قاڵاوه نیشتمانی من ….. فه‌رزین حه‌سه‌ن
خه‌ستترین بێت
قاوه‌ییه زه‌رد باوه‌كانی ئێواره
بزه‌یه‌كه ده‌كێشم….
تا قاڵاوه مناره‌كان.
ره‌هێڵَه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرم و ده‌ڕشێمه‌وه به سه‌ر…نیشتمان ئای!
بێتاقه‌تیم كۆڵانه،
لێڵم له وێڵیه‌تیما
گومانه له قاوه‌یه‌كی به‌ر لێزمه‌ی باران \ كه شینه\.
من سێی سیاسه‌ت به سێی صابون ده‌نووسم،
نیشتمان به قوڕ.
گۆزه‌كه‌رێك ده‌ڵێمه‌وه
په‌نجه‌كانی خه‌نه‌یی.
كه‌نی،با هاوار كه‌م
چی بارانه هه‌ستنه‌وه،
با حه‌شر،حه‌شری باران بێت
ئێمه قاوه‌یه‌كی شین بخۆینه‌وه…!
به گیانت…دنیا شێویاگه
ئێسته،من و سه‌فه‌ر و جاده
په‌نابه‌ری هێڵ و پۆست مۆدێڕنیین.
تۆ به دوگمه ده‌نووسرێیت
به دوگمه
به دوگمه
ئای كه‌نی:
من بێزارم،بێزارم له دوگمه
دوگمه
گه‌ر به سینگی تۆشه‌وه بێت.
مه‌ودای په‌نجه‌كانم تا\ مه‌مكی تۆ \
كیبۆردێكه و چه‌ند هێڵی كاره‌بای شاراوه،
تۆ پێكه‌نه
من پرێنتی لێده‌گرم،
به فۆتۆشۆپ ده‌یخه‌مه سه‌ر لێوم
ئای كه‌نی
من عاتیفه و وێڵی بزه‌یه‌كم
بمباته‌وه سه‌ر حه‌قیقه‌تی جاده
بۆن، گوناه
بێزم دێـته‌وه له‌و رووبه‌ندانه‌ی كه من نیم
له‌و منانه‌ی دابه‌شیان كرد به سه‌ر منا.
تۆ له‌م له‌ت و كوتانه‌ی من تێَناگه‌یت
گۆرانیێكت بۆ ده‌ڵێم
تۆ ببه به بووكه‌بارانه.
تۆ له گه‌ڵ بارانا ده‌ێیت
من له نسێی هه‌ر چی سیاس.
ده‌زانم لێم تێناگه‌یت
مژی ماچه‌كانت با خه‌ستتر بێت
قاڵاوه‌كان
بۆ نیشتمان.
بنوو…
خه‌ون به شاعیرێكه‌وه ببینه
شینێك له قاوه‌كه‌ت ده‌خواته‌وه و
پاسێ كه‌له‌پچه ده‌یبا..
به گیانت…
من ده‌ستی غه‌ریبم….
كۆڵانێكی بێتاقه‌ت و
شارێكی بێ چرا بردی.
من ئیتر وێڵیه‌تیم ئه‌به‌خشم به كۆڵان
بێ كه‌سیم پڕ ده‌كه‌مه‌وه له ژماره موبایلی \قاحبه‌كان \.
شیعر بۆ كچه وێڵه‌كان ده‌ڵێم
په‌نابه‌ری هێڵ و بارانن.
كه‌نی ..تا شاڵاوی قاڵاوه..
تا غوربه‌ت ئه‌به‌دیه‌ته
حه‌زم له ئێواره‌یه‌كی خه‌ست و
قاوه‌یه‌كی شینی به‌ر بارانه.
سلێمانی. 2004