شیعر به پێی خۆی ده‌ڕوا …. ته ی‌ب جه‌بار
1- بۆم باس بكه
بۆم باس بكه .
بابه‌تێكم بۆ باس بكه .
بابه‌تی چۆنێتی ..
ده‌ستگیر كردنی نه‌توانین و
رفاندنی له كیس چوون .
بابه‌تی پلانی ..
شاردنه‌وه‌ی چاوشۆڕی و
به‌رێخستنی غه‌ڵبه غه‌ڵب و
كه‌مین دانان ..
بۆ ده‌رباز بوون .
بابه‌تی خستنه گه‌ڕی..
گه‌رم و گوڕی و
كه‌وڵكردنی كه‌مته‌رخه‌می .
بابه‌تی زه‌وت كردنی
ئاسوده‌یی و
ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ..
ده‌سته پاچه‌یی .
بابه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ..
رێگایه‌ك بۆ ..
به‌ره‌ڵاكردنی حه‌وانه‌وه .
بابه‌تی داتاشینی ..
كێوی پێشلكاری و
ته‌شه‌نه‌دان ..
به گه‌مارۆی دابه‌ش بوون .
2- چاوه‌ڕێكه
چاوه‌ڕێكه ،
كۆدی خوێندنه‌وه‌ی ..
لۆچی پرسیارت ،
بۆ ده‌نێرم .
كارتی كردنه‌وه‌ی ..
پێچی وه‌ڵامت ،
پێ ده‌ده‌م .
چاوه‌ڕێكه ،
كلیلی داخستنی ..
لێوی ئاژاوه‌ت
پێشكه‌ش ده‌كه‌م .
په‌تی به‌ستنی ..
ده‌می كینه‌ت ،
بۆ گرێده‌ده‌م .
چاوه‌ڕێكه ،
میلی خه‌مخۆریت ،
بۆ میقات ده‌كه‌م .
قیبله نمای گوێنه‌دانت
بۆ رێكده‌خه‌م .
چاوه‌ڕێكه ،
مه‌دالیای ..
مه‌رگی نوسه‌ر و
ئاوابوونی شه‌وت ،
له مل ده‌كه‌م .
چاوه‌ڕێكه ،
كۆنترۆڵی خۆشبه‌ختیت ،
پێ ده‌به‌خشم .
3- پێت سه‌یر نه‌بێ
پێت سه‌یر نه‌بێ ،
ره‌چه‌ڵه‌كم بچێته‌وه ..
سه‌ر چۆڵه‌وانی .
له ده‌شتێكی به‌رده‌ڵاندا ،
هاوڕێتی دڕك بكه‌م .
پێت سه‌یر نه‌بێ ،
توخنی تاریكی نه‌كه‌وم،
كه زۆرم بۆ هات ،
له‌باوه‌شی تریفه‌دا ..
ئۆقره بگرم .
پێت سه‌یر نه‌بێ ،
كۆڵه‌واری بده‌م به‌شانما و
ده‌ره‌تانێكی ..
بۆ بدۆزمه‌وه ،
ره‌گ و ریشه‌ی ..
له بنه‌وه ده‌ربكه‌م .
پێت سه‌یر نه‌بێ ،
له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌هه‌شت ،
پرۆژه‌ی باس و خواس ..
جێ به‌جێ بكه‌م .
پێت سه‌یر نه‌بێ ،
رێكخراوی خێرخوازی
بۆ كوشتنی ته‌مه‌ڵی
دامه‌زرێنم .
له چله‌ی هاویندا ،
جه‌سته‌ی زستان بكڕێنم .
4- خه‌مت نه‌بێ
خه‌مت نه‌بێ ،
نایه‌لم با بكوژێته‌وه .
نایه‌لم زایه‌ڵه‌ی ..
حه‌سانه‌وه بوه‌ستێ .
نایه‌لم مناره‌ی ..
به‌روبووم لار بێته‌وه .
خه‌مت نه‌بێ ،
شه‌وگار..
به پێی خۆی دێته لام ،
ده‌بێته میوان .
به‌روانكه‌ی بێتاقه‌تی ..
