Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
شەڕى ساردی نێوان رۆژنامەنووسان و دەسەڵات ….. مەجید ساڵح

شەڕى ساردی نێوان رۆژنامەنووسان و دەسەڵات ….. مەجید ساڵح

Closed
by February 10, 2008 گشتی

کارگەیشتوەتەوە ئەوەى تەنیا بەرپرسەکان خۆیان بە خاوەنى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەزانن و ئەوانى دیکە لە سەرووى هەمووشیانەوە رۆژنامەنووسانى دەرەوەى کەناڵە حزبیەکان وەک نەیارێکى  ئەم حکومەتە تەماشادەکرێن. لە دیدى هەندێک بەرپرسەوە واى لیهاتووە رەخنەی رۆژنامەنووسان بە جۆرێک لە هێرشکردن و تۆمەتبارکردن دێتەژماردن، لە لاکەى دیکەشەوە هەندێک رۆژنامەنووس کەمتەرخەمیەکانى حکومەت بە هەلدەزانێت و بچوکترین بەزەیى پێدا نایەتەوە رەخنەکانى ئەگەیەنێتە سەر مۆخ و ئێسقان و ئەوەى دەینوسێیت دوژمنیش پێناکرێت. ئەم بەد حاڵی بوونە، یان راستر بڵێن ئەم شەڕى ساردەى هەردوولا کارێکیان کردووە نە حکومەت گوێ لە رۆژنامەنوس دەگرێ و بە دەنگ رەخنەو پێشنیارو هاوارەکانیانەوە دەچێت، نە رۆژنامەنوسانیش بەزەییان بە حکومەتدا دێتەوە بە زمانێکى واقعبینانەو دور لە هەڵچوون و حیرەفیانە دەنووسن. ئەوەى زەرەرمەندى سەرەکى ئەم ململانێیە خەڵکەکەیە. خەڵک لە دوولا مەست و حەیران دەبن، لە لایەک یە هۆى سەنگەرگرتنى رۆژنامەنووسان لە حکومەت (کە ئەمە لە بنەڕەتدا ئەرکى رۆژنامەنووس نییە) واقیعەکەى وەکو خۆى بۆ ناگوێزرێتەوە. لە لاکەى دیکەشەوە بە هۆى گوێنەگرتنى حکومەت لە رەخنەو گازەندەکان کێشەکان وەکو خۆیان دەمێنەوە.
  رەخنەگرتن لە حکومەت و کەمتەرخەمیەکانى، دیاردەیەکى تایبەت بە رۆژنامەوانى وڵاتانى دواکەوتووە، ئەم دیاردەیەش لە کوردستانى خۆماندا بە سەقەتى گەیشتوەتە ترۆپک. ئەگینا لە وڵاتانى (خۆ) پێداودا حکومەت وەک سەعات کارەکانى خۆى دەکات. ئەو وەزارەتە یان فەرمانگەیە یاخود بەرپرسەى کەمتەرخەم بێت، هەر خودی حکومەت لێپرسینەوەو لێپێچینەوەى لە گەڵدا دەکات. زۆر جار رۆژنامەنووسان لەوێ لە بەربێ بابەتى ناچارن کون بە کون بە دواى بەرپرسێکدا بگەڕێن تاکو بزانن کەى لە سەر دەریایەک بە مایۆوە وێنەیەکیان دەگرن.
پێم وایە لەم ئان و ساتەدا حکومەتى هەرێمى کوردستان پێویستى بە دەستپێشخەرییەک هەیە بۆ بنبڕکردنى گەندەڵییەکان لە رەگوریشەوە، تاکو لەمەولا کەس موزایەدەى بەسەرەوە نەکات. رۆژنامەنوسانیش دەبێت لەوە تێبگەن کە ئەرکیان گەیاندنى زانیاری راست و دروستەو نابێت بە بیانوى نەبونى ئۆپۆزسیۆنێکى سیاسی، رۆڵى ئۆپۆزسیۆن ببینن.

Magid1968@yahoo.com  

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.