Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

كه‌ ئه‌و نه‌ما جوانی نه‌ما!

Be First!
by January 10, 2011 ئەدەب

 

من گه‌یشتم ئه‌و نه‌مابوو
دیار بوو تازه‌
ڕۆیشتبوو
نامه‌یه‌ك‌و گوڵـێ‌ سووری
وه‌ك دیاری‌و بۆ یادگاری
له‌ دوای خۆی بۆم
جێهێشتبوو
مشتێ‌ له‌ جوانی ڕژابوو
ژووره‌كه‌ی پاك ڕه‌نگ كردبوو
بۆنی گه‌رمی پێكه‌نینی به‌جێماویش
دارو دیواری ژووره‌كه‌ی
سه‌رسام‌و بێده‌نگ كردبوو
كه‌ من هاتم ئه‌و نه‌مابوو
وا دیار بوو تازه‌ ڕۆشتبوو
وێنه‌ی دڵێكی پێكراوی
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ده‌فته‌ری یادگاریه‌كانم
له‌ دوای خۆی بۆم جێهێشتبوو . .
تا ئه‌و هه‌بوو
جوانی هه‌بوو، شادی هه‌بوو
ژیان هه‌بوو، خه‌یاڵا هه‌بوو
وێنه‌ی یاری‌و پێكه‌نین‌و
گڕوگاڵی مناڵا هه‌بوو
كه‌ ئه‌و نه‌ما
جوانی نه‌ما، خه‌یاڵا نه‌ما
یاری‌و سه‌مای مناڵا نه‌ما
كه‌ ئه‌و نه‌ما
من مامه‌وه‌‌و ژان‌و ئازار
من مامه‌وه‌‌و خه‌می ڕۆژگار
هه‌ر من مام‌و گریانی شه‌و
هه‌ر من مام‌و خه‌یاڵی ئه‌و
هه‌ر من مام‌و بێنه‌وایی
هه‌ر من مام‌و باری گرانی ته‌نیایی. .
ته‌نها ئاواتی ژیانم هه‌ر ئه‌وه‌یه‌
به‌ر له‌ مردن
ته‌نها جارێ‌ بێته‌ خه‌وم
تا پێی بڵێم:
هه‌تا ماوم چاوه‌ڕوانی
له‌ ده‌رگادانێكی ئه‌وم!

   Hemnxurshid79@gmail.com

هێمن خورشید

Previous
Next

Leave a Reply