ده‌كه‌مه به‌ر و
تووشی په‌ركه‌می ده‌كه‌م .
خه‌مت نه‌بێ ،
له دۆزه‌خ پرۆڤه ..
به مناڵدانی گوناه ده‌كه‌م .
بۆنی زه‌رده‌خه‌نه ،
له سه‌ر و ملی داڕمان ده‌ده‌م .
خه‌مت نه‌بێ ،
جولانه‌وه‌ی گوڕ وتین ..
به‌رپا ده‌كه‌م .
به روحی پۆڵاوه ،
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ..
شاخی دوكه‌ڵ ده‌كه‌م .
5- سه‌رسام مه‌به
سه‌رسام مه‌به ،
چاوه‌ڕوانیش ده‌م ده‌كێشێ !
جار به جار ،
مایه پووچیش ..
قاچ راده‌كێشێ !
سه‌رسام مه‌به ،
خووگرتن ..
خووت پێوه بگرێ !
سه‌ره‌خۆره ، له‌سه‌ر نۆره ..
لۆمه‌ت بكا !
سه‌رسام مه‌به ،
خه‌مساردی هه‌ڕه‌شه‌ی ..
بۆن پێوه كردنت لێ‌بكا !
سه‌رسام مه‌به ،
ئه‌وین نایه‌ته به‌رماڵ ،
له لاكۆڵان ..
یه‌خه‌ت ده‌گرێ و
پاشقولت ده‌دا .
سه‌رسام مه‌به ،
دووبه‌ره‌كی بپیشێ و
خۆی بخواته‌وه ،
شانشینێك ..
په‌رده پۆش بكا !
6- ته‌ماشاكه
ته‌ماشاكه ،
شاخ چۆن ده‌نه‌وێته‌وه .
كه‌پك پاڵ ده‌كه‌وێ.
ته‌ماشاكه ،
به‌فر چۆن ره‌ق ده‌بێته‌وه .
دره‌خت پێ ده‌گرێ .
ته‌ماشاكه ،
رووبار چۆن خۆی لوول ده‌كا .
ده‌شت خۆی ده‌پێچێته‌وه و
قنج داده‌نیشێ .
ته‌ماشاكه ،
به‌گه‌یشتنی پۆستی ئێواره ،
حه‌وشه وبان ..
چۆن بۆر هه‌ڵده‌گه‌ڕێ .
ته‌ماشاكه ،
به‌لاربونه‌وه‌ی سێ پا ،
باری ئارامی ..
چۆن گرمۆڵه ده‌بێ .
به ڕاوبۆچوونی ئاونگ ،
گژ وگیا ..
چۆن گه‌شه ده‌سه‌نێ .
7- ئه‌وه‌تانێ
ئه‌وه‌تانێ ،
بوومه‌له‌رزه بۆ وێرانه ،
هه‌تاو بۆ رۆشنایی ،
لافاو بۆ راماڵین ،
ره‌شه‌با بۆ تێكدان ،
ده‌ریا بۆ رۆخ ،
باران بۆ ته‌ڕایی ،
به دواچوون ده‌كا .
ئه‌وه‌تانێ ،
باوه‌شێن ..
داوای با ده‌كا .
ئاگر بۆ گه‌رمایی ..
ده‌گه‌ڕێ .
ئاو وێڵی هاژه‌یه .
دارستان سێبه‌ری..
ده‌ست ناكه‌وێ .
ئه‌وه‌تانێ ،
گه‌رده‌لوول ..
له ملبادان ده‌ترسێ .
زریان سه‌رگه‌ردانه ،
نازانێ بۆ كوێ ده‌چێ .
8- هه‌روابووه
هه‌روابووه ،
رۆژ له شه‌و ..
ناپرسێته‌وه : بۆ هاتی ؟
شه‌ویش له رۆژ ..
ناپرسێته‌وه : بۆ رۆیشتی ؟
هه‌روابووه ،
هاوپه‌یمانێتی ..
درزی تێ ده‌كه‌وێ ،
یه‌كانگیری نایه‌ته‌دی .
