Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

كه‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له‌ كوردستانی عێراق

Be First!
by January 6, 2009 ژنان

 كه‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له‌ كوردستانی عێراق
 
 سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تى و ئیعترازاتی فراوان له‌لایه‌ن ئاكتڤیسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ى ژنان و ئازادی خوازان و سكۆلاره‌كانه‌وه‌، په‌رله‌مانی كوردستان دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ له‌ مانگى تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌می ساڵی 2008 دا یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواركراوی په‌سه‌ند كرد. یاسای باری كه‌سێتی په‌سه‌نكراو به‌شێوه‌یه‌كى بێ په‌رده‌ و ئاشكرا كۆیله‌یتی و ژێرده‌سته‌یى ژنان جێَگیر ده‌كات له‌ كۆمه‌ڵگادا و هه‌ڵاواردنی جنسی له‌دژی ژنان( ئه‌پارتاید) له‌ گشت بواره‌كاندا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات. یاسای ناو براو حه‌ق ده‌دات به‌پیاو زیاتر له‌یه‌ك ژن بهێنێت و سه‌رپه‌رشتیار( وه‌لی ئه‌مر) به‌سه‌ر ژناندا داده‌سه‌پێنێ، ژێر چه‌پۆكه‌یى ژنان به‌پێى گرێبه‌سته‌كانی كڕین و فرۆشتن له‌ زه‌واج دا له‌ جیابوونه‌وه‌(ته‌لاق) له‌ میراتی دا به‌رجه‌سته‌ده‌كات، ئه‌و یاسانه‌ی هه‌ڵاواردنى جنسی كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌ریعه‌ى ئیسلامىیه‌ به‌سه‌ر ژنان دا دەسەپێنی. ئه‌م یاسا زاڵمانه‌یه‌ كه‌ هێزو حزبه‌ قه‌ومى و ئیسلامی و عه‌شایه‌ریه‌كانى باڵاده‌ست به‌سه‌ر په‌رله‌مانى كوردستاندا  په‌سه‌ندیان كرد خۆى زیادڕە‌ویه‌كی بێ په‌رده‌و ئاشكرایه‌ له‌ دژی مافه‌كان و ئیسانیه‌تى ژناندا. كارنامه‌ى ئه‌م هێزانه‌ پڕه‌ له‌ پێشێل كارى ئاشكرا له‌ دژی ژنان و به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ى به‌ها ئاینی و عه‌شایریه‌كان  و تاوانه‌كانى" كوشتنى ناموسیى" به‌درێژایى 17 ساڵى ڕابردوو. هێزه‌ ئینساندۆست و ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز و سكۆلار و موته‌مه‌دینه‌كانی كردستان و جیهان له‌ توانایاندایه‌ ئه‌م یاسا دژی ژنانه‌یه‌ هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه‌.
 
 ئێمه‌ ئیمزا كردووانی ئه‌م به‌ڵَگه‌نامه‌یه‌ هه‌ڵده‌سین به‌ به‌رپا كردنی كه‌مپینێكى جیهانی له‌ پێناو:
 1_ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كجاره‌كی یاسای باری كه‌سێتى هه‌مواركراو و په‌سه‌ندكراوى په‌رله‌مانی كوردستان.
 2_ ڕاوه‌ستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ دژبە هه‌ر شكڵێَكی كۆیله‌یه‌تى ژنان و هه‌ڵاواردن له‌ سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌ز(جه‌نده‌ر).
 3- قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی شه‌ریعه‌ى ئیسلامی و دین له‌ ژیانی گشتى و خێزانی دا، جیاكردنه‌وه‌ى دین له‌ ده‌وڵە‌ت به‌ ته‌واوی.
 4_ خستنه‌ڕووى ئه‌ڵته‌رناتیڤێَكی سكۆلار  بۆ یاسای بارى كه‌سێتی كه‌ پشت به‌ستوو بیێت به‌ یه‌كسانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ژن و پیاو باڵا ترین ستاندارده‌ ئینسانی و یه‌كسانه‌كان،وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش قه‌ده‌غه‌كردنى:
 ا_  فره‌ژنى به‌گشتى وبه‌ته‌واوى.
 ب_ كڕین و فرۆشتن و دانانی شیربایی و ماره‌یى و مه‌رجی تر بۆ ئیزدواج.
 ت_به‌كارهێنانی هه‌ر زوڵم و زۆرێک له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نیێكه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ژنان له‌ مه‌سه‌له‌ی هەڵبژاردنى شه‌ریكى ژیان و هاوسه‌رگیری له‌ ژیانی هاوبه‌شدا.
 س_ دانانی هه‌ر كۆت به‌ندێك له‌سه‌ر ژنان له‌ جیابوونه‌وه‌ و ته‌ڵاق داندا.
 بانگه‌وازى هه‌موو تێَكۆشه‌رانی بوارى یه‌كسانی ژن پیاو و ئازادیخوازان و موته‌مه‌دین وسكویلاره‌كان ده‌كه‌ین چ تاك  یان ڕێكخراو ، له‌ ئاستی كوردستان و عێراق و جیهان دا،  بۆ ئیمزا كردن و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی ئه‌م كه‌مپینه‌ و پشتیوانه‌ لێ كردن و ته‌رویجدانی.

