واندو نقه یان نه کرد  وه کو نه بایان دیبێ ونه بۆران .
 
 هه نوکه کوردوستان مه ڵبه ندێکی به ناو ئازاده ..!! کێشه ی ناوخۆیی و گه نده ڵی سیاسی و ئیداری و ئابوری به ده ست ده سه ڵاتی سیاسی کوردوستانه وه له گه ڵیشیاندا هه ردو حیزبه ئیسلامیه که ی کوردوستان به ناخی هه موو تاکێکی کوردوستاندا چۆته خواره وه ، له لایه کی تریشه وه وا بۆ چه ند ساڵێک ده چێت تۆپبارانکردن وبۆردومانکردنی ناوچه سنورییه کانی کوردوستان وچیای قه ندیل له لایه ن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا وه  به رده وامه،    ده کارێ لێره دا بپرسین ، ئایا باشتر نه بوو یه کگرتوی ئیسلامی و کۆمه ڵه ی ئیسلامی سه رقاڵی چاره سه رکردنی کێشه ناوخۆییه کانی کوردوستان بونایه ..؟؟ یان باشتر نه بوو لاوانی کوردوستان ناونوسبکه ن و بیاننێرن بۆ چیاکانی قه ندیل و پاراستنی ناوچه سنوریه کانی کوردوستان ..؟؟
 
 جێگای ئاماژه پێکردنه که شه ڕی نێوان حه ما س و ئیسرائیل به شێکه له شه ڕی نێوخۆیی  فه له ستین ، له نێوان ڕێکخراوه ی فه تح به ڕابه رێتی محمود عه با س و بزوتنه وه ی  حه ماس ، ئیدی خۆتێهه لقورتاندن یان خۆ به ستنه وه ی حیزبه ئیسلامیه کانی کوردوستان به لایه نێکیانه وه له به رژه وه ندی کێدایه یان چ مانایه کی هه یه ..!! جگه له وه ی له لایه ک  دوژمنایه تی ئیسرائیل وله لایه کی تریشه وه دوژمنایه تی  به شێکی تری فه له ستینمان بۆ چێده که ن .
 
 هه ڵوێستی چه و ت و ناکوردوستانیانه ی کۆمه ڵه ی ئیسلامی و یه کگرتوی ئیسلامی له مه ڕ رووداوه کانی ناوچه که و جیهان ،یه ک ڕاستیمان بۆ ئه سه لمێنن ئه ویش ئه وه یه که ئه مانه له ناو جه رگه ی خه ڵکی کوردوستانه وه هه ڵنه قولاون به ڵکو وابه سته و به کرێگیراوی بزوتنه وه ئیسلامیه کان و وڵاتانی ناوچه که ن و  هه ر ئه وانیش داینه مۆو بزوێنه ریانن  بۆیه ش هێنده ی جه رگیان به بزوتنه وه ئیسلامیه کان ده سوتێ نیو هێنده جه رگیان به خه ڵکی کوردوستان ناسوتێ ..!! 
 
 aramhamesalh@Yahoo.com
 
         
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.