هه‌روابووه ،
ئاسوده‌یی ..
ده‌درێته دادگای ..
تێهه‌ڵچونه‌وه .
بنبڕكردن ناخرێته ..
بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
هه‌روابووه ،
وردبوونه‌وه ناكرێته..
داینه‌مۆی هه‌ڵسانه‌وه .
زۆڕنا ژه‌ن به‌یداخی ..
پاوانخوازی هه‌ڵده‌كا .
هه‌روابووه ،
كانی هه‌میشه ..
سڵاو ده‌نێرێ بۆ چه‌م
چه‌میش قه‌ت ..
ئاوڕ ناداته‌وه له كانی .
9- له‌وانه‌یه
له‌وانه‌یه ،
پووش و په‌ڵاش گڕ نه‌گرێ .
كوێره دێیه‌ك ،
ببێته سه‌رچاوه‌ی نه‌زۆكی .
له‌وانه‌یه ،
له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانی ،
ماڵ وێرانی ..
داره‌ڕا بكرێت .
بناغه‌ی دیوه‌خانی ته‌نگژه ،
نوێبكرێته‌وه .
له‌وانه‌یه ،
وتاری سه‌ركۆنه ،
جومگه‌ی نه‌رمی تیا بێ .
هێلكه‌ی گه‌شبینی ..
دره‌نگ وه‌خت بتروكێ .
له‌وانه‌یه ،
هێلانه‌ی كه‌م و كورتی ،
له گوێسه‌وانه‌ی
هه‌موو ماڵێكدا هه‌بێ .
10- ده‌پێم بڵێ
ده‌پێم بڵێ !
به‌فری تواوه ..
كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاخ ؟
تاڤگه‌ی ئاگر ..
كه‌ی سه‌ره‌و خوار ده‌بێ ؟
ده‌پێم بڵێ !
كوا شوێن پێ به دوای..
خاوه‌نیدا ده‌گه‌ڕێ ؟
كوا تۆز وبا ..
له‌چاڵ وچۆلیدا..
له‌نگه‌ر ده‌گرێ ؟
ده‌پێم بڵێ !
گرێكوێره‌ی ئاره‌زوو ..
چۆن ده‌كرێته‌وه ؟
مرۆڤی مارانگاز ..
چۆن فێر ده‌بێ ؟
ده‌پێم بڵێ !
بۆچی كه‌س فرمێسكی
مانگ ناسڕێ ؟
بۆچی په‌تای مه‌رگ
چاره‌سه‌ر ناكرێ ؟
ده‌پێم بڵێ !
كێ حه‌ز له گفتی ترس ده‌كا ؟
كێ به ئاره‌زووی خۆی
له ده‌رگای دۆزه‌خ ده‌دا ؟
11- لێم مه‌پرسه
لێم مه‌پرسه ، رۆژی قیامه‌ت ،
كێ له پێشه‌وه ده‌بێ ؟
كێ نۆره بڕی ده‌كا ؟
تۆ بڵێی ئه‌و رۆژه ،
خه‌ڵكێك هه‌بێ ،
خۆی بدزێته‌وه و رێ ون نه‌كا ؟!
لێم مه‌پرسه ،گه‌ر ئه‌مجاره ،
بۆمه‌له‌رزه هاته‌وه ،
به چی كوێره رێیه‌كدا دێ ؟
له كوێ گه‌را ده‌خا ؟
لێم مه‌پرسه ،
كه خۆر ئاوا ده‌بێ ،
به ده‌م ئازاری ئاوابونه‌وه
به‌رگی ره‌ش ده‌پۆشێ ؟
یا باوێشكی خه‌وی خۆش و
حه‌سانه‌وه ده‌دا ؟
لێم مه‌پرسه ،
كه مانگ هه‌ڵدێ ،
چه‌ند قوم ئاو ده‌خواته‌وه ؟
چۆن په‌رده‌ی تریفه ..
