عه‌با ره‌شه‌كان له هه‌ولێرن………..ته‌نیا كوردی
هه‌ولێر جارێكی تر بۆ قه‌واره‌ی سیاسی عێراقی مه‌ڵبه‌ندی قسه‌و مێزی دیالۆگه بۆ كۆتایهاتنی ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراق، به‌ڵام له چانسی هه‌ولێر بارگرژیه‌كان ئه‌وه‌نده جۆراو جۆرن ئه‌گه‌ر ده‌مامكی هه‌ر قه‌یرانێك هه‌ڵدرێته‌وه روخسارێكی تازه‌ی كێشه چاوه‌كانی سوور ده‌كاته‌وه. ئه‌و جاره‌ش هه‌ولێر وه‌ك دروشمی عێراقیه‌و سه‌درو كورد چاو سوور ده‌كاته‌وه له ده‌وڵه‌تی یاسا. هه‌رچه‌ند ده‌زانرێ كه كۆبوونه‌وه‌كان له هه‌ولێر بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق نیین، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ لادانی كه‌سێكه كه له هه‌ولێر هێنرایه سه‌ركورسی و ئێستا كه‌ش له هه‌ولێره‌وه كورسی پێ چۆڵ ده‌كرێ ، به‌ڵام تاراده‌یه‌ك ئه‌و جاره به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و مادی هه‌مه‌لایه‌نن. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌و تاران له‌لایه‌ك، واشنتن له‌لاكه‌ی تر‌و هه‌ولێرو نه‌جه‌ف و ئه‌نباریش له‌وی دیوی كارتی گوشار. لێره پێویستمان به كه‌مێك سه‌یركردن له نه‌خشه‌ی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه هه‌یه كه تێكڕای لایه‌نه‌كان به هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانیشه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یان بۆ گۆڕینی مالكی هه‌یه نه‌وه‌ك شیوه‌ن! به هه‌ڵه ده‌چین ئه‌گه‌ر بڵێین بڕیاری گۆڕینی مالكی له هه‌ولێره یان له ئێران و واشنتنه ئه‌گه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و سێلایهنهیه، به‌ڵام ئه‌مه پرسیارێكه جێگه‌ی شاراوه نییه كه له كوێوه بڕیاری گۆڕینی مالكی ده‌رچووه..؟ ئه‌ی كه‌وا بێت كێ له پشت گۆڕینی مالكی یه ؟
مالكی له دوای ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ تارق هاشمی بۆ دروست بوو و توانی ئه‌و له پۆستكه‌ی دووربخاته‌وه‌و تا ئێستاش ئه‌و وڵات و ئه‌و وڵاتی پێبكات، به‌ڵام له‌و جه‌نگه مالكی براوه نه‌بوو كه‌وته چاڵێكی سیاسی گه‌وره كه له توركیا ئه‌و چاڵه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌نرا. توركیا كه به ئاشكرا یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی پارتی ئیسلامی عێراقی و هه‌وڵی گردبوونه‌وه‌ی سوننه‌كانی عێراق ده‌دات، ده‌بوو چاوی میدیاكاران هه‌رزوو له میانه‌ی سه‌ردانی تارق هاشمی و بارزانی بۆ توركیا تێبینی ئه‌وه‌یان بكردبا كه له ئه‌نقه‌ره بڕیاری گۆڕینی مالكی دراوه.
ئه‌نقه‌ره كه وه‌ك سه‌ركردایه‌تیی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوین رۆڵ له گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵات ده‌گێرێت، لاتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌مریكای بچوك له رۆژهه‌ڵات له ئێستادا توركایه. له‌لایه‌ك توركیا نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ناتۆیه‌و له‌لاكه‌ی تریشه‌وه نیوه‌ی متمانه‌ی له شه‌قه‌مه‌كانی عه‌ره‌بی به‌هۆی پاڵپشتی پارته ئیخوان موسڵیمهكانی رۆژهه‌ڵاته. بۆیه توركیا به ئاسانی توانی رێگر بێت له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامبوونی مالكی له پۆسته‌كه‌یدا.
توركیا كه كێشه‌ی سیاسی زۆری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سوریا هه‌بوو مالكی پێشوازی هه‌بوو بۆ رژێمی سوریا. توركیا كه هه‌وڵی گردبوونه‌وه‌ی سوننه‌كانی عێراقی ده‌دا مالكی په‌رته‌وازه‌ی ده‌كردن. توركیا كه مه‌به‌ستی بوو له نه‌وتی عێراق سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بێت مالكی ریگری بوو. ئێ توركیا كاتی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی سیاسی و ئابووری له مالكی نه‌بینی بۆیه به‌رێگه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌كی سوننی توانی به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگی گه‌وره بۆ مالكی دروست بكات و په‌یامێكیش له‌و رێگه‌یه‌وه بگه‌ینی كه ئیتر له عێراقی تازه‌دا ده‌بێ بوونی دراوسێیه‌كی وه‌ك توركیاش رۆڵی هه‌بێ . له‌و لاتره‌وه بارزانی به پاڵپشتی توركیا گلۆپی سه‌وزی بۆ عێراقیه داگیرساند كه بێنه سه‌رخه‌ت و به ئاسانی مالكی راده‌ستی بریاری سیاسی سوننی بكات یا ملكه‌چ بوون و تۆبه‌ی سیاسی یاخوود چۆڵكردنی كورسی.
رێگه‌یه‌كی تر هاتنی موقته‌دا سه‌در بوو بۆ هه‌ولێر. موقته‌دا كه له قومه‌وه به‌تایبه‌ت هێنرایه هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌بوو كه ئیتر كورد له گۆڕینی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌به‌ستی نییه شیعه فه‌رامۆش بكرێت، به‌ڵكو سه‌در وه‌ك برا گه‌وره بریارده‌ر بێت كه كێ به‌باش ده‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێبدرێت و به‌و هه‌نگاوه‌ش ئێران تاراده‌یه‌ك نیگه‌رانی كه‌م بووه‌وه له بڕیاری دژایه‌تی كردنی لادانی مالكی.
ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێم عه‌با ره‌شه‌كانی شیعه كه تادوێنی له هه‌ولێر میوان بوون ئه‌و جاره وه‌ك خاوه‌ن ماڵ گلۆپی سه‌وزیان بۆ شه‌قامی عێراقی داگیرساند كه ئیتر عه‌بایه‌كی ره‌ش به گۆڕینه‌وه‌ی عه‌بایه‌كی تر بۆ شیعه زیانی نییه، به‌ڵام بۆ توركیا نازانرێ هێشتا چی ده‌بێ و بۆ كوردیش پاڵه‌وانێك به‌بێ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ره‌نگه تاراده‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتی مادی له نه‌وت. له‌و شانۆیه نوێیه‌ی عێراق بێگومان كورد ئه‌كته‌رو عه‌با رهشهكانیش له هه‌ولێره‌وه له كاتی نمایش سێبه‌ریان له نه‌جه‌ف و قوم كرد كه ئیتر كۆتایی چیرۆكی شانۆكه گۆڕینه‌وه‌ی عه‌بایه‌كی ره‌شه بۆ سه‌ر ملی شیعه‌یه‌كی تر یان توخكردنهوهی ره‌نگی عهباكهیه به مه‌ره‌كه‌بی هه‌مان مه‌زهه‌ب.