قاچه‌كه‌ی ڕه‌حمان غه‌ریب
كه‌م شه‌و هه‌یه بینه‌ری كوردی قاچه برینداره‌كه‌ی ڕه‌حمان غه‌ریبی ڕۆژنامه‌نوس و (ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ) له كه‌ناڵه كوردیه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ناڵه ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه نه‌بینێت , ڕه‌حمان غه‌ریب ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ی كه به‌رده‌وام گه‌رووی پڕه له قسه و ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌قینه , هه‌موو شه‌وێك به‌فانیله‌یه‌كی عه‌لاگه‌وه قاچه برینداره‌كه‌یمان نیشان ده‌دات , كه هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌را چۆن به به‌رچاوی میدیا جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه بێ گویدانه هیچ پره‌نسیپێكی ئه‌خلاقی و ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ئه‌م گه‌نجه ڕۆژنامه نوسه , قسه‌ی من له‌م وتاره‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه نیه هێنده‌ی له‌سه‌رئه‌وه‌یه قاچه برینداره‌كه‌ی ڕه‌حمان غه‌ریب چی به‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌ڵێی , كه به‌رده‌وام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له هه‌وڵی شكاندنی قاچی نه‌وه‌كانی خۆیدایه , له قاچه‌كه‌ی ڕه‌حمان غه‌ریبه‌وه مێژووی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌م به‌بیردا هات , پێشمه‌رگه‌یه‌ك جیاواز له پێشمه‌رگه‌كانی ئێستا . چیرۆكی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به‌لای منه‌وه هێنده كاریگه‌ر بوو كه ساڵانێك له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كما ویستمان فلمێكی (مۆنۆدراما)ی له‌سه‌ر تۆماركه‌ین تاوه‌ك مرۆڤی كورد نرخی قاچه‌كان بزانێت , به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌مه‌ن فرسه‌تی ئه‌و كه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه‌ی نه‌دا تا ئه‌و فیلمه تۆمار بكه‌ین و له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كۆچی دوایی كرد , به‌ڵام دواجار به‌هۆی برینداركردنی قاچی ڕه‌حمان غه‌ریبه‌وه له‌م وتاره‌دا سه‌ری ئێوه ده‌ئێشێنم و ئه‌وه‌ی بیستوومه بۆ تان ده‌گێڕمه‌وه , كه دڵنیام ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئه‌گه‌ر له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌ژیایه له هه‌ر مه‌مله‌كه‌تێكی تردا بووایه چه‌ندین په‌یكه‌ریان بۆ قاچه‌كانی دروست ده‌كرد , چیرۆكه كه به‌م جۆره‌یه” له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسداو له‌كاتی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا (عه‌له ڕه‌ش) كه یه‌كێك بوو له پێشمه‌رگه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌م وڵاته ڕۆژێك له شاخ (سوێند به نیشتیمان ده‌خوات) كه تا ڕژێمی به‌عس له‌سه‌ر حكوم بێت ئه‌م پێ ناخاته سه‌ر ئه‌و شاقامانه‌ی كه قیرتاو كراون , سوێندی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه وه‌ك سوێندی وه‌زیره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌بووه , چیرۆكه‌كه چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه‌یه سوێنده‌كه‌ی به‌جۆرێك بووه كه بڕیاری داوه تا ڕژێمی به‌عس حوكمی كوردستان ده‌كات به‌رده‌وام به‌خاكی خۆڵدا بڕوات , هاوڕێكانی ده‌گێڕنه‌وه زۆركات له شه‌ڕدا پێ نه‌خستنه سه‌ر شه‌قامی قیری (عه‌له ڕه‌ش) یه‌كێ بووه له گرفته گه‌وره‌كانیان چونكه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بش كوژرایه نه‌ده‌چووه سه‌ر شه‌قامێكی قیرتاو كرابێت , به جۆرێك هه‌ركات ڕێیان له شه‌قامێكی قیرتاو كرا‌و بكه‌وتایه ده‌بوو هاوڕێكانی چه‌ندین كاتژمێر ڕووبه‌ڕووی دوژمن ببنه‌وه تاوه‌ك له شه‌قامه‌كه‌وه به‌باوش بیپه‌ڕێننه‌وه , دواتر خۆی به پێیه‌كانی خۆی ڕایكردووه و ڕۆشتووه , ڕووداوه‌كه ڕه‌نگه كه‌مێك سه‌ر سوڕهێنه‌ر بێت به‌ڵام سوێندی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه سوێندێكی ڕاسته‌قینه مرۆڤێكی خه‌بات گێڕبووه كه‌به‌ڕای من لێوان لێو بووه له ڕۆحیه‌تێكی گه‌نجانه , به‌هه‌رحاڵ تاڕاپه‌ڕین مام عه‌له ڕه‌ش نه‌چووه سه‌ر شه‌قامێك كه قیر كرا بوو بێت , كاتێ كه ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری (1991)یش ڕوویدا له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ شار بۆ ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر شه‌قامێكی قیر , به‌ر له‌وه‌ی بگاته ئاوه‌دانی (لوغم)ێك پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و هه‌ردوو قاچی عه‌له ڕه‌ش ده‌په‌ڕێنێت , مخابن بۆ ئه‌به‌د ئه‌و پیاوه ئاواته‌كه‌ی نه‌هاته دی كه خۆی ببینێت به قاچه‌كانی خۆی به‌سه‌ر شه‌قامه قیرتاوه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا به‌ئازادی بسوڕێته‌وه , تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش به‌سه‌ر عاره‌بانه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام وه‌ك پیره پیاوێك له‌به‌رزایی چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه ده‌یڕوانیه مه‌هزه‌له‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ده‌یگوت (كێ كردی و كێ ده‌یخوات).
ئێستاش وه‌ك ده‌بینین مخابن ده‌سه‌ڵاتێك ده‌ڕژێته سه‌ر شه‌قام و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ده‌بینرێت . ڕژێمی به‌عس له دوای نه‌مانیشی به‌و مین و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه وه‌ك دو‌ژمنێك بۆ هه‌میشه بۆی به‌جێ هێشووین قاچه‌كانمان ده‌په‌ڕێنێت , وه ئه‌گه‌ر بێت و به (مین)یش قاچه‌كانمان له ده‌ست نه‌ده‌ین ده‌بێ وه‌ك ڕه‌حمان غه‌ریب قاچه‌كه‌كانما ڕووبه‌ڕووی هێرشه مێگه‌ل ئاساكه‌ی میلیشیاكان ببێته‌وه.
به‌داخه‌وه چه‌نسی ئه‌م هه‌رێمه به‌جۆرێكه به‌رده‌وام ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه حكوممان ده‌كه‌ن دژی قاچه‌كانمانن , به‌رده‌وام نه‌وه‌یه‌كیان خۆش ده‌وێ كه پێ نه‌گرێت تاوه‌ك لێیان نزیك بێته‌وه , نه‌وه‌یه‌كیشیان ده‌وێت كه هه‌رگیز فێری ده‌نگ هه‌ڵبڕین نه‌بێت نه‌با (حه‌یرانه‌كه له‌وان تێك با).
بابان ئه‌نوه‌ر . شوباتی 2012
Baban.anwar@gmail.com