به په‌نجه‌ره‌ی گه‌ردووندا
دا ده‌داته‌وه ؟
لێم مه‌پرسه ،
مه‌مك چۆن خڕ ده‌بێ ؟
كه‌ی شیری تێ ده‌زێ ؟
ماچ به فوو ،
چه‌ند چێژ به یار ده‌به‌خشێ ؟
12- من حه‌ز ده‌كه‌م
من حه‌ز ده‌كه‌م ،
له‌و ئه‌شكه‌وته‌ی
مه‌راسیمی یه‌كبوونی
داڵده دا ،
خۆم مات بده‌م .
گوێ له ترپه‌ی
دڵی ئاو بگرم
وه‌ختێ خاك هه‌ڵیده‌مژێ .
من حه‌ز ده‌كه‌م ،
به خۆڵه‌مێشی ..
ئاگردانی وه‌چه‌ی نوێ ،
ده‌ست نوێژ بگرم .
ده‌ست بێنم به پشتی ..
ئه‌و ته‌خته‌یه‌دا ،
وه‌ختێ گڕ ده‌گرێ .
من حه‌ز ده‌كه‌م ،
له درزی سێبه‌ره‌وه ،
ته‌ماشای ناوچه‌وانی
ئاسمان بكه‌م .
وه‌ختێ هه‌ورێك
سواڵی باران ده‌كا ،
لێی ده‌تۆرێ .
من حه‌ز ده‌كه‌م ،
كاتێ له دارستاندا ..
پیاسه ده‌كه‌م ،
تامی ده‌نگی ده‌رگا بكه‌م
وه‌ختێ ده‌كرێته‌وه و پێوه‌ده‌درێ .
من حه‌ز ده‌كه‌م ،
له پرسه‌ی شاعیرێكی
نه‌ناسراودا
له به‌ر ده‌رگا راوه‌ستم .
بۆنی شیعرێ بكه‌م
خوا ، نه عافوی ده‌كا ،
نه له گوناحی خۆش ده‌بێ .
من حه‌ز ده‌كه‌م ،
به چرپه‌ی یار ،
باخی وشه ئاو بده‌م .
وه‌ختێ له‌و بناره
راكشام بۆ حه‌وانه‌وه
هه‌ناسه‌ی یار ..
كه‌پرم بێ .
13- من ده‌توانم
من ده‌توانم ،
ره‌وشی ژیان بگۆڕم ،
به ئاشكرا ده‌ست ده‌كه‌م
به شه‌و رنین و
ئه‌ستێره كۆده‌كه‌مه‌وه .
با باڵ ده‌كه‌م ،
ناهێڵم بفڕێ ،
ده‌یبه‌مه ماڵه‌وه ..
خه‌می خۆیم بۆ باس بكا
من ده‌توانم ،
به یارمه‌تی هات و هاوار ،
رێزمانێك بۆ ..
زمانی بێده‌نگی دانێم .
به راوێژ..
له‌گه‌ڵ دڕك وداڵدا،
یاسایه‌ك بۆ ..
داگیرسان و كوژانه‌وه‌ی ..
ئاگر داڕێژم .
من ده‌توانم ،
به دوو چنگ سێبه‌ر ،
هه‌ویری واتا شلكه‌مه‌وه .
پاشان له‌سه‌ر خۆ ،
به تریفه‌ی كز بیكوڵێنم .
من ده‌توانم ،
نۆته‌ی جریوه‌ی چۆله‌كه
بنوسمه‌وه .
ده‌ستنیشانی ئه‌و ..
رێگایانه بكه‌م ،
كه دووكه‌ڵ بۆ ئاسمان ..
پیا هه‌ڵده‌كشێ .
په‌یكه‌رێك له ته‌م ،
بۆ یار داتاشم ،
باڵای به قه‌د باڵای ..
باران به‌رز بێ .
14- من ده‌زانم
من ده‌زانم ،
شه‌ونخونی ،
كلیلی ده‌رگای نوستنی
شاردۆته‌وه .
پاڵ به پاڵدانه‌وه‌وه ده‌نێ
بۆ پاڵ دیواری
ده‌ست نه‌ڕۆیشتن .
من ده‌زانم ،
له‌بیر چوون
ده‌ست به‌تاڵیه‌كی خۆشه ،
به رێگای پێچاو پێچدا
دێت بۆ لات .