 ئیمزاكان:
 
 سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د                                                                 هه‌ڵسوراوی ژنان و به‌رپرسی که‌مپین .
 خه‌یاڵ ابراهیم        هه‌ڵسورای ژنان و پێشکه‌ش که‌ری به‌رنامه‌ی عه‌ره‌بی سکیۆلار تیڤی به‌رپرسی رێکخراوی ڕزگاری ژنان له‌ عێراق
 مریه‌م جه‌میل                                                    ئه‌ندامی  لیژنه‌ی باڵای رێکخراوی رزگاری ژنان له‌ عیراق .
 مینا ئه‌حه‌دی                              به‌رپرسی رێکخراوی موسڵمانانی پێشوو له‌ ئه‌ڵمانیا و مه‌سولی که‌مپینی جیهانی دژی ئیعدام .
 مریه‌م نومازی                                 به‌رپرسی رێکخراوی موسڵمانانی پێشوو له‌ به‌ریتانیا و که‌سایه‌تی سکۆلاریستی ناسراو .
 سه‌میر نوری                                                                               به‌رێوه‌به‌ری سکیولار تیڤی .
 کاروان نه‌جمه‌دین              هه‌ڵسوراوی عه‌لمانی و یه‌کسانیخواز سه‌رنوسه‌ری بڵاو کراوه‌ی ( به‌ره‌وسۆشیالیزم) – کوردستانی عێراق.
 ڕێبین فارو                 هه‌لسوراوی عه‌لمانی و یه‌کسانیخواز له‌ کوردستان و به‌ریوه‌به‌ری نوسین له‌ بلاو کراوه‌ی ( به‌ره‌و سۆشیالیزم).
 عسام شوکری                                                      به‌رپرسی رێکخراوی عه‌لمانی ومافه‌ مه‌ده‌نیه‌کان له‌ عێراق .
 نور جه‌باری                                                            هه‌ڵسوراوی رێکخراوی موسلامانانی پێشوو له‌ ئه‌ڵمانیا.
 باتی دی بونیتاس                                    به‌ریوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی ئوردوگای سێ یه‌م به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ که‌نال جه‌دید .
 سوهێله‌ شه‌ریفی                                              هه‌لسوراوی ژنان له‌ رێکخراوی (مافه‌  یه‌کسانه‌کان هه‌ر ئێستا ) .
 تارق فتاح                                                                         هه‌لسواروی عه‌لمانی و دانه‌ر _که‌نه‌دا.
  سارا مه‌حه‌مه‌د                                                   به‌رپرسی رێکخراوی( هه‌رگیز پێلا و فادیمه‌ له‌ بیر مه‌که‌ن).
  حه‌کیم حه‌سه‌ن فنجان                             سکرتێری( شورای کرێکارانی خزمه‌تگوزاری له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی ناێریه‌ – عێراق
 عه‌بدول گولپه‌ریان                                                                 ئه‌ندامی ناوه‌ندی رێکخراوی یه‌که‌م منداڵان.
 بابه‌ک یه‌زدی                        به‌رێوه‌به‌ری ته‌نفیزی رێکخراوی خاوه‌ران _ رێکخراوێکی به‌رگریه‌ له‌ زیندانیانی سیاسی له‌ ئێراندا.
 هارتمۆت کراوس                          که‌سایه‌تی مارکسی ، نوسه‌ر ، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هنتر گراوند ، ئۆسنبرۆک ، ئه‌لمانیا .
 نازه‌نین برومند                                                                  به‌رپرسی رێکخراوی هاتون له‌ بیر مه‌که‌ن
 جنێفر فاسۆلو                                             هه‌ڵسوراوی مافه‌کانی ژنان ، نیویۆرک ، وولاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
 
 بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره‌ ته‌له‌فۆنی:  001647215321
 سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د 
  sargulah@yahoo.com
 خیاڵ ئیبراهیم 
 khayal71@yahoo.com
 
 بۆ ئیمزا كردن كرته له سه ر ئیره بكه
    http://www.ipetitions.com/petition/notopolygamy/
 

كه‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له‌ كوردستانی عێراق
 

Previous
Next

Leave a Reply