Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
فەڕەنسا: لە 8 ی مارس ژنێکی کورد خەڵاتی فێمینەنی ساڵی 2012 ی وەرگرت

فەڕەنسا: لە 8 ی مارس ژنێکی کورد خەڵاتی فێمینەنی ساڵی 2012 ی وەرگرت

Closed
by March 14, 2012 گشتی

ئەمساڵ ژنە شاعیر و ئەکادیمیستی کورد نەزەند بەگیخانی خەڵاتی ژنی ساڵی فەڕەنسای بردەوە، خەڵاتەکە لە مەراسیمێکی تایبەت و بە ئامادەیی کۆمەڵی کەسایەتی رۆشنبیری و سیاسی فەڕەنسی لە 8 ی مارس لە شانۆی رۆسینی لە پاریس پێشکەش بە نەزەند بەگیخانی کرا.

لە 8 ی مارس، ژنان لە سەرانسەری جیهان داوای مافەکانیان دەکەن و بە رێپێوان و سیمینار و گوتار و ئاهەنگ یادی ئەم رۆژە جیهانیەی ژنان دەکەنەوە. هەروەها لەم رۆژەدا هەندێ ژن شایانیان لێدەنرێ، ئەو ژنانەی کە بە خەبات و نووسین و چالاکیەکانیان بە حەقیقی بەرەوڕووی چەوسانەوە و پیاوسالاری و پێشێڵکاری ماف و یەکسانی بوونەتەوە و راستگۆیانە بەرگری دەکەن و مێژووی ژن دەنووسنەوە. ئەمساڵ خاتوو نەزەند بەگیخانی لەسەر ئاستی فەڕەنسا ئەم شایانەی لێنرا و لە رێگای کۆمەڵێک لە شیعرەکانی بە ناوی دوێنێێ سبەینێ بە فەڕەنسی خەڵاتی فێمینەنی سیمۆن لاندری-ی بردەوە. ئەو شیعرانەی کە  خەڵاتەکەیان بردۆتەوە تایبەتن بە “چەمکی ئازادی و دایک و بوێریی بۆ لەئامێزگرتنی ژیان و توانستی لە بەرەنگاربوونەوەی تەحەدداکانی ژیان”.

نەزەند بەگیخانی تا ئێستە پێنج دیوانی بە زمانی كوردی و دیوانێكیشی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو كردووەتەوە. خەڵاتی فێمینەن-ی سیمۆن لاندری فەڕەنسا دووەم خەڵاتی نێودەوڵەتیە بە نەزەند بەگیخانی دەبەخشرێ، یەكەم خەڵاتی نێودەوڵەتی كە پێشكەش بەو خاتوونە كوردە كراوە بە ناوی (ئێما هێمفری) بوو كە لە ساڵی 2000 بۆ كار و چالاكییەكانی لە بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی شەرەفپارێزی لەلایەن كۆمەڵێك پارێزەری بەریتانیەوە پێشكەشی كرا.

نەزەند بەگیخانی جگە لە شیعر و نووسین بە کوردی، خاوەن پۆستێکی ئەکادیمیە لە بەشی جێندەر لە زانکۆی بریستڵ و هەروەها سەرنووسەری مانگنامەی لومۆند دیپلۆماتیکی کوردیشە. لە سەرووی هەموویئەمانەوە دایکێکی میهرەبانە و کوڕێکی دە ساڵانی هەیە، نەوزاد، بە ناوی یەكێک لە براکانی کراوە کە لە 1989 بەر هێرشی ئەنفال کەوت و لە زیندانی بەعس گوللەباران کرا.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.