هاتوچۆی ..
گه‌رمیان و كوێستانی ،
رابردووت ،
لێ قه‌ده‌غه ده‌كات .
من ده‌زانم ،
پاشاگه‌ردانی ،
سه‌ره‌داوی زۆره .
ئاگات له خۆت نه‌بێت ،
راتده‌كێشێته ..
كۆڵانێكی خوار و خێچ و
له شه‌قامێكی دوره ده‌ستدا،
ده‌ست به‌سه‌رت ده‌كات
من ده‌زانم ،
ته‌نگ پێهه‌ڵچنین ،
چه‌ندین نه‌مامی فه‌وتانت
پێ ده‌چێنێ .
به‌ده‌ست بێ متمانه‌ییه‌وه
گیرت ده‌كات .
ده‌رگای ئاشتبونه‌وه‌ت
لێ داده‌خات
من ده‌زانم ،
راز ونیازی ده‌رده دڵ
په‌رده‌ی هه‌ست و هۆشت
ده‌ڕوشێنێ
تووشی ململانێی
نا به‌رامبه‌رت ده‌كات .
15- ده‌فێربه
ده‌فێربه ،
ئه‌و هه‌وره‌ی خڵتانی بارانه ،
چۆن چمكی ده‌گری و
ده‌یهێنیته خواره‌وه .
پاك بارانه‌كه‌ی ده‌شۆیته‌وه ،
پاشان به‌ره‌ڵای ..
ئاسمانی ده‌كه‌ی .
ده‌فێربه ،
ئه‌و ئاگره‌ی ..
زوخاوی دوكه‌ڵ ده‌نۆشێ
چۆن ده‌یگری و
گڕی تێ به‌رده‌ده‌ی ،
دوكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌سوتێنی و
له كاداندا ماڵی ده‌كه‌ی .
ده‌فێربه ،
ئه‌و ئاسمانه‌ی ..
ساڵه‌هایه گیرۆده‌ی ده‌ستی ..
په‌ڵه‌ی چڵكن و ره‌نگی شینه ،
چۆن رایده‌كێشیت و
له‌سه‌ربان رایده‌خه‌یت .
چاك خۆشه‌ی ده‌كه‌ی ،
ره‌نگێكی مۆری كاڵی ده‌ده‌یتێ و
له شوێنی خۆی هه‌ڵیده‌واسی .
ده‌فێربه ،
چۆن رێگای خۆڵ ،
له‌سه‌ر درێژی به ته‌نافدا
هه‌ڵده‌واسی.
هه‌رچی دڕك وداڵی قه‌راغه
لێیده‌كه‌یته‌وه ،
هه‌رچی شوێن پێیه ،
هه‌رچی شوێن تایه‌یه ،
ده‌یته‌كێنی و
پاشان وه‌ك خۆی ..
رایده‌خه‌یته‌وه .
ده‌فێربه ،
چۆن شه‌وان ده‌كشێی ..
بۆ سه‌ربانی ماڵی ( پیره‌مه‌گرون )(1)
ده‌ست ده‌كه‌یته ملی و
تێر تێر سنگ و به‌رۆكی ..
هه‌ڵده‌كڵۆفی .
تا ته‌واو ته‌سلیمت ده‌بێ ،
تا له ( خڕی زێوێ )(2)
لافاوی په‌پوله هه‌ڵده‌ستێ .
ده‌فێربه ،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ..
له‌شت نه‌رم بێت ،
چۆن پۆدره‌ی
ئاوی وشكه‌وه بوو
له خۆت ده‌ده‌ی .
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ..
ده‌نگت خۆش بێت ،
چۆن گه‌رووت
به رۆنی مۆسیقا
چه‌ور ده‌كه‌ی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(1) پیره‌مه‌گرون : شاخێكی به‌رزه نزیك شاری سلێمانی .
(2) خڕی زێوێ : ئه‌و خڕه‌یه ( چه‌مه‌یه ) كه له شاخه‌كه‌وه دێته خواره‌وه ،
16- من دڵ ده‌ده‌م
من دڵ ده‌ده‌م ،
به دره‌ختێ ،
سێبه‌ری خۆی بماڵێ .
ئامۆژگاری با بكا ،
پێش ئه‌وه‌ی
له پشتی شه‌وه‌وه ،
ئه‌سپی خۆی تاو بدات .
له‌گه‌ڵ ده‌شت و ده‌ر
پرس ورا بكا .
نه‌ك هه‌رچی په‌پوله‌یه ،
هه‌ڵوه‌رێ .
هه‌رچی به‌ر و بوومه
رابچه‌ڵه‌كێ و
له ترسا رابكا .
من دڵ ده‌ده‌م ،
به بارانێ ،
چوار وه‌رزه ..
سه‌ری زه‌وی بخورێنێ .
به دار و دره‌خت ،
وانه‌ی ماتماتیك بڵێته‌وه .
به گژ و گیاش ،
رێزمان .
شانه كردنی قژی ئاسمان ،
باش بزانێ .
من دڵ ده‌ده‌م ،
به روبارێ ،
توڕه‌بوونی كانی و
مه‌كری هه‌ور نه‌گوازێته‌وه .
نه‌مامی ناڕازی ،
كۆكاته‌وه ،
شیرینی هاژه‌یان
به‌سه‌ردا دابه‌ش بكا .
گۆرانی دارستانیان
بۆ بڵێته‌وه .
من دڵ ده‌ده‌م ،
به ئاوازێ ،
ژه‌نگ نه‌گرێ .
به پێچ و په‌نای ..
یاڵ و قه‌د پاڵدا ،
بڵاو بێته‌وه .
له ده‌شت وباندا ،
هه‌تا هه‌تایه ،
پێشوازی لێبكرێ .
من دڵ ده‌ده‌م ،
به ئافره‌تێ ،
به‌رنامه‌ی هه‌بێت ،
بۆ گوشینی تریفه و
هه‌ڵخستنی گۆرانی .
ئیش بكات بۆ توانه‌وه‌ی
ئاڵۆشی ته‌نیایی .
سێ ژه‌مه ،
پێكه‌وه گیان لێبنێ .
بزانێ ..
ئاونگ بشواته‌وه و
جریوه بژار بكا ،
بتوانێ ..
شه‌وان مۆته‌كه‌ی
وازنامه راوبنێ .
به چه‌مۆڵه‌ی خه‌نینه ،
پرته و بۆڵه ،
له ماڵه‌وه ده‌ربكا .
هه‌ست به جیاوازی
نیوان نیگای زبر و
چرپه‌ی لووس بكا .
17- من پێم وتی
من پێم وتی ،
ئه‌و شاخه ،
به تاریكی بریندار بووه .
ناوچه‌كه ،
خوێنی ره‌شی له‌به‌ر ده‌ڕوا .
باشتر وایه ،
به تۆزی گزنگ و ..
لیكی ئه‌ستێره ،
تیماری بكه‌ی .
من پێم وتی ،
ئه‌و دره‌خته نانوێ ،
تای لێهاتووه .
دوو عه‌یاره ،
شنه و شه‌ونمی ،
بۆ بگره‌وه .
له‌وه زیاتر ،
بیماری نه‌كه‌ی .
من پێم وتی ،
ئه‌و ئاگره ،
له‌سه‌ر پشت پاڵكه‌وتووه
گه‌رمایه‌تی ، ماندووه .
كه‌مێ باوه‌شێنی بكه ،
به‌ڵكو خه‌وی لێبكه‌وێ .
من پێم وتی ،
ئه‌و رێگایه كورتی هێنا ،
به خه‌ڵكی ئاوایی بڵێ
به ده‌نگیه‌وه بچن .
ناتوانێ ،
بگاته ناو دێ .
من پێم وتی ،
بۆنی ده‌می مانگ مه‌كه ،
تۆش وه‌ك ئه‌و خڕ ده‌بی ،
كاژی تریفه فڕێ ده‌ده‌ی .
دوای ته‌م مه‌كه‌وه ،
تۆش وه‌ك ئه‌و بڵاو ده‌بیته‌وه ،
سێبه‌ری خۆت ،
ون ده‌كه‌ی .
18- من ده‌مه‌وێ
من ده‌مه‌وێ ،
میوانداری ..
سه‌رما و گه‌رما بكه‌م
بۆ ماڵه‌وه .
مێژووی ئازاری
به‌رزبونه‌وه‌ی شاخ و
پانبونه‌وه‌ی بیابانم
بۆ باس بكه‌ن .
من ده‌مه‌وێ ،
به موچه‌یه‌كی باش ،
شه‌پۆلێ لای خۆم ،
دامه‌زرێنم .
رۆژانه ده‌نگ و باسی
قوڵایی ده‌ریام بۆ بێنێ.
من ده‌مه‌وێ ،
جووتێ دڵۆپه‌ی باران
له قه‌فه‌سێكدا راگرم ،
دان و ئاویان نه‌ده‌مێ ،
تاكو نهێنی چۆنێتی
ده‌ست پێكردن و
وه‌ستانی بارانم
بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن .
من ده‌مه‌وێ ،
له‌سه‌ر رێی با راوه‌ستم ،
یه‌ك دوو پرسیاری لێبكه‌م ،
هه‌موو رۆژێ ..
له كوێوه دێ ،
بۆ كوێ ده‌ڕوا ؟
هه‌ركاتێ ماندوو ده‌بێ ،
له كوێ لا ده‌دا ؟
من ده‌مه‌وێ ،
دوو مه‌مك هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم ،
شه‌وان له‌گه‌ڵ خۆمدا ،
بیانخه‌وێنم .
به‌ده‌م لایلایه‌وه ..
چیرۆكی ختووكه‌ی په‌نجه و
ته‌زووی لێوم
بۆ بگێڕنه‌وه .
19- من پێویستم
من پێویستم ،
به یه‌ك دوو مه‌تر گوێگرتنه .
بۆ شه‌ته‌كدان و ..
به‌ستنه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌وه .
تا بتوانم ،
هه‌ر سێ مه‌ودای بپێوم و
قه‌باره‌ی ده‌ركه‌م .
من پێویستم ،
به یه‌ك دوو چنگ سه‌یركردنه ،
بیپرژێنمه گیانی گریانه‌وه ،
وای به‌نج بكه‌م ،
نه‌توانێ جارێكی تر ،
سه‌ر بكا به ماڵی گلێنه‌دا .
من پێویستم ،
به یه‌ك دوو كه‌وچك بۆنكردنه .
بۆ ته‌ڕ كردنی
ده‌م ولووتی توڕه‌یی و
شۆرینه‌وه‌ی خووی چاو لێكه‌ری .
من پێویستم ،
به یه‌ك دوو كیلۆ تامكردنه ،
بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی
نێوان نه‌وسنی و
برسێتی .
بۆ كێشانی كێشی
تێر نه‌بوون .
من پێویستم ،
به یه‌ك دوو لاپه‌ڕه ..
ده‌ست لێدانه
بۆ كێشانی نه‌خشه‌ی ..
وڵاتی له‌ره له‌ر .
بۆ نوسینی ،
مێژووی شیوه‌ن و
هه‌ندێ سه‌ردێڕی
هه‌وه‌سی جه‌سته .
من پێویستم ،
به یه‌ك دوو ته‌به‌ق ماچه ،
هه‌ندێكی به تریقه‌ی یار ..
ده‌كوڵێنم ،
بۆ ژه‌می ته‌نیشت ئێواره .
هه‌ندێكیشی ..
به كسپه سور ده‌كه‌مه‌وه
بۆ ژه‌می خوار نیوه شه‌و .
ئه‌وی مایه‌وه ،
به ده‌ڵه‌مه‌یی ده‌رخواردی
باوێشكی كه‌نار ..
ده‌مه و به‌یانی ده‌ده‌م .
مایس – ئاب /2010
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
• له ژماره (59)ی گۆڤاری ( هه‌نار )دا بڵاوبۆته‌وه- دیسه‌مبه‌ری 